چه‌ند هه‌واڵێک له‌ چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌

Thursday, 21/04/2011, 12:00

1567 بینراوە



هێزێكی زۆری عەرەب كەوتنە وێزەی خەڵكی چەمچەماڵ

چاودێرێك
سەعات 6ی ئێوارە هێزێكی چەكداری بەرفراوان گەیشتنە ناو بازاڕی چەمچەماَلأ و بێئەوەی بزانن كێ خۆپیشاندەرە یان نا هەر كەسێكیان ببینیایە بەرەبونە گیانی و بەعەرەبی سوكایەتیان پێ دەكرد ، كەس نەیزانی ئەو هێزە چۆن گەیشتە ناو بازاڕ و بەفەرمانی كێ خەڵك بەر شەق دەدەن تەنانەت پۆلیسێكی هاتوچۆ تەماشای كردن پاڵێكیان پێوەنا و بەعەرەبی لەولاوە پێیان وت بڕۆ.

ئەوەی دوكاندارەكانی ناو بازاڕی سەرسام كردوە ئەوەیە گوێ بەوە نادەن كە كێ خۆپیشاندەرەو كێ خۆپیشاندەر نیە.



دوو هەواڵى گرنگ لەچەمچەماڵەوە
 
 رۆژنامەنووسێك*
 
 ئەمرۆ لەكاتژمێر دووى پاشنیوەرۆوە هێزێكى زۆرى یەكێتى و كەبەشێكى زۆرى سەربازى عەرەب بەدی دەكرێت تەواوى چەمچەماڵیان كۆنترۆلكردووە و بەدواى ئەو گەنجانەدا دەگەرێن كە لەخۆپیشاندانەكان بەشداربوونە,هەر وەك دەبنرێت تا ئێستا چەند گەنجێكیان دەستگیركردوووە و كەس نازانێت بۆ كوێ دەبرێن
 
 
 وەستا رەسوولى بەپرسی مەڵبەندى چەمچەماڵ دەستى وەرداوەتە فەرمانگەكان بەمەبستى دامەزراندنى كەسانی حیزبی و ئەوانەى خۆیان مەبەستیانە چونكە بریار دراوە كە بەپێی كەفائە خەلك دابمەزرێن و نووسراو لەلایەن ئەو گەنجانەى زانكۆ یان پەیمانگایان تەواو كردووە دابمەزرێن كەچى وەك ئەوەى كە ئاگادارین بەهیچ جۆریك فەرمانگەكانى چەمچەماڵ نووسراو وەرناگرن و تەنیا بەئەمرى بەرپرسی مەلبەندى چەمچەمال كار دەكەن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە