كوا 210 هەزارەكەی پۆلیس ؟

Thursday, 30/09/2010, 12:00

1376 بینراوە


چاودێرێك
لە مانگی یەكی سەرەتای ئەمساڵەوە بە ئیمزای نوری مالكی و دوای ئەوەی لە پارلەمانی عێراق بڕیاری زیادكردنی مووچەی هەموو پۆلیسی عێراق پەسەندكرا و ئەو بڕیارەش

دوای بەدواداچوون و دوای ئەوەی لە كەناڵە ئاسمانیەكانی عێراق وەك (الشرقیە و العراقیە) بڵاوكرایەوە هەرێمی كوردستانیشی گرتەوە بێ هیچ پاساو و مەجێك و درۆ و دەلەسەی ناوێت و بڕیارەكە بەوشێوەیە بوو كە بۆ هەمووی سەرف بكرێت و بشخرێتە سەر مووچە ئەسڵیەكە ، بەڵام دوای ئەوەی هەواڵەكەگەیشتەوڵاتە حەیاتەكەی لەمەڕ خۆمان دیزە بە دەخۆنە كرا و وتیان گوایە كوردستان ناگرێتەوە و دواتر وتیان دەكرێت (75 100) هەزار زیادبكرێت ئەویش وەك دەرماڵەی خواردن زیادبكرێت كە ئەمەش دوو حیكمەتی هەیە : یەكەمیان بۆئەوەی هەركات ویستسان بیبڕن و بە ىنیوەچڵی بدرێت ! گەر بكرێت بە دەرماڵە و وەك جنوب نەخرێتە سەر ئەسڵیەكە ئەوا هەركات بیانەوێت دەیبڕن و نایدەن وەك چۆن چەند ساڵێك لەمەوبەر (400) هەزار دینار زیادكراو خورا یان باشترە بڵێین دزرا و بە وتەی (عوسمان شوانی) گەورە دزی ئەوكات خۆی وتی لە شاشەكانی تەلەفزیۆنەوە كە ڕاستە ئەو برٍِە پارەیە بۆ پۆلیس لە مەركەزەوە زیادكراوە بەڵام ئێمەداوای لێبوردن دەكەین كە زۆربەی پرۆژەكانمان بە بڕە پارەیە تەواوكردووە ئیتر نازانم چ حیلەیەكی دزی دۆزرابوەوە بۆ بردنی ئەو پارەیەش خۆ لە خوا بەزیادبێت هەر پارەیەك هەر دەستگیرۆییەك ماددی یا مەعنەوی بۆ هەرێمی كوردستان بۆ هەر چینێك و بۆ هەر شتێك بنێردرێت یا بدرێت ئەم مشەخۆرانە كە وەك (زەروو) وان هەڵی دەلووشن و دەڵێن بەشی نەكرد یان شمولی ئێرەی نەكرد ئیتر خۆ كەسیش نە دەوێرێت دوای ڕاستی ئەم درۆیانە بكەوێت نە بپرسێت و ئەوانیش قۆڵی جوامێرانەی دزییان لێ هەڵماڵیوە و سوێندیان خواردووە تا ئەوان لە دەسەڵاتدابن لە دزی نەكەون و هەرگیز تێر نەخۆن و ڕست نەبنەوە ، خۆشبەختانە ئۆپۆزیسۆنی پارلەمان دیسان باسی ئەو زیادەیەی ئەم دواییەی مەركەزیان هێناوەتەوە بەر باس و بڕیاریان داوە گەر سەرف نەكرێت بەشداری كۆبونەوەكانی پارلەمان نەكەن ئێمە وەك وەزارەتی ناوخۆ دەستخۆشی ماندوو نەبوون بۆ برادەرانی ئۆپۆزیسیۆن خوازیارین كە كورد وتویەتی (دار لە بەهەشتەوە هاتووە) دیارە گەر بە نەقیزە تێوەیان نەژەنیت ناجوڵێن و وەك مەسەلەی دزینی نەوتەكەیلێدێت لە ڕۆژ نیوەڕۆدا كە حەیاو شەرەفمان لە هەموو جیهاندا چووە و هیچیشمان دیار نیە و هەزار و یەك بیانوو و پاساو و درۆیان هێنایەوە كە وانیە و بەشێوەیەكی یاساییە ، بەڵام سوپاس بۆ خوا نە میللەتەكە و نە دەریشەوە و نە میدیاكانیش بەو قسانە فریو نەدران و قەناعەتیان نەكردوو دزییەكی حاشا هەڵنەگر و بێ خەوشە ، ئێستاش دەنگۆی ئەوەهەیە كە بڕیاریانداوە بڕی (210) هەزارەكە سەرف بكەن بەڵام بە مەرجی ئەوەی لە مانگی (6) ەوە حساب بكرێت ئەوەی تر كراوە بە دەعوەت و بڕیارە لە منگی (10) لەگەڵ مووچەكە بە جیا سەرف بكرێت ، بە قوزەڵقورتیان بێت كە پارەی پۆلیسێكی شەو تا بەیانی پاسەوان دەخۆن و پێی نابڕن ، دەستخۆشی بۆ ئۆپۆزیسیۆنی نێو پەرلەمان بۆ هەڵماڵینی پەردەكان و خستنە خوارەوەی ماسكە بێ ئابڕوەكان .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە