سواڵ كردنەكەی ناوەندی ڕۆشنبیری زانكۆی سەڵاحەدین !!

Saturday, 05/09/2009, 12:00

1620 بینراوە


بەهۆی ئەوەی كاری ڕاگەیاندن دەكەم و دوور و نزیك زانیاریم لەبارەی زۆریك لەو هەواڵانە هەیەركە ڕۆژانە دەبیسترێن و زۆریكیشیان خۆم تیایدا ئامادە دەبم و زۆرینەی ئەو كەسایەتیانەش دەناسم كەوا پۆستی حزبی و حكومیان هەیە لەوانەی كە پەیوەستە بەبابەتەكەمەوە (د. نوری عوسمان) ە ئەمەو جگە لەپۆستەكەی كە سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانە ئەمەش وایكردووە جارناجار لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكانی سەرۆكی حكومەت باشتر بیناسم و زانیاریم لەبارەیەوە هەبێت , ئەگەرچی ڕۆژنامەو ماڵپەڕەكانیش بێباك نەبوونە لە قسەكردن لەسەری بەڵام تەنها ئەو تێبینیەی كە من پێم باشە قسەی لەسەر بكەم و لەبارەی بدوێم , بەهەدەر بردنی پارەی حكومەتە بۆ شتی پڕوپووچ بۆیە لەكاتێكدا ئەگەر هەر كۆمەڵە گەنجیك بیت و بەناوی كۆڕ و سیمینار و شتی لەوجۆرە پارە لەبەرپرسان وەدەست بێنن قۆرغی بكەن ئەوا ڕوون و ئاشكرا مەبەستەكان ڕوون دەبنەوە, دیارە ماوەیەك بەر لەئیستا لەهۆڵی ڕۆشنبیری زانكۆی سەڵاحەدین ناوەندی ڕۆشنبیری زانكۆی سەڵاحەدین كۆڕێكیان بۆ (د.نوری عوسمان) سازكرد تیایدا چەند بابەتێكی لەماوەی سەعاتێك پێشكەشی قوتابیانی بەشداربوو كرد كە ئەمە تاكو ئێرە شتیكی ئاساییە ئەگەر هەر بابەتێكی وروژاندبێت ئەوا پەیوەستە بە ئاست و توانای فیكری ناوبراو !! وەلێ هەرلەگەڵ تەواو بوونی كۆڕەكە ئیتر قوتابیانی ئامادەبوو هەر بەوە ڕادەگەیشتن كەوا نامەیەك ئاراستەی ناوبراو بكەن ئەوەی دانەمەزراوە و ئەوەی پارەی وەرگرت و ئەوەی هتد.. ئیتر سێ بەشی قوتابیانی ئامادەبوو تەكلیفی خۆیان كرد و زۆرینەیان سوودمەند بوون لەو سواڵ كردنە بە وەرگرتنی پارە و ئمتیازات , هەرچەندە من هەرگیز لەگەل ئەوەنیم كەوا گەنجانمان هاوكاری نەكرێن بەڵام نەوەك هاوكاریەكی بێمانا و لەوجۆرە سواڵكردنە , ئیتر ئاساییە كەوا قوتابیانی زانكۆی سەڵاحەدین سواڵ بكەن لەبەرامبەریشدا سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پارە ببەخشێت , خۆ ئەگەر ئەو برادەرە بزنزمانێك و خاوەن سەرمایەكی سەربەخۆ بێت و لەڕێگەی بازرگانیەوە پارەی پەیدا كردبیت !! ئەوا ئاساییە چۆن مامەڵە بەپولی خۆی دەكات كەچی ئەوە ئیستا پارەی حكومەت و مولكی خەلكە ئەوا بەسەر سواڵكەرەكانی زانكۆی سەڵاحەدین دەیڕێژێت ئیتر بۆ شایەنی قسەلەسەر كردن نەبێت , لەبەرامبەریشدا برادەرانی سەرە ڕم زۆر بەشانازیەوە پارەكەیان وەرگرت و ئیتر ئامانجی چی حاڵی چی لە ئەنجامدانی كۆڕ و سمینار بەهەرحاڵ دیمەنێكی زۆر ناشارستانی و هەڵسوكەوتێكی زۆر مراهیقانەی قوتابیانی زانكۆم بەرچاو كەوت , ئیتر زۆرجاریش دەبێت دان بەو ڕاستیە بێنین كەوا میلەتێكی مشەخۆرین هەر لە بەرپرسەكانمانەوە تاكو هەژارەكانیشمان هەر فێری سواڵكردنین و هەرگیز بیر لەوە ناكەینەوە كەوا ڕەنجی شانی خۆمان خۆش گوزەرانمان بكات بۆیە بەداخەوە كە لەوجۆرە كۆڕو سمینارانەی كە لەپایتەخت دەبینرێت لەناوەڕۆكی كۆڕدا باس لە ناعەدالەتی و گەندەڵی ئیداری دەكرێت و ئاوڕیش لەمێژوو دەدەنەوە بۆ بیرهێنانەوەی كاتە سەختەكانی گەلەكەمان كەچی هەر خۆشیان پارە بەناهەق بەخەڵك دەدەن و بەرپرسەكانمان لەبەرامبەر نوسینی وتارێك بەباشە لاپتۆپ و پارەی چەور چەور دەبەخشن "كە خۆشبەختانە تاكو ئیستا قستی لاپ تۆپەكەم تەواو نەداوە" و ئیتر تەنانەت جاری واش هەبوو ئۆتۆمبێلی ئاخیر مۆدیل و ئیمتیازاتی ئیدارییش لەبەرامبەر نوسینی چەند وتارێك پێیان دەدرێت, كەچی گەنجی واش هەیە نازانێت نەبیر لە پێكهێنانی ژیانی هاوسەری بكات یان بیر لەوە بكات چۆن زانكۆ تەواو بكات كەئیستا زۆرینەیان بۆتە ئەهلی و بازرگانی بە خەڵكی كەم دەرامەت دەكەن و پارەی ساڵانەی زانكۆی ئەهلی بۆ منداڵە شەهیدەكانی پارتی و یەكێتی دەدریت بەتەواوی و شەهیدانی حزبەكانیتریش هیچ !! گوایە بەس ئەوان خەباتیان كردووە و كوردستانیان ئازاد كردووە منداڵی شەهیدوئەنفال بەدەست خەمی كرێی خانوو و خەمی دانەمەزراندن و لەلایەكی تریش وەرگرتنی قوتابی خاوەن پشت و هەشت لە باشترین كۆلێژ و ئەوانەی تریش با لە گوپی خۆیان بدن و ڕابكەن بۆسەر سندوقی دەنگدان !!! پێم باش بوو لە دووماهیكی ئەم وتارە پشكێ لە ناعەدالەتیانە بخەمە ڕوو كە بەچاو دەبینرێت ئەوە جگە لەوانەی كە هەر نابینرێن و ڕۆژانە ئەو بێماناییە وپێشەڵكاریە لەبەرامبەر میللەت ئەنجام دەدرێن, لەكۆتاییدا دەڵم پارە مرۆڤ دروست ناكات مرۆڤ پارە دروست دەكات و زۆرن لەو سەرە ڕمانەی كە خاوەن هەگبەی بەتاڵن بەڵام گیرفانیان پڕە و كەمیش نین ئەو قەڵەمانەی كە گیرفانیان بەتاڵە بەڵام هەگبەیان پڕەو ئەو سەرشۆڕیە قبول ناكەن !!!
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە