پژاک هێزێکی گەلیە: هەوڵ دەدات هەموو زاراوەکان، دینەکان، بیر و عەقیدەکان بپارێزرێن

Monday, 03/12/2012, 12:00

1178 بینراوە




ماوەیەک لە مەوە بەر پژاک بەیاننامەیەکی بە بۆنەی ساڵرۆژی عاشوڕا بڵاو کردوە کە لە لایان کەسانی جیاوازەوە هەڵسەنگاندنی جۆراوجۆری لەسەر کرا. هەر چەند پژاک زۆر بە ڕوونی هەڵوێستی خۆی دیاری کردبوو، بەڵام بە پێویستم زانی ڕووون کردنەوەیەک بدەم.
ڕوانگەی پژاک لە سەر ئایین ئەوەیە کە هەر ئایینێک کە بۆ بە کارهێنانی دەسەڵات بەکار بێت چەوتە و دەژبەری ئەخلاقی سیاسی و شۆڕشگێڕیە. ئەوان لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئەگەر خرابیەکان لە دین دوور بخرێتەوە، ئەی دەمێنێتەوە ئەخلاقە. پژاک دین و ئایین وەکو ئەساسێکی فەرهەنگی دەزانێت کە دەتوانێت بۆ بە ئەخلاق کردنی کۆمەڵگاە رۆڵێکی مودیریەتی هەبێت لە بەرابەر ئەو تەبلیغاتە غەڵەتەی کە هێزە دەوڵەت نەتەوەکان هەیانە و هەر وەها دەکرێت لایانی غەیری مادی یان مەعنەویشی هەبێت. یەعنی دین تەنیا شتێک نی یە کە بۆ قیامەت بێت بەڵکو پەیوەندی ڕاستەخۆی بە ژیانی کۆمەڵایەتی و دونیایەوە هەیە. هەر وەکوو دەزانین لە زەمانی پێغەمبەری ئیسلامیش، مەزگەوت شوێنێک بووە بۆ مەشوەرەت و حەل کردنی موشکیلاتی کەمەڵگاە. هەمێشە ئەو ترسەش هەبوە کە دین ببێت بە ئامرازێک بۆ کەسانی قودرەت تەڵەب و لەو بنەما فەرهەنگیەی خۆی دوور ببێتەوە و خۆی ببێت بە نەهامەتی وەکوو ئەو ئیسلامە سیاسیەی کە لە لایان تورکیە و ئێران بەڕێوە دەچێت.
لە بەیانیەکەی پژاک کە بە بۆنەی ساڵڕۆژی عاشوڕا بڵاو کراوەتەوە هاتوە کە دەوڵەتی میللی شیعەیی کوماری سێدارەی ئێران دوورە لە ئەو ئەساسانەی کە عەداڵەتی کۆمەڵگای پێ دەڵێن و لایانگری خەڵک بێت. ئەو شێوازەی ئێران مۆدێلێکی تەک تیپە کە هەوڵدەدات خەڵک مەجبوور بکات بۆ وەی هەموو بە یەک شێوە بیر بکەنەوە و هەموو بە یەک شێوە هەڵسوکەوت بکەن. ئەوەش شێوازێکی مەرکەز پەرەستیە کە لەگەڵ شێوازی دەوڵەت نەتەوە کە داوای یەک دین، یەک ئاڵا، یەک نەتەوە و یەک زمان دەکات یەک شتە. پژاک دینی شیعە وەکوو مەزهەبێک دەزانێت کە لە ئەساسدا داوای عەداڵەت دەکات و لە ئیسلامی ڕاستینە وەرگیراوە. و لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت ئیمام حوسێن پێشڕەوی ئازادی خوازان و خەڵکی حەق خوازە.
سیستێمی پژاک لە سەر ئەساسی مۆدێلی کۆنفێدێڕاڵیزمی دێموکڕاتیک دامەزراوە و لەو سیستێمەدا دینی ڕاستەقینە بە ئەو دینە دەزانێت کە لە ناو گەلدا هەیە و نەک ئەو شێوازە کە دین وەکۆئامرازێک بۆ گەیشتن یان ڕاگرتنی دەسەڵات بە کار دێت. هەر بۆیەش کونفێدێڕالیزمی دێموکڕاتیک هەمو دینەکانی لە خۆیدا گونجاندوە و تەنانەت ڕێگای بەرەو پێش چوونیشی بۆ کردونەوە. بەڵام بە تەواو مەعنا دژی ئیسلامی سیاسیە کە کەسانێکی قودرەت تەڵەب داکۆکی لێدەکەن و بۆ تاج و تەختی خۆیان بەکاری دێنن؛ حیزبی ئاکەپە بە ڕێبەرایەتی ئەردوغان و شیعەی دەوڵەتی کە بە ڕێبەرایەتی خومەینی لە ئێران جێگیر بووە وەکۆ نمونەی دینی سیاسین.
پژاک هەوڵ دەدات هەموو زاراوەکان، دینەکان، بیر و عەقیدەکان کە وەکو کولتور لێیان دەڕوانێت بپارێزرێن وڕێگر بێت لەبەردەم ئەودەسەڵاتخوازانەی کە هەمیشە لە هەوڵی چەوساندنەوەی لایانێک یان چەند لایان دان. گونجاندنی جیاوازیەکان لە نێو سیستێمی پژاک نەک بۆ سیاسەت کردنە بەڵکو خۆدی پژاک هێزێکی گەلیە و تەنیا بۆ بنەماڵەیەک، یان عەشیرەیەک یان کەسانێکی تایبەت نییە لە کۆمەڵگادا. مەلاک و ئەساس لە پژاک ئەوەیە کە ئەو بنەما سروشتیانەی کە خەڵک هەیەتی بپارێزرێن نەک ببن بە ئەوەی کە دەوڵەت هەوڵ دەدات بە ڕەنگی خۆی بە جێیان بکات. هەر بۆیەش عەلەوی بوون، شیعە بوون، یاریسان ىوون، سوننی بوون، یێزیدی بوون، جو بوون ، مەسیحی بوون یان جیازوازی زاراوەیی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کوردبوون دا نی یە تا ئەو کاتەی لە خزمەت دەستگاە داگیرکەرەکان دا نەبێت. چونکە ئەگەر وابێت هەمیشە لایانێک دەبێتە قوربانی لایانێکی دیکە جا ئەو لایانە دەکرێت دینی ببێت یان غەیری دینی.
بۆ نمونە کوردانی کەلهۆر، لەک، فەیلی و لۆر هەمیشە قوربانی ئەوە بوون کە دینی جیاوازیان هەبوە و هەمیشە بە چاوێکی سوک چاو لێکراون . هەر بۆیەش داگیرکەرەکان لەو بۆشایەی ئیستفادەیان کردوە و هەوڵی ڕاکێشانی ئەوانیان داوە بۆ لای خۆیان. تا ئێستاش هێندێک نەتەوە پەرەست و ناوچە پەرەستی سەرەتایی و کلاسیکی کورد هەن کە ئەو کوردانەی کە سووننی نەبن و بە زاراوەی سۆرانی قسە نەکەن بە کوردیان نازانن. بەڵام لە شێوازی ئێمەدا سوکایەتی کردن و جیاوازی جێ ناگرێت و بە بێ ئەوەی مەرزبەندیەکی سیاسی دەوڵەتیمان هەبێت، ڕێز و ئێحترام دەگرین لە جیاوازیەکان.
ئەو نەتەوەپارێزە سەرەتاییانە کە هێرش دەبەنە سەر پژاک هێشتا نازانن کە گەلی کورد لە پانتایەکی بەرینی جوغڕافیایی دایە کە خاون پێکهاتەیەکی ڕەنگاوڕەنگی کلتوری، ئایینی، زاراوەیی و تەنانەت عەشییرەییشە. ئەگەر نەزانرێت لەگەڵیدا ڕەفتار بکرێت ئەودەم وەکوو حیزبە کلاسیکەکان لە ناوچە یان هەرێمێک قەتیس دەمێننەوە. وەکوو دەیبینین هێندێک پارت و لایەن لە چوارچێوەی مەهاباد و مەریوان ئەولاوەتر نەیانتوانیوە تێپەڕ بن.
سەرەتاییترین بنەماکان و پرینسبەکانی دێموکڕاسی پێکەوە ژیانی کلتورەجیاوازەکان و ئایینیەکانە . دەکرێت ئێمە بڕوامان بە دێموکراسی بێت و بەڵام هێندێک لایەن وەلا بنێیین؟ دەکرێت بۆ ئازادی کوردستان تەنیا داوای ئەو شارانە بکەین کە هەمووی کوردن و یەک ئایینی تایبەتیان هەیە کە کەسانێک حەزیان لێیە؟ ئەدی لێرەدا چارەنووسی ئەو شارانەی (وەکوو ورمێ، تیکاب، خۆی، سەڵماس، کرماشان، ئیلام و نە‌غەدە)کە چەند نەتەوە و چەند ئایینیان تێدایە چی لێ بە سەر دێت؟ دەکرێت زاراوە جیاوازەکانی ئەو ناوچانە لەبیر بکرێت و تەنیا یەک زاراوە بکرێت بە زاراوەی سەرەکی؟ ئەوە زێهنیەتی کرمۆڵی دەوڵەت نەتەوەکانی وەکوو ئێران و تورکیەیە کە لە سەر ئەو باوەڕەن کە لە ناو یەک وڵاتدا تەنیا دەبێت یەک ئاڵا، یەک میللەت، یەک زاراوە و یەک دین هەبێت.
دەژ ڕاوەستن لە ئاست ئەو هەڵوێستەی پژاک ،کە بۆ یەک پارچە کردنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتە، بە مەبەستی دروستکردنی کومەڵگایەکی 'تەکتیپە ' کە ئەوەش دەقیقەن ئەوەیە کە داگیرکەران لە سەر ئێمەیان پیادە کردوە. تەک تیپ کردنی کومەڵگاە بەو مەعنایە دێت کە هەموو کەسانی نێو کۆمەڵگاه بە یەک شێوە بیر بکەنەوە و شتی جیاواز لە شێ وازی بیر کردنەوەکاندا نەبێت. ئەوەش ئاستەنگێکی گەورەیە بۆ هەبوونی دیموکراسی و ئازادی لە ڕۆژهەڵات و لە هەموو پارچەکانی تری کوردستان. کەسانێک کە بەم جۆرە ناشیانە بیر دەکەنەوە ڕاستەو خۆ و ناڕاستەو خۆ دەچنە بەرەی داگیرکاران و ڕێگا خۆشکەر دەبن بۆ جیمۆڵگە کردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بەم شێوازەش تەنیا ڕێگا بۆ ڕێکخراوە دەمارگەرژەکانی وەکو ئەقاعیدەو سەلەفیەکان خۆش دەکرێت.
وەرگیراو لە نوسراوەکانی ڕێوار ئابدانان و ئەڵتێرناتیڤ (گۆڤاری مانگانەی پژاک)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە