لە منەوە بۆ تۆ بۆلا سەعید

Wednesday, 06/01/2010, 12:00

1665 بینراوە


 








ئەو شاعیرە
زۆر ماهیرە
لەدەرباری گەورەكانا هەمیشە
دەست بەكەوگیرە
بۆ وەسفی زل
قەڵەمەكەی بە برشتە
ماست و ژارە دۆ و پەنیرە
........
ئەو شاعیرە
پیاوێكە سیفەت ژنانی
دزێكی خاوەن راو تەكبیرە
.......
ئەو شاعیرە
بۆ دۆلار بۆ ڤیلا
كۆپان لەكۆڵە بارگیرە
بۆ خۆفرۆشی
هەتا مردن بێ نەزیرە
.......
ئەو شاعیرە
ریوی شار و
شیری سەر شەقامی پان و
لەناخی مرۆڤایەتیدا
هەتا مردن هەر ئەسیرە
......
ئەو شاعیرە
لە كۆتادا قەڵەم دز
دووچاوی بز
سەریكی كز
هیوایەتی دزی و درۆ و تەشهیرە
.......................................


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە