نامەیەك بۆ شێخ بایزتالەبانى وەرە ئاڵوگۆر بە ژمێریارە دزەكان بكە

Sunday, 18/10/2009, 12:00

1510 بینراوە


پێشتر ئیدارى گشتى یەكێتى ووەزارەتى مالیەیى حكومەتى هەرێم ئیدارەى سلیمانى زووزوو ژمێریاریەكانى دامودەزگاكانى حیزبى وحكومیان ئالوگۆر پێدەكرد. ئامانج لەوەشدا وەك خۆیان ناوە ناوە لە كۆبوونەوەكان باسیان لێوە دەكرد تەسلیم نەبوونى ژمێریاریەكان بووە بە لێپرسراوانى یەكەمى دەزگاكان ، واتا تا نەبن بە (تیزێن فى یەك لیباس) ونەبن بەشەریك ودزى نەكەن لە رووى مالییدا.
ماوەیەكى زۆرە ئەو ئاڵوگۆریە نەماوە ، كاك بایز دەمەوێ پرسیاربكەم بۆ؟ ئایا ئێستا هەموو لێپرسراوى دەزگاكان سەربەخەتى خۆتان وبالى گشتین بۆیە ناتانەوێ ئەو ئاڵوگۆریەبكەن؟ یا گرفت بێسەرووبەرى ناو یەكێتى وكەس بەكەس نەبوون وهەر كەس راكە راكەیەتى بۆ ئەوەى بدزێ وبخواوبباوخۆى دەولەمەندبكات؟
ئەگەر گرفت ئەوەیە گرنگ نیەو با ئەو رەوشە هەر بەردەوام بێ تا سەرى هەمووتان دەخوا. خۆ ئەگەر گرفت بێئاگایى وسەرقالیبوونە ، ئەوا ئێمە ئەمرۆ ئاگادارتان دەكەینەوە بۆ سەرلەنوێ تێهەلچوونەوە بەو بەرنامەیەى پێشوتان بۆ ئالوگۆرپێكردنى ژمێریاریەكان بەتایبەت ژمێریاریەكانى حیزب . تكادەكەم وەڵامم مەدەوە و پێم مەڵێ / من وەزیرم وهیچ پەیوەندیم بە دەزگاكانى حیزبەوە نیە ؟ چونكە تۆ لێپرسراوى مالیى یەكێتى بە حكومەت وحیزبەوە (واتا حەددت نیە باس لە لایەنى مالیى پارتى بكەى) وپێمان مەڵێ من وەزیرى حكومەتى یەكگرتووم ؟ چونكە ئەوە ئەساسى نیە.
قسە زۆرە لەسەر زۆربەى ژمێریاریەكانتان ، بەڵام چونكە من لە هەولێرم ولەم رۆدا تەنیا ئاگادارى كاروبارى حیزبم لە هەولێر بۆ یە ناچارم نمونە لەسەر چەند ژمێریاریكى یەكێتى بهێنمەوە كە ئێستا لە هەولێركاردەكەن.
شێخ بایز خۆت سەردانى مالى خوات كردوە (واتا فەرزى حەج)ت بەجێگەیاندوە بۆیە من ناچارم لێرەدا سوێدتت بدەم بەو شوێنەى كە تۆ بە مەبەستى پاكى وبروابوون سەردانى ئەو شوێنەت كردوە ؟ ئێستا پرسیار دەكەم لەسەر :
1-ژمێریاریەكەى مەكتەبى رێكخستن (ئە.س.غە.ر) كەى زانیویەتى یەكێتى چیەوكەى یەكێتى بووە تا چەندین ساڵ لەو مەكتەبە ژمێ ریارى بكات وبمێنێتەوە؟ دەزانى ئەو ئێستا هەمان دەسەڵاتى (ئەرسەلان بایز) بەكاردەهێنێ لە رووى مالییەوە؟ ئەزانى ئەو ئێستا خاوەنى چەندین سەرمایەیەوچەندین سەفەرى دەرەوەى لەسەر حسابى خوێنى شەهیدا نكردوە؟ ئەزانى ئێستا ئەو چەندین خانوو پڕۆژەى هەیەو چۆن چۆنیش گالتە بە یەكێتى وخوێنى شەهیدان دەكات وچۆن ئەرسەلانیش بەقسەى دەكات؟ ئەزانى هۆكار چیە ؟ هەردوو شەریكن بۆ دزى ورامالینى سەروەتى یەكێتى بۆ خۆیان وداروودەستەكەیان؟ دەك بە ناعلەتیان بێ ، چونكە ئەوانە كوشندەى سەر گیانى یەكێتین.
2-ژمێریاریەكەى نووسنگەى راگەیاندنى یەكێتى لە هەولێر(ب.خ.ت.ی.ا.ر) لە هەر شوێنێك بووبێ لەسەر دزى دەركراوە ، خێرە بەرێزتان چەند سالێكە لەو ژمێریارە دزە بێدەنگن ومانگ نا مانگێكیش مووچەكەى بۆ زیاد دەكەن؟ دەزانى لە من باشتر دەزانى ئەوە دزە؟ بەڵام بۆ قسە ناكەیت و هەر خۆت نەبووى لەسەر گەندەلیەكانى راگەیاندنى یەكێتى لێژنە پێكهێناو دوایش لێى بێدەنگ بوویت بۆ؟ ئەگەر ناچارم بكەى ئەمرەكەت بە ئیمزاوواژووى خۆت هەر لەو (كوردستان پۆست) ە بلاودەكەمەوە. باشە بۆ قسە ناكەیت وبێدەنگى؟ ئەزانى ئێستا ئەو ژمێریاریە لەگەڵ لێپرسراوى مەكتەبى راگەیاندن چ حەشرێك بە داهاتوو سەرمایەى یەكێتى دەكات ؟ ئەزانى ئەو ژمێریاریە ئێستا لە هەولێر چ جۆرە خانوویەك درووست دەكات وخەریكى چ كاسبیەكە؟
باشە كاك بایز ئەوانە بەئاشكرا دەدزن ودەبەن وئێوەش هەر بێدەنگن؟ نازانم خۆتان مەجالتان بەو تەكەتولە داوە یا ناتانەوێ دڵى ئەو بەرپرسانە برەنجێنن كە وەلائیان بۆ جەلال تالەبانى هەیە؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە