سەرۆك گەیشتە (فیناڵی) بەرنامەی ئەو جیاوازە

Monday, 04/04/2011, 12:00

851 بینراوە


سەرۆك بەڕاستی تۆ جیاوازی لەهەموو دنیادا سەرۆك هێز دەبات وڵاتێك داگیر دەكات بەڵام تۆ هێزی بێگانە دەهێنیت تا وڵاتت داگیر بكەن، تۆلە مناڵیەوە سەرۆكی كەواتەجیاوازی، تۆ سەرۆكی بەڵام نازانی پێشوازی لەسەرۆك بكەی ، سەرۆك تۆ لە هەولێرودهۆك جلە كوردیە ێینیەكانت لەبەر دەكەی كەزەروورنیە بەڵكو كە دەچی بۆ توركیا لەبەری بكە.
سەرەرۆكەكانی دنیا بستێك خاكی خۆیان نایدەن بەكەس بەڵام تۆی سەرۆك! كەركوكت فرۆشت و هەولێرو سلێمانیشت داوە بەكرێ‌ تۆخۆت بەسەرۆكی چوار پارچەی كوردستان دەزانی بەڵام لەهەرێمەكەی خۆمان نیوەزیاتر پێت ڕازی نیە ، تۆ هەربەكردەوەش جیاوازنی بەڵكو ڕووخسارت جیاوازی زۆری هەیە ،تۆ گوێت هەیە بەڵام نابیستی چاوت هەیە بەڵام بە عەینەك و دوربینیش هەر نایبینی ،دەك نەیبینی ،سەرۆك بەڕاستی بەهرەداری خۆت هەموو گیانت مەلەفی بەعسیە كەچی بێ‌ بیركردنەوە باسی مەلەفی خەڵكی دەكەی ....
من وەك كوردێكی ڕەسەن زۆر دڵخۆشحالم كە سەرۆكەكەم ئەوەندە بلیمەتە وەزیاتر دڵخۆشم دەبم كە گەل هاوكاریت بكات و بچیت بۆ بەرنامەی (من جیاواز) ی جیهانی تا ئەو بەهرەو كردارانەی ئێستا دەری نەخستووە دەری بخات ،ماوەتەوە بڵێم جگە لە پیرۆزبای كردن لەوەرگرتنی خەڵاتی (4) ملیار دۆلار كە یەكەمی سەرۆكە جیاوازەكان بووی بۆیە دەڵێم سەرۆك گیان تۆ زۆر لە تەماتە ئەچی چونكە پیاوە فەقیر و بێ‌ دەسەڵاتەكان ڕیكڵامت بۆ ئەكەن و زۆرت لێبكەن هەڵئەچیت و ئەبیت بە دۆشاو.. تۆش گیانی كوردانەت تێدانەماوە بۆیەش تەماتەی كوردیش نەماوە ..ئەم هۆنراوەیەش پێشكەشە بە سەرۆك
ئەگەر سەرۆك وەفای هەبوایە
ئەهات بۆ سەرا بۆ مەرحەبایە
دوێنێ‌ نەهاتی و پێرێ‌ هەر نەهاتی
خێراكە ڕاكە بەجێ‌ بهێڵە بەیەك جاری
ئەگەر نەتوانم سەرۆكێ‌ پەیدابكەم
شەرتە بەشداری هەڵبژاردن نەكەم
گیرفانت پرَكرد لە نەوت و دۆلار
هەتا گەل زانی هەموویت فڕاند
قەزافیەكمان بۆتە دراوسێ‌
نازانم بۆ هێندە لە سەرا ئەترسێ‌
هەی سەرۆكی بەڕێز بۆدەرناكەوی
یان دزی زۆرە بەر گەل ناكەوی
ئاخر خۆ ئێمەش دراوسێ‌ كۆنین
بزانە جار و بارێ‌ هیج نەبێت چۆنین
شوێنەكەت بەرزە خۆت توون بگەرە
ڕەشەبا زۆرە و ڕوحمی گەل كەمە...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە