لە هەرەشەكانی مەلا به‌ختیار لە خانەقین

Monday, 01/03/2010, 12:00

1471 بینراوە


ئەوەی كە دەمەوێ لێرەدا باسی بكەم چەندین پرسیاری لێدروست دەبێت دیارە مەلا لە خانەقین زیاتر نەبێت سەردانی شارەكانیتر ناكات كە هەمیشە مەلا هیچ شەعبیەتێكی نەماوە لە كوردستان و بە تایبەت لە خانەقین تەنها ئەو كەسانە نەبێت كە پاشماوەیەكی خراپیان هەبووە و تەنها ئەوانە پشگیری ئەكەن و بە پەنجەكانی دەست دەژمێردرێن ، دڵنیای سەرجەم گۆڕانخوازان دەكەم كە خانەقین هەمیشە ناسراو بە شۆڕش و لە پێشەوەی شەرەكانی نەتەوایەتی كورد بووە و ئەمرۆش لە گەڵ ئەوەن كە سیستەمی هەرەشەكردن كۆتایی هاتووە تا ئێستا بەڵام ئەمان كاری پێدەكەن و هەمان سیستەم پەیڕەوی دەكەن وەك دیارە مەلا به‌ختیار لە مەكتەبی سیاسی یەكێتیش هیچ حسابێكی بۆ ناكرێت بەڵام لەبەر روو سەرفكردنی خۆی و دەمووچاو سووركردن بۆ سەجودە و سەدام ئەنجا رووی نادرێتێ . و ئەویش دێت بۆ شارێك وەك خانەقینی روخاو و دەیفرۆشێ بەسەر خەڵكی هەژار و داماو بە فشەكردن و هەرەشەكردن لە خەڵكی چاوەساوە ، كۆڕانخوازان تكاتان لێدەكەین ئێشتا خانەقین ڕزگاری نەبووە وەرن بۆ ئەم شارە وێرانە خەڵكەكە لە گەڵ خۆێدا قسەدەكات و هەم باشە شێت نەبوینە بە دەستی لایەنگرانی به‌ختیار تا ئەو رۆژە جەبار فەرمان كەوتە سەر جێ مەلا خۆی بە خەڵكی قەراغ دەزانی دوای ئەوەی هیچ باوێكی نەما لە سنوری شاری هەڵمەت و قوربانی و شارۆچكەكانی دەروازەی كۆڕان دەربەندیخان و شاری كەلاری گۆڕانخواز و شارەگانیتری كوردستان خۆی پشتراستكردەوە بە خانەقین بەڵام ئەوەنە قسەی پێدەكرێت لەم شارەدا لە هیچ شارێگتر قسەی پێ ناكرێت بەڵام چی بڵێین چاو سەیردەكات و و دەستیشمان كورتە ئێمەی كوردی خانەقین یەكێك وەكوو كاك كوردۆ قاسم مان دەوێت بۆ بەرێوەبردنی ئیداریاتی ئەم شارە
زۆرمان لە دڵە بەڵام خەڵكەكە چاوەڕوانی هێزێكی بەهێزتر دەكات لە ناو شار بەرەو گۆڕین،،،
لە كارە ناوڕواكانی بەخە فشەكەر
1. لەبەر ئەوەی من تەعینی خانەقینیەكانم كردووە هەرشە لە هاوڵاتیان و خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەری حكومی بەگشتی دەكات و پێیان دەڵێ فایلی پێشووی هەمووتان لای منە و لە ژێر زەمینی ماڵەكەم شاردۆتەوە و دواتر هەڵدەسێت بە بەستنی كۆڕ !
2. هەرەشە لە مامۆستایان دەكات لە رێگەی پەروەردەی گەندەڵ ئەگەر نەیەن بۆ كۆبونەوە مەعاشتان و500 هەزار دینارە بڕاوەكەتان نادەێنێ
3. دەزگا حكومیەكان بەكاردەهێنێ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و بە خوێندكاران.
4. لە ناو كۆبونەوەكاندا بە كۆڕانخوازان دەڵێت سەرسەر و خوێڕی وشەلاتی و حەبخۆر كە هەمووی خۆی دەگرێتەوە
5. بەخوا هەزار خاڵی ناڕەوا هەیە لەسەر ئەم بێ ویژدانە نامەوێ زیاتر بدوێم چونگە چی بڵێم بە نوسین لە واقیعا زاڵتر دەیبینی
لە كۆتاییدا ئەڵێم كاكە نەوە گیان تەعزیمی تۆش ناكەم بەڵام ئەزانم تۆ ژیانت هەر شۆرشە بووە و شۆرشگێڕانەیە لە پێشەوەی سەنگەرەكان بویتە سیستەمێكت روخان بەڵام نەیشت وتووە رزگار بووین لە و هەمیشە و توتە شەڕ تازە دەستپێدەكات بەر ئەوەی تۆ لە مانای رزگاری تێگەیشتویت هەردەم قسەكانی نەوشیروان موستەفا بە رەق دەزانرێت لەبەر ئەوەی لە بەرژەوەندی دز و گەندەڵەكان نییە و لە بەرژەوەندی خەڵكیە تكا لە نەوشیروان موستەفا دەكەین كە سەردانێكی خانەقین بكات ورەی خەڵكی داماو هەژار بەرز بكاتەوە تكایە
ئێمە دەیگۆڕن
بە زمانی لوڕی خانەقینی (ئاڵشتی كەین)
خوێندكار
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە