سەرەك کۆماری عێراق لەسلێمانی خەریکی خێمە سووتاندنە

Tuesday, 08/03/2011, 12:00

1880 بینراوە


تاڵەبانی بۆ گەیشتن بەکورسی سەرۆکایەتی عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ مسعود بۆ دابەشکردنی پۆست وسەروەت وسامانی میللەت لەبەرامبەر بەعسیەکان دەست بەرداری هەموو داواکاریە نەتەوەییەکانمان بوون،پڕکردنەوەی دووبارەی تاڵەبانی بەکورسی سەرەك کۆماری لەلایەن دەزگا چەواشەکاریەکانی بنەماڵەوە کرایە دەستکەوتێکی بێ وێنەی نەتەوەیی ولێکۆڵەرەوە کۆڵەوارەکانی دەسەڵاتیش بۆ وەرگرتنی جەژنانەی ئەو پۆستە کەوتنە پیاهەڵدانێکی بێ سنوور بەسەر تاڵەبانیدا،گوایە ئەوە هەر ئەووکورسیەکەیەتی زامنی مافەکانی میللەتە

لەماوەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتی تاڵەبانیدا بەکردەوە سەلماندی نەك هەر ناتوانێ مافەکانمان بەدی بهێنێ بەڵکو سەوداومامەڵە بەدەستکەوتە بەدیهاتووەکانیشەوە ئاکات،ئەوەندەی خەریکی بەدیهێنانی یەکڕیزی برا بەعسیەکان ولایەنەکانی تر بوو نەی دەپەرژایە سەر کورد،ئەوەندەی لەهەوڵی ڕازیکردنی ئاغاکانی تورکیای بوو لەڕێی بەخشینەوەو پارەودەسەڵات بەتورکمانەکانی کەرکوک وعێراق دینارێکی نەدا بەهەژارێکی هەرێمەکەی،ئەوەندەی لەهەوڵی بەدەستهێنانەوەی پێگەی عێراقی عەرەبی بوو لەجیهاندا دووئەوەندە ئامانجەکانی نەتەوەی کوردی سووك کرد لەبەر چاوی دوژمنان،ئێستاش کەس چاوەڕێی ئەوەی لێ ناکا کەبەردێك بخاتە سەر بەردێك بۆ کورد

تاڵەبانی پاش بێ دەنگیەکی زۆر لەمەڕ ڕووداوەکانی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتنی مسعود بەهەڵەداوان خۆی گەیاندە لای پارتی،ئەوپێگەو کورسیەی لەعێراق هەیەتی لەلای مسعود هەر جەلۆکەی جارانە وکورسیەکەشی ڕێگری لەوەناکات کەبنەماڵەی مسعود بیخاتە خزمەت درێژەدان بەدەسەڵاتی بنەماڵە لەهەرێمی کوردستان،جەلال تائەوڕادەیە بێهێزەو زەلیلە لەئاست مسعود بی ئەوەی حساب بۆئەوە بکات کەئەمە سەرەک کۆماری عێراقە وبۆ شانوباڵی جلال جوان نیە لەبەغداوە هەڵی فڕاند بۆ هەولێرو لەوێشەوە بەرەوسلێمانی بۆ خێمە سووتان..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە