لەم ووڵاتەداحیزب ئامانجەو گەلیش ئامرازە

Tuesday, 27/08/2013, 12:00

1616 بینراوە







لەم هەرێمەى ئێمەدا كەماوەى ماوەى 22ساڵە ئەم دووپارتە دەسەڵاتدارەى كوردوستان حوكمدارى ئەكەن كەئەبوایە چەندان خولى پەڕلەمانى و پرۆسەى هەڵبژاردن ئەنجام بدرایە بەڵام ئەوە ماوە ى نۆ9ساڵە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاكان ئەنجام نەدراوە وە هەروەها ماوەى 13سیازدە ساڵە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى شارەوانیەكان ئەنجام نەدراوە وە تائەم ساتەوەختەش كە چەند ڕۆژێكى كەمى ماوە بۆ دەستپێكردنى هەڵمەتى پڕوپاگندەى هەڵبژاردنەكانى ئەندامانى پەڕلەمانى كوردوستان بەڵام تائەم ساتەوەختەش لێدوانى جیاواز ئەبیستین هەندێك ئەڵێن هەڵبژارد ن ئەنجام ئەدرێت وەهەندێك ئەڵێن هەڵبژاردن ئەنجام نادرێت وەلەوەش سەیر تر ئەوەیە لەم ووڵاتەدا زیندوەكان مافى ژیانى ئاسایى و شایستەیان نیە بەڵام مردووەكان مافى دەنگدانیان هەیەو ناویان لەتۆمارى دەنگدەراندا هەیەوەك زیندوەكان وە ئەوەى مایەى لەسەروەستان و جێگاى سەرسوڕمانە كەبۆ كۆمیسۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان لەماوەى چەندان ساڵى ڕابردوودا نەیتوانیوە ناوى مردوان لەتۆمارى دەنگدەراندا بسڕدرێتەوە ئایە ئەم كارە ئەوەندەكارێكى گرانە كە دەزگایەكى گەورەى وەك كۆمیسۆن ئەو كارەى نەكردوە یان ئەمەش یەكێكە لەو كارانەى كە گومان دروست ئەكات لەكۆى پرۆسەى هەڵبژاردن و دەنگدانەكەى هەرێم وە دووبارە وبوونەوەى ناوى دەیان هەزارهاووڵاتى ئەم هەرێمە لەتۆمارى دەنگدەراندا ئەمەماناى چى لەم سەردەمى پێشكەوتن و سیستەمى كۆمپیوتەرەدا ئایە جیاكردنەوەى ناوە دووبارەكان ئەوەندە كارێكى گرانە كە نەتوانراوە لەماوەى چوارساڵى ڕابردوودا نەتوانراوە ئەم تۆمارانە لەهەڵەو كەموكوڕى پاك بكرێتەوە وەلەلایەكى ترەوە چ گرەنتیەك هەیە كە لەپرۆسەى هەڵبژاردنەكاندا تەزویر ناكرێت كەبەووتەى لایەنەسیاسیەكانى هەرێمى كوردوستان لەپرۆسەكانى ڕابردوودا تەزویرات كراوە وەنەتوانراوە هەڵبژاردنێكى پاك بێگەرد ئەنجام بدرێت وەەروەها تائەم ساتەوەختەش نازانرێت ئایە هەڵبژاردنەكان لەكات و ساتى دیارى كراودا ئەنجام ئەدرێن یان نا وەنازانرێت كەتۆمارى ناوى دەنگدەرانى هەرێم ڕاست ئەكرێتەوەیان نا وەنازانرێت هەڵبژاردنەكە بەپێى ستاندارى نێودەوڵەتى ئەبێت یان نا
لەكاتێكدا لەتەواوى ووڵاتانى دنیادا ڕۆژى هەڵبژاردنەكان دیارى كراوە بەڵام لەم ووڵاتەى ئێمەدا ئەوەش نازانرێت وەهەروەها شتێك كەمایەى لەسەروەستان و تێڕامانەوە ئەوەیە كەلایەنەكان پێشبى نى خۆیان بۆئەنجامەكانى پرۆسەى هەڵبژاردنى پەڕلەمانى كوردوستان باس ئەكەن سەیر ئەكەیت كورسیەكانى پەڕلەمان بەش ناكات چونكە ئەو ژمارانەى ئەوان باسى ئەكەن زیاترە لە ژمارەى كورسیەكانى پەڕلەمانى كوردوستان بۆیە ئەتوانین بڵێن لەئێستاوە لەوەدڵنیابین كە پرۆسەكە پاك وبێگەردنابێت وە كۆمیسۆن سەربە خۆنابێت وەنازانرێت تۆمارى ناوى دەنگدەرن خاوێن ئەبێت یان نا بۆیە ناكرێت گەش بین بەئەنجامى پرۆسەى هەڵبژاردنەكان چونكە تائەم ساتەش لەم ووڵاتەى ئێمەدا خزمەت كردنى گەل و هاووڵاتیان ئامرازە نەك ئامانج بەڵكو بەرژەوەندى حیزبى ولایەنەسیاسیەكان ئامانجەو گەلیش ئامرازە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە