پلانەهەڵەكەى نێچیرڤان بارزانى وهەراجكردنى زەوییەكانى هەولێر ـ بەشى دووەم

Friday, 28/05/2010, 12:00

1509 بینراوە



هەمیشەنووسەرەزمان چەورەكانى پارتى لافى پیلانى ئابوورى نێچیرڤان بارزانى بەسەرخەڵكى كوردستان لێدەدەن بەتایبەت خەڵكى خێرلەخۆنەدیوى هەولێر،كەگوایە هەولێرى كردۆتە دووبەى!!!هەولێرى لەگوندێكەوە گەیاندۆتە ئاستى پایتەخت!!!ئەمانەوچەندین قسەى بۆنووسراو بەرنامەیانەو لەمناسەبەوبێمناسەبە،لەكۆڕوسیمیناروشین وشای وەك قەوان لێیدەدەنەوە!!!من ناتوانم كارەكانى نێچیرڤان لەئەلف تایا بەهەڵەدابنێم لەماوەى كاركردنى وەك سەرۆكى حكومەت،بەڵام هەمیشەكەمێك بەرلەخەڵك درووستیی ونادرووستى بڕیارەكان هەست پێدەكەم ودەرئەنجامى بڕیارەكان شرۆڤەدەكەم.

ئەوەى پێویستەقسەى لەسەربكرێت بڕیارەكانى نێچیرڤان بارزانى یە لەماوەى سەرۆكایەتى حكومەتى هەرێمى كوردستان تایبەت بەبوارى بازرگانى،كەدواى دەساڵ كاركردن ئێستابەدیاردەكەوێت چەندە بڕیارى هەڵەبوون،بەڵام بڤەیە نابێت كەس قسەى لەسەربكات وبڕیارەكان بەهەڵەدابنێت!!چونكە نێچیرڤان لەتەبەقەبەرزەكانە وقسەكردن بەباشەوخراپەلەسەریان مانایی وەستانى ژیانە!!یاخودشێوانى شیرازەى ژیانە ئەگەرهەرچ نەبێت نان بڕان وترسان وهەڕەشەو ئەگەروازیش نەهێنى چارەنووست فڕانە،ئەگەروانى یە بۆچى دەبێت جەنابى كاك نێچیرڤان هەولێربەتاپۆبەسەرخۆى بزانێت وبەئارەزووى خۆى دابەشى بكات؟!كێ؟لەسەرووى نێچیرڤان باڵاترە تاوەكوپێداچوونەوە بەبڕیارەكانى بكات ودەرئەنجامەكەى بخاتەئۆباڵى ئەو؟!!باشە كاتێك نێچیرڤان بڕیاریدا5000خێزانى هەولێرى پایتەخت نانیان ببڕدرێت وڕەوانەى ماڵەوەیان بكات بۆخاترى گەورەشەریكى نزارحەنا،كەئەوخاوەن خێزانانەخەریكى فرۆشتنى جلى لەنگەوكاسبى تربوون،بەڵام بەنووێژى نیوەڕۆدووكانەكانیان بەسەرداڕووخاندن وبەدەریان نان!!!سەدخۆزگە ئەودیمەنانەتان ئەبینى چۆن خاوەن كارەكان لەبێدەسەڵاتى خۆیان دەگریان ولەسەرخاكى خۆیان ولەشارى خۆیان لەبۆخاترى نزارحەنایەك وپڕكردنى گیرڤان زووڵمیان لێدەكرێت،بەوەندەش نەوەستان بۆخاترى بەكارخستنى بازارى(دژە نیشتیمان)دەڵاخانە،ئەوشوێنەى سەبوورى دەدا بەهەولێرییەكان ولەناوى هەمیشەبۆنى هابەومشكۆورسول گەردى وخاڵەتاهیرتۆفیقى لێدەهات ڕووخاندیان!!!من نازانم نووسەرەقورمیشكراوەكان بۆچى هەست بەشكستەكان ناكەن؟ئەوەتالەكارەكانى نێچیرڤان،كەببووەبنێشتەخۆشەى سەرزارتان لەكردنەوەى ئەوەندە مۆڵ وستى وماركێتە،ئێستاش لەدواى كردنەوەى بازارەتازەكەى براگەورەتان(ماجدى مۆڵ)نیوستى ونازەمۆڵ وچەندانى تربێكارن وهەڕۆژەى بەشەریكەیەكى تووركى دەدەن ووەریدەگرنەوە!!!من دڵنیام شكستهێنانى مۆڵ وستى وماركێتەكان سەرەتایی شكستى پلانەكانى نێچیرڤان بارزانى دەبێت،لەلایەكى ترزمان چەورەكان زۆربڵێیەكى یەكجارزۆردەكەن لەسەرئاوەدانى هەولێرودرووستكردنى باڵەخانە،من نازانم كامەباڵەخانەخاوەنداریەكەى بۆهەولێرییەكان دەگەڕێتەوە یاخودسوودى بۆهەولێرهەیە؟ئێوەكەباڵەخانەدرووست دەكەن وبەكۆمپانیایەكى توركى دەسپێرن وستاف وكارمەندانیان لەدەرەوەدەهێنن ودەشیكەنەشوێنێكى وەها مەگەرهەرخۆتان بتوانن بچنەناوى وببنەموشترەى باڵەخانە،چونكەسەردانێكى بچوكى چەندخولەكێك زیاترلە200دۆلارى پێویستە،منەتى چى بەسەرمانەوەدەكەن دەتانەوێ زیاترماڵوێرانمان بكەن؟! ولەئایندە شایتحاڵى شكستەكانى تریش دەبین،ئەگەرمەرگ ڕێگام بدات وبەهۆى گووتنى ڕاستییەكان ژیان لەدەست نەدەم بەهەمووشێوەیەك هەوڵدەدەم یەك بەیەكى باڵەخانەكانى هەولێربەخەڵك بناسێنم وشێوازى درووست كردنەكەى ئاشكرابكەم ولەكاتى ڕاپەڕینیش بەخێرایى هەوڵى ڕووخانیان بدەین.

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە