تكایە كەس چاوەڕێى هیمەتى پیاوانەلە كۆسرەت نەكات

Saturday, 11/07/2009, 12:00

2107 بینراوە


لەم ڕۆژەدا لەناو ئەو هەموو گەندەڵى و پارە خواردن و پۆست و پلە یەدا هەڵویست وەرگرتن كارێكى قورسە و بە هەموو كەس ناكرێ , لەو كاتەوەى هێزێك پەیدا بوە دژى گەندەڵى و دزى و ئەو ناعەدالەتیەى ئێستا لە ئارادایە لەم هەرێمەى ئێمەداكە بونە سومبولى هەڵویست وەرگرتن , سەرەتا ئەم هێزە كەم بون ئەوانەى هەڵویستیان وەرگرت بەرامبەر بەو لەشكرە دزو گەندەڵە بەڵام دواى دەركەوتنى لیستى گۆڕان ئیتر ئەم هێزە بونە ئەو هێزەى هاتنە سەر جادە و بونە ئەمرى واقیع ,كۆسرەت سەرەتاى ئەم ڕەوتە كەسێك بوو ئیمزاى كردو لەسەر مام جەلال توندبوو بەڵام هەرزوو بۆنى دۆلارەكانى مامە لەم هەڵویستەى پەشیمانى كردەوە وگەڕایەوە ژێر چەترەشكاوەكەى مامە , دوایى ئەوە كۆسرەت درێژەى دا بە گەندەڵیەكانى و دوا جاریش لەگەڵ چوار ئەندام مەكتەب سیاسیەكەى یەكێتى هاتە دەرەوەبەڵام ئەمجارەش هەرزوو پەشیمان بوە , ئیتر كۆسرەت لە م دوو جارە پەشیمان بونەوەیەدا بە تەواوى خۆى سوك و چروك كردوئیتر جێگاى ئومێدى خەڵك نەما , بۆیە ئیتر كەسێك نەماوە بە تەماى ئەوە بێت جارێكى تر كۆسرەت ببێتە خاوەنى هەڵویستێكى پیاوانە و مەردانە چونكە ئەم جارە ئەمیش خۆى خستە ڕیزى پیرە خەڵەفاوە كەى سكرتێرەكەى و ئەمیش دەستى كرد بە ئیش كردن بۆ ئەو سەرۆكەى كەس بەقەد كۆسرەت نازانێ مەسعود چ خیانەتێكى كردوە , ئەگەر هەموو كەس ئەمەى بكردایە ئەبوایە كۆسرەت ئەوەى نەكردایە چونكە كۆسرەت ژمارەى هەموو دەبابە وزرێ پۆش و سەربازو مخابەرات و قوات خاسانەى بەعس كە بە ئەمرى مەسعودى سەرۆكى هاتبون ئەزانێ ئیتر كەسێك ئەم هەموو نهێنیە بزانێ شەرمەزاری نیە ئێستا جێگرى ئەو كەسە بێت و سەربارى ئەوەش ئیشى بۆ بكات بۆ ئەوەى جارێكى تر دەمە زەردى خیانەتەكانى بكاتەوە , كۆسرەت ئەبوایە قەت ئەوەى بیر نەچوایە ئەوپێشمەرگانەى ئەو بەیانیە لە ژێر زنجیرى دەبابەكانى بەعسەوە پان دەكرانەوە یان دیل كران و برانە موسڵ لە سێدارە دران , كۆسرەت باش ئەمە ئەزانێ بەڵام فەرامۆش كردنى ئەم شتانەئەو پەڕى گەندەڵى و شەرعیەت دانى كۆسرەتە بەو خیانتكارانە , سەیرە كۆسرەت ئەمانەى بیر چوەو ئێستا لە كۆبونەوەكانى خۆیدا بانگەشە بۆ لیستى هەچەكە ئەكات و بانگەشە بۆگەورەترین خائین و حەرام زادەى ئەم سەردەمە ئەكات, زۆرن ئەوانەى بەتەمابوون كۆسرەت ببێتە خاوەن هەڵویستێكى ئازایانە بەڵام بانگەشەكانى كۆسرەت بۆ لیستى هەچەكە و مەسعودى خائین زادە , كەسێك خۆى لە مەسعود خائین ترو گەندەڵ ترو دز تر نەبێت دڵنیابە بانگەشە بۆ مەسعود ناكات , هەموو كەس بەلایەك و كۆسرەت بەلایەك ئەبوایە هەموو كەس ئەوەى بكردایە ئەو پیاوە ئەوەى نەكردایەبەڵام تازە كردى تازە كار لە كار ترازا , بەردەوام ئەمە هەڵویستى كۆسرەتە ,بۆیە ئەوانەى بەتەماى ئەوە بوون ئەم پیاوە خاوەن هەڵویست بێت تكایە بەتەما مەبن و واز لەو كارە بهێنن چونكە تازە كۆسرەت بیشى كات پولێك ناهێنێت تازە ئەوەى دا بەگوێى هەموومانداكە ئەمیش بۆتە هاوشانى مەسعودو بەشدارە لە خیانەت و دزیەكانى مەسعودا , ئەوێك لەبەرەبەیانى 31ى ئابەوە تا ڕزگار كردنەوەى شارەكان بەشدار بوە كەچى ئێستا ئەوانە فەرامۆش ئەكات و جاڕ بۆ ئەو خیانەتكارە لێ دەدات , كورد واتەنى حەیا قەترەیەكە كەتكا ئەتكێ حەیاكەى كۆسرەتیش تكا و تازە بە هیچ هەڵناگیرێتەوە ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە