تراویلکەی مێژوو

Tuesday, 27/11/2012, 12:00

1856 بینراوە


بەڕابی:
سڵی 1025 ی هیجری قەمەری، لە دەستپێکی دەسەڵاتی بنەماڵەی سەفەوییەکاندا شارێک بە ناوی ساوجبلاغی موکری، مەهابادی ئەوڕۆ کە ناوی کە ناوی هاتووە و لە سەردەمی ئێستادا بە ناوی سابلاغ یا مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێیناسە کراوە. بە پێی بەڵگەنامەی مێژوویی، شەڕەفنامەی شەڕەف خانی بدلیسی و مێژوی عالەم ئارای عەبباسی لە رابوردودا گوندێکی بچوک بووە و ناوی لە هیچ کوێ دا نەهاتوە. (سەرچاوە: پەرتووکی مێژوی مەهاباد، نووسینی بەرێز سەیید موحەممەدی سەمەدی، مەهاباد)
زانا و تێکۆشەری کورد بەرێز جەمیل بایک دەڵێ:
"دووپات کردنەوەی مێژوو کارێکی هاسانە بەڵام داڕشتن و نوسینەوەی مێژو ئەرکێکی قورس و گرانە."
لە 25ی گەلاوێژی 1321ی هەتاوی (1942ی زایینی) لە باخی ئەمین ئەل ئیسلام (پاشان ئەو شوێنە کرا بە بەخۆش خانەی سیل) کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ- ک) خۆی راگەیاند و ستراتێژی و خەباتی خۆی دیاری کرد. هەڵوێستی چۆن بو و چی دەویست لەو کورتە باسەی من دا ناگونجێ!
ساڵی 1320ی هەتاوی (1942ی زایینی) نزیکەی 20 کەسایەتی دەست رۆیشتو و سەرۆک عەشیرە کە لە ناویاندا رێزدار قازی موحەممەدیش هەبوو رویان کە کردە ئازەربایجانی سۆڤییەتی پێشوو تا دیدار لەگەڵ "باقرۆڤ" دەبیری یەکەمی حیزبی کومونیستی ئەوکات ئەنجام بدەن.
دوای رۆنیشتن لە دەوری میزێکی گەورە هەرکام داخوازی خۆیان هێنایە زمان. ئەو کۆبونەوەیە وەکی شانۆیەک دەچوو کە سناریوکەی لە پێشدا داڕژابوو. کاتێک نۆنەری بەرێز قازی موحەممەد هات و لێیان پرسی داخوازیت چییە، هەستایە سەر پێ و گوتی: "ئێمە سەربەخۆیی کوردستانمان لە ئێوە دەوێ و دەبێ ئەڕتەشی سوور چەک و تەقەمەنیمان بداتێ و یاریدە دەرمان بێ لە گەیشتن بە سەربەخۆیی کوردستان!" (ئاوایە رێگای ئاشقان؟؟)
بار و دۆخی پاش شەڕی دووهەمی جیهانی و خەسارەکانی مەزنی ئەو شەڕە بۆ سۆڤیەت، کەش و هەوای سیاسی و بەرژەوەندی ئابوری وای کرد کە پێمان بڵێن ستراتژی کۆمەڵەی "ژ- ک" و سەربەخۆیی کوردستان فت. بڕۆن وە دوای خۆدموختاری و تەواوەتی ئەرزی ئێران بکەون. حیزبی دێموکرات پێش نیازی ئێمەیە بۆ ئێوە و ئەو حیزبە دامەزرێنن و بکەونە ژێر کاریگەری ئازەربایجانی ئێران!
قسەی خۆمان بێ هەرواش کرا، 67 ساڵە ئەو حیزبە هەیە نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی وڵات لە قەیران خوڵقاندن و لێک ترازان و خۆ بە زل نی و شەڕە دندوکە و شەڕە تفنگ و شەڕە چەقۆ و ئوردووگانشینی چی دیکە لە ئارا دا نییە. وێنەی خڕنۆکی سەرگەردان لە سەحرای وشکی بێ ئاکامیدا پەلەقاژەیانە و لەوەش بترازێ کەسیان قەبوڵ نییە. سیاسەتی سەرەکیش پێ هەڵا گوتنە بە مەسعوود بارزانی و وەلانانی شەڕی چەکداری!
چاویان لە ئاسمانە و فرۆکەکانی ئامریکا کۆماری کەمتیارەکانی ئێرانیان بۆ بڕوخێنێ و بگەڕێنە سەر حازری وێنەی ساڵی 1978ی زایینی کە خەڵکی قارەمانی رۆژهەڵاتی وڵات بە گەرمی وەریانگرتن (منیش بە ملی شکاوم یەکێک لەو کەسانە بوم کە شایی دونیام پێ بوون!)
پاش روخانی بنەماڵەی قاجار و هاتنە سەرکاری رەزاخانی پەهلەوی (رەزا قولدور) دیسان کورد تووشی نەهاتی و تراژێدی بووە، کۆماری مەهاباد هەرەس هێنا و بە داخەوە قازی موحەممەد و هاوڕێیەکانی لە دار دران.
پاش نزیک بە 67ساڵ، دەیان کێشە و لێک ترازان پاشی ئەوەی کۆماری ئێسلامی لە ئاستی نێوخۆیی و لە ئاستی جیهانی دا تووشی قەیرانی ئابوری و قەیرانی سیاسی بۆتەوە، لە خاڵی هەرە لاوازی سیستەمی خۆیدا ژیان بەسەر دەبا، لەسەر ناوی دێموکڕات و دیموکراسی خوازی کە 33 ساڵ تێپەڕ دەکا لە کۆی سەنجەق نایەتە خوارێ و کەس لە خۆیان بە زلتر نازانن. لە جیهانی دوارۆژ بڕوانن، تراویلکە دەبینن، دوو حیزبی دیموکراتە، دوو پێشەوایە، کوردستان لەتە، کێل و بەردی شەهید لەتە، بنەماڵەی شەهید لەتە، 2ی رێبەندان لەتە، 10ی خاکەلێوە لەتە، و...و...پێشمەرگە (ئەگەر هەیانبێ) لەت.
لە روویان هەڵنایە دەنا خوداشیان لەت دەکرد!

جەعفەر کەریمی
فەنلاند
18.11.2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە