من ئەڵیم وەزیرى خوێندنى باڵا گەندەڵە !!!!!!!!! ئەگەر ڕاست ئەكەن بیسەلمێنن كە وا نیە .......

Friday, 29/07/2011, 12:00

965 بینراوە




بەڕێزان ئەمە 3 جارمە ئەم نامیە ئاڕاستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا دەكەم بەڵام زۆر بە داخەوە وەڵامم نادەنەوە , لە كاتێكدا وەڵامى هەندێك ئی مەیلى تر ئەدەنەوە , واتە ئاگادارن لەم گەندەڵیە بەڵام خۆیان گێل ئەكەن .........
وەزیرەكەمان بە وەزیرى دڵنیایى جۆرى و فید باك و سەرف كردنى پارەیەكى زۆرى میللەت ناسراوە, بۆ هەر یكێك لە و نازناوانەى سەرەوە لە ماوەى داهاتوودا گەندەڵى ئەم مناڵە خۆشەویستەى د. بەرهەم تان بۆ بڵاو دەكەمەوە كە تەنها د. بەرهەم بە ڕاست و بە هەڵە پشتى گرتووە چوونكە مرشەحى خودى خۆى بووە.
یەكێك لەوزانستە موهمەى كە وەزیر لە خارجەوە بۆى هێناوین بریتى یە لە دڵنیاى جۆرى كە خودى بابەتەكە خۆى گرنگە بەڵام شت زۆر زۆر ماوە بیكەین پێش ئەم دڵنیایى جۆریە.(لە داهاتوودا ئشەڵا باسی دەكەین)
وەزیر پێویستە خۆى لە پێشا دڵنیایى جۆرى بەسەردا بسەپێنرێت ئەوجا بۆ خەڵكى باس بكات.
با سەرتان نە ئیشێنم و یەكسەر بچمە ناو بابەتەكەوە . لە سایتى وەزارەت و بە نوسراویش بۆ هەموو زانكۆو پیمانگاكان ڕێنمایى دڵنیایى جۆرى هاتووە كە چۆن چۆنى ڕێكخەر ى بەش و ئەندام و سەرۆكى دڵنیایى جۆرى هەڵ دەبژێردرێت
(هەموو بەشێك مامۆستایەك دەستنیشان دەكات وەك ڕێكخەرى كۆرس بۆ بەش , هەموو
ڕێكخەرى بەشەكان بە هەڵبژاردن سەرۆكێك هەڵ دەبژێرن , كە دەبێت بە سەرۆكى دڵنیایى جۆرى پەیمانگا یان كۆلێج , پاشان سەرۆكى دڵنیایى جۆرى هەموو پەیمانگاكانى شار یان كۆلێجەكانى زانكۆ كۆ دبنەوەو سەرۆكى دڵنیاى جۆرى هەڵ دەبژێرن كە دەبێتە سەرۆكى دڵنیایى جۆرى دەستەى پەیمانگاكان یان زانكۆ)
بەڵام زۆر بە داخەوە ئەم یاسایە لە دەستەى پەیمانگا تەكیكیەكانى سنورى سلێمانى نیە. لە پەیماگاى تەكنیكى سلێمانى مامۆستا عبدالرحمان كە سەرۆكى بەشى شیكارى نەخۆشیەكانە بووە بە سەرۆكى دڵنیاى جۆرى دەستەى پەیمانگا تەكیكیەكانى سنورى سلێمانى لە كاتیًكدا د. باریف سەروًكى دڵنیاى جۆرى پیمانگایە, واتە ئەم مامۆستا عبدالرحمانە بێ هەڵبژاردن بووە بە سەرۆكى دڵنیاى جۆرى هەموو پەیمانگاكان كە ئەمەش خۆى خیانەتە , ئاخۆ دڵنیاى جۆرى لەم بابەتەیا كوا؟!!!!!!
لەوە سەیرتر ئەوەیە ئەو كەسەى ئەم پۆستەى هەیە پێًویستە بە پێى ڕێنماییەكان هیچ پۆستێكى ترى نەبێت , كەچى ئەم مامۆستا بەڕێزە پۆستى ترى هەیە كە ئەویش
سەرۆكى بەشى شیكارى نەخۆشیەكانە.. ئاخۆ دڵنیاى جۆرى لەم بابەتەیا كوا؟!!!!!!
لەمەش سەیرترتان پێدەڵێم , ئەویش ئەوەیە بە پێى ڕێنماییەكانى وەزارەت ئەو كەسەى ئەم پۆستە وەردەگرێت پێویستە بە لایەنى كەمەوە هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر بێت, كەچى مامۆستا عبدالرحمان تەنها پەیمانگاى تەواو كردووە واتە تەنها بڕوانامەى دبلۆمى هەیە. بەڵام بە فرت و فێڵ لە زەمانى ێدام ئەم بڕوانامەیەى بۆ دەكرێت بە بكالۆریۆس پاشان بۆشى ئەكەن بە ماستەر !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
ئەگەر وەزارەت خۆى بە ڕاستگۆ ئەزانێت با وەڵامى ئەم پرسارانەم بداتەوە بە بەڵگەوە, ئەگەر ئەتوانێت با بڕواناماكانى بكالوریوس و ماستەرى بڵاو بكاتەوە,
بەڵام من دڵنیاتان ئەكەمەوە كە وەزیر خۆیى گێل دەكات چونكە خۆى دایناوە, لەوەش زیاتر ئەینێرێت بۆ دەرەوەى وڵات گوایە زۆر گونجاوە بۆ ئەم پۆستە !!!!!!!
وەزیر هەستا بە گۆڕینى هەموو ئەو كەسانەى كە لە 4 ساڵ زیاتر لە پۆستەكەیاندا ماونەتەوە , ئاخۆ وەزیر ئەم مامۆستایە چەنها مامۆستاى تر بۆ ناگۆڕى كە 20 ساڵە سەرۆك بەشە بە بڕوانامەیەكى دبلۆمەوە, لە كاتێكدا هەر ئەم ساڵ لە پەیمانگاى تەكنیكى سلێمانى 8 مامۆستاى ماستەرو دكتۆریان گۆڕى كەچى هەندێك كەس هەر ناگۆڕێن.
ئەگەر توانیان بیسەلمێنن كە من هەڵەم ئەوا پەیمان بێ بەو خوایە هەر خۆم لەم سایتە داواى لێبوردن بكەم. داواكارم لە كوردستان پۆست ئەگەر خۆیان بە دژى گەندەڵى ناو دەبەن ئەوا ئەم بابەتەم بۆ بڵاو بكەنەوە , لەگەڵ ڕێزمدا بۆ گشت لایەك.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە