پرۆڤه کردنی نوری مالیکی بۆ بینینی ڕۆڵی دکتاتۆرێکی تازه !!!

Thursday, 28/06/2012, 12:00

1450 بینراوە




پرۆڤه کردن له سه ر شانۆی سیاسی بۆ به ده ستهێنانی ڕۆڵی دکتاتۆریەت له عێراقدا به تایبه تی و وه له ڕۆژ هه ڵاتی ناوینشدا به گشتی ، زۆر به ئاسانی ئه و ڕۆڵه گێڕدراوه له ڕابردوودا ، بێ ئه وه ی به ر هه ڵستکاری و دژایه تیه کی جدی دکتاتۆره کان کرابێت له سه ره تای هه نگاونانیان به ره و دکتاتۆریه ت . دروست بوونی ڕژێمە د کتاتۆریه ت له کۆمه ڵگای ڕۆژهه لاتدا ، وه کو کاره ساتێکی وێرانکه ر بۆ ئاینده ی وڵاته هه رگیز نه خوێندراوه ته وه له لایه ن سه رجه م چین و توێژه کانی کۆمه ڵگاوه . بۆیه زۆر به ئاسانی و له کتو پڕێکدا ، دکتاتۆره کان سه ریان قیتکردۆته وه ده ستیان به سه ر هه موو جمگه کانی ده سه ڵات و جموجۆڵه کانی ناو وڵاتیشدا گرتووه . ئه و دینه مۆیه ی که به رده وامی له شه حن و ده مه زرد کردنی تاکه کانی ناو کۆمه ڵگای ڕۆژهه ڵاتی ناویندایە ، بۆ چه که ره کردنی خۆ ڕه وشت و بیری دکتاتۆریه ت له ستراکچه ره ی کۆمه ڵگادا ، ئه ویش ئه و که ڵتورو په روه رده عه ره بیه و ئیسلامیه بووه ، که فیکری و ئه خلاقی کۆمه ڵگاکه ی له سه ر پایی دکتاتۆریت و تاکڕویێت بنیاد ناوه . کارییگه ریه تی ئه و دین و که ڵتوره عه ره بیه ، به شێوه یه کی ئه وه نده ترساناک کۆمه ڵگای ڕاهێناوه ، که مل که چی ئه و وا‌قیعه نا داد په روه ریه بن ، که یاساکانی له شێوه ی یاساکانی ناو جنگڵستان داتاشیوه ، به و پێیەش ئه بێت هۆزو سه رۆك هۆزو پای ئاینی و کۆمه ڵایه تی و پاره دارو نه جیب زاده و ده ستڕۆکانی وڵات ، خاوه ن قسه و پله و پایه و ده سه ڵاتداربن ، هه ر ئه وانیش ده توانن بڕیار ده ربن له سه ر چاره نووسی وڵات و مڕۆڤه کانی . ئه و به هاری عه ره بیه که هه موو جیهانی سه رسامکرد به خۆیه وه خه ڵک پێشبینی ئه وه ی ده کرد ئیتر کۆ مه ڵگای عه ره بی ڕێگای به ده سه ڵاته پاوه نخوازه کانیان ناده ن که کۆمه ڵگاکه یان توشی ده یان قه یران کرد بوو، که چی به هاری عه ره بی ده رنجامه که ی به هاری ئیسلامی به رهه م هێنا . مێژووی حوکمڕانێتی له وڵاته عه ره بیه کاندا نه یتوانیوه ئه وه بشارێته وه که هاو هۆزی و خزمایه تی و هاو مه زهه بێتی توانویه تی ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگه ر ببینیت له به ده ست هێنانی پله و پایه له ناو کۆمه ڵگاو حزب و حکومه تدا . ئه حمه د حه سه ن بکرو سه دام حوسێن توانیان له نێو ئه و هه موو به عسیانه دا، ببنه خاوه نی ڕاسته قینه ی به عس و عێراق ، بێگۆمان خزمایه تی و هاو هۆزی بوو به هه وێنی سه رخستنیان له نێو ئه و حزبه دا ، لە دوایشدا سه دام و کوڕی خاڵ و ئامۆزاکانی هه مان گه مەی خه لیفه کانی ڕاشدیان دوو باره کرده وه که وتنه قه ڵا چۆکردنی ئه وانه ی ترس بوون بۆ ئاینده ی ده سه ڵاتی سه دام و بنه ماله که ی . لێره دا ئه توانین بنه ماڵه ی بەرزانیش وه کو نمونه یه ك بهینینه وە که له و که ین و بەینه ی ده سه ڵات و ده ست به سه ردا گرتنی ده سه ڵاتدا . له دوای ئاشبه تاڵ بنه ماڵەی بارزانی هه ڕه شه یان ئه وه بوو ئه گه ر شۆڕشمان پێ نه کرێت شۆڕشمان پێ تێکده رێت ! وەک بینیمان که چۆن که وتنه قه تڵ و عامکردنی سه ر کرده کانی یه کێتی له کاره ساتی هه کاریدا ، بنه ماڵه ی به رزانی ئه یان زانی یه کێتیه کان ده یانه وێت کۆتایی به تارمایه کانی ده سه ڵاتی خێل و هۆزی بەرزانی بهێنن له ناو بزوتنه وه ی ئازادیخوازی کوردیدا به ڵام بنه ماڵه ی به رزانی له و گه مه یه دا ده ستێکی باڵه یان هه بووه له قڕکردنی دژانی بنه ماڵه که یان ، ئه وه تا هه تا وه کو ئه مڕۆ به هه مان پیوه ری کۆن کار له سه ر کۆمه ڵگای ئه مڕۆی کوردی ده که ن ئه وه ی دژی بنه ماله به رزانی بێت له ناوی ئه به ن . . .
دکتاتۆره کان له سه ره تادا پێویستیان به دروستکردنی دوژمنی وه همیه ، هه ر بۆیه له داووڵیش دوژمن و تارمایه کانی دوژمن وهه ڕه شه کانی دوژمنان له به ر چاوی میله ت دروست ده که ن ، بۆ فریودان و سه ر قاڵکردنیان و خۆش کردنی ئاگری دۆزه خه کانی پێویستیان بە شەڕە . لێره دا هه م مالیکی هه م به رزانی پێوستیان به هۆنینه وه ی چیرۆکی دوژمن و دوژمنکاری هه یه . له م بارو دۆخه ته م و مژاویه ی ئێستای عێراق مالیکی و به رزانی له هه موو ئه وانه ی تر سه ر قاڵترن به هۆنینه وه ی سیناریوی هه ڕه شه کانی دوژمن و دوژمنان .
مالیکی ئه زمونیکی دەوڵه مه ندی حوکمڕانانی ناوچه که ی له به ر ده ستدایه ، جگه له وه ی کارئاسانیه کی زۆریشی بۆ ده کرێت که بتوانێت زۆر به ئاسانی ببێته دکتاتۆر وه پیلانه ی ئه وه یشی دانا بوو که ی چۆن له چی کاتێکی گونجاوا جاڕی دکتاتۆر بوونی به گوێ عێراقیه کاندا بدا.
ئه وه ی کۆسپ بوو له به ردەم خه ونه کانی به دکتاتۆر بوونی مالیکدا، له سه ره تادا ، ئه و هێزه سه ربازی و ئیداری و ده سه ڵاته ڕه هایه ی ئه مریکا بوو له عێراقدا . بۆیه مالیکی له کاتی خۆیدا ، هه موو بۆنه کانی ده ڕازانه وه به باس کردنی تواناکانی سوپای عێراق که ده توانێت ئه و بۆشاییه ئه منیانه ی دوای سوپای ئه مریکا پڕبکاته وه و ئاسایشی هاوڵاتیانی عێراق بپارێزێت . ئه مه یش ئه و په یامه ڕوونه ی مالیکی بوو بۆ ئه مریکایه کان که ئه بێت به زووترین کات مه له فی ئه منی عێراق ڕاده ستی عێراقیه کان بکه ن ، واتا ئیدی عێراق پێویستی به ئه مریکا نیه . به بۆ چونی مالیکی په له کردن له وه ده رخستنی هێزی سه ربازی ئه مریکا له عێراقدا ، به پشتیوانی ئیران ئه توانێت خه ونه کانی بێته دی که ئه ویش خه ونی ، بوونه به حاکمی موتڵه ق له عێراقدا . واتا به زمانه عه ره بیه فه سیحه که ی (کل فی کل) . ئه و هێزه ی ته حه دا بوو له به رده م مالیکیدا له و ڕۆژانه دا ، سه دریه کان بوو به پاڵپشتی ئه مریکیه کان مالیکی توانی له ماوه یه کی کورتدا ، سه دریه کانی په ڕو باڵ بکات . مالیکی به ئه م سه رکه وتنه ی به سه ر سه دریه کانا زیاتر ناودارو له خۆ بای بوو . له و سه رده مانه دا مالیکی عه تابه ی هاو په یمانی بوونی به گێوی بەرزانی و تاڵه بانی ده چڕی ، ئه یویست پایی خۆی به هێز بکات له به غدا به هاوکاری بەرزانی و تاڵه بانی دوایش (لکل حادپ حدیپ) واتا ئێستا ئه و کاته گونجاوه یه که مالیکی خۆی بۆ مه ڵاس دابوو بۆ پاشگه ز بوونه وه له ئه و به ڵێنانه ی پێشوی که کاتی خۆی دا بوونی، به رزانی و تاڵه بانی . ئه و بڕگه دستوریانه که بووه ته ڕێگر له به رده م به دکتاتۆریت بوونیدا هه ڵیبوه شینێته وه ، هه ر وه کو سه دامی ئامۆزای که ده یگوت قانون پارچه قاخە زێکه گه ر پێمان باش نه بێت ده ی دڕێنین ، ئیدی ماده ی ١٤٠و فیدرالی و پێشمه رگه و یاسای نه وت و گازو سنوری هه ریم و تایبه تمه ندیه کانی کوردو کوردستان له لای مالیکی یەکسانه به نوکته و جۆکی سه ر خوانه کانی سه رۆك تاڵه بانیه که کاتی خۆی بۆ پۆڵ بریمه رو زڵمای خه لیل زاده و هاوڕێکانی سازی ده کرد . . .
مالیکی بێ چه ندو چۆن دکتاتۆره ، به ڵام ئه بێت لێره دا پرسیاری بکه ین کێی ئه م دکتاتۆره ی گه وه ره کرد؟ کێی کاتی خۆی پشتگیرو کۆمه کی مالیکی ده کرد بۆ سه رکوتکردنی به ر هه ڵستکارانی مالیکی له به غداد و ناوچه کانی باکورو ناوه ڕاستی عێراق ؟! کێی سه ربازه کانی ئه مڕۆی مالیکی مه شق پێی ده کرد له قه چۆڵان و معسکر سه ڵامی سیلمانی و زاخۆ و هه ولێر !! کێی دۆلارو سیاره و پێشمه رگه ی خسته ئۆغری مالیکی و پاراستنی له و زه لکاوی به غداد وعێراق کە تێیکەوتوبوو ! هه ر ئه وانه خۆیان مالیکیان کرد به ئاگرێک که ته ڕو وشك به یه که وه بسوتێنێت له باشوری عێراق و به غدادا. ئه وه تا ئێستا گڕی ئه و ئاگره هه ڕه شه ی سوتانیان لێده کات . به رزانی ئه مڕۆ له ترسی له ده ستدانی ده سه ڵاتی له هه رێمدا ، که وتۆته ده هۆڵ لێدانی مالیکی دکتاتۆره ، ئه یه وێت ئه و دکتاتۆر بوونی مالیکیه بیکاته منه تێکی نه ته وه یی به سه رمانه وه پێمان بڵێت شه ڕی من شه ڕی مافه کانی کورده له گه ڵ مالیکیدا . کورد نا بێت بهێڵێت پرۆڤه کانی مالیکی بۆ بینینی ڕۆڵی دکتاتۆرێکی تازه ، له سه ر شانۆی کوردستاندا و عێراق خۆی نمایش بکات و ئێمه یش وه کو بینه رێکی بێ هه ڵوێست ته نها ته ماشا که ری ڕووداوه تراجیدیه کانی بین . نابێتیش مسعود بەرزانی و تاڵه بانی بمانکه نه ده ست که ڵه یی ده ستیان و شه ڕی به ده ستهێنان نه وت و گازو بازرگانیه کانیان به ئێمه بکه ن و به درۆ کرچ وکاڵه نه ته وه یه کانیان هه ستی نه ته وه یمان ڕاچه ڵه کێن و بمانکه نه سوپه ری کۆمپانیه نه وت و ئاسیا سێڵ و کوردتێڵه کانیان . ئه و چەکە ی ئه توانێت کاریگه ر بێت له به رامبه ر پیلان و هه ڕه شه کانی مالکیه کاندا یەکڕیزوی یەک هه ڵوێستی و ته بایی کورد خۆیه تی ئه و ته بای و یەکڕیزه یش هه میشه له پیرمام دۆکاندا ئه نفال کراوه . ئه وه ی کورد یه کڕیزو یه ك هه ڵوێست یه ك چاره نووسی بوونی یه کسان ئه کات مێزووی قه باره ی قوربانی و تێکۆشانه کانی میله ته که مانە، بۆیه ئه بێت به ڵێنی ئه و یەکڕیزوی و ته باییه له ژێر مۆنه مه نتی ئه نفال و هه ڵه بجه و قوربانیه کانماندا واژوکرێت تا وه کو که س زاتی خیانه ت و سازش کردن نه کات له ماف و داواکاریه ڕه وا کانی میله ته که ماندا . من پێموایه به رزانی و تاڵه بانی به شێ بوونه له و کاره ساتانه ی که وا به سه ر کوردا هاتووه له ئاینده و ئێستایشدا بۆیه نابێت میله ت به پارێزەری داواکاریه کانی خۆیانیان بزانن . . .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە