بەیاننامەى گەنجانى هەریر و باتاس

Tuesday, 08/03/2011, 12:00

1012 بینراوە


كۆمەڵێك گەنجى هەریر و باتاس


ئێمەوەك كۆمەڵێك گەنجى هەریر و باتاس كەناو و واژومان لە خوارەوەدا هاتوە، لەسۆنگەى هەستكردنمان بە بەرپرسیاریەتى نیشتمانى و نەتەوەیى وئەخلاقى و لەژێر دروشمى (ئێمەش ناژین بەبێ سلێمانى گەندەڵى تلیاكى گەلانە) پشتگیرى خۆمان بۆ ئە هەزاران دەنگە زولالەى كەرۆژانە لەمەیدانى ئازادى سلێمانى خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن رادەگەیەنین و پێتان دەلێین كە ئێوە بەتەنها نین و بەهەموو شێوەیەك لەگەڵتانداین چونكە ئازارمان یەكە، ئامانجمان یەكە ، ئاواتمان یەكە

دڵمان لەگەڵ دڵتاندایە بۆ بناتنانى وڵاتێكى پر لەژیان و ئاشتى و خۆشگوزەرانى پرلەنان و ئازادى بەجۆرێك كەزۆرترین دادى كۆمەڵایەتى تێدا دەستەبەر بێت .
هاوڕاین لەگەڵتاندا كە ئیتر دەسەڵاتى گەندەڵ و سەركردە هیچ پێنەماوەكان و سیاسیە پیرەكان كە لەكات و هەڵومەرج و گۆرانكاریە گەورەكانى دونیاو دەوروبەر تێناگەن، چیتریش ناتوانن بەشێواز و میكانیز و پێودانگە كۆنەكان سیاسەت و حوكم بكەن و جڵەوى ئایندە بكەن .

لەگەڵتانداین بۆ رووبرو بونەوەى گەندەڵى لە هەموو جومگەكانى دەسەڵات و قۆرغكردنى كارى سیاسى و دزینى سامانى گەل و مەحسوبیەت و بەرەنگاربونەوەى نادادپەروەرى و دەسەڵاتى ملهوڕ.
وەبەتوندى تەقەكردن و كوشتنى هاوڵاتیان بەدەستى ئەو دەسەڵاتە و حكومەت ریسواو مەحكوم دەكەین داوا كاریشین لەبەدادگا گەیاندنى ئەو سیاسیە كێویانەى كە رێگا دەدەن تەقە لەهاوڵاتیان و هاو تەمەنەكانمان بكرێت .

لە كۆتایدا هیوادارین كە هەرچى زووە خۆرى ئازادى لە هەموو شارەكانى هەرێم هەڵبێت و كۆتایى بە شەوەزەنگى گەندەڵى و ئەو دەسەڵاتە چەوسێنەرو تۆتیالیتارە بهێت.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە