جیاوازی قەرەبوو و نۆژەنکردنەوەکانی بارەگا سوتاوەکانی گۆران و یەکگرتوو ..؟!؟ قوتی خەلک لە قەرەبوی کامەیە !

Tuesday, 21/08/2012, 12:00

1683 بینراوە



بینیمان کاتێک بارەگاکانی گۆران و یەکگرتوو سوتان و بە دوو شێوەیی جیاواز سوتێنران و قەرەبوو کرانەوە ..بەلام ئەوەی بەلای
منەوەسەیر بوو باس و خواسی قەرەبووکردنەوە و نۆژەنکردنەوەش دوو جۆری جیاوازبوون بۆچی؟! ئەبێت لەوە تێبگەین بۆ لەسەردەمی کابینەی بەرھەم ێالح پارە لە بوجەی گشتی تەرخان کرا بۆ نۆژەن کردنەوەی بارەگا و مەکۆوەکانی گۆران کەس نوقەی لێوە نەھات بلێت ئەمە قوتی خەڵکە بۆ حزب بارەگا بسوتێنێت حکومەت قەرەبوی بکاتەوە کەچی لەو لاشەوە ئەبینین یەکگرتوو بە بریاری لێژنەیەکی پەرلەمانی قەرەبوی زیانەکانی بارەگا سوتاوەکانی یەکگرتوو کرایەوەبە جۆرێک یەکگرتوو نزیکەی ٣٠ کەسیشی داوەتە دادگا بەلام ھەندێ کەس وەک بلێی دڵسۆز و خاوەن ویژدان بن باس دەکەن چۆن دەبێت حوکمەت پارە بدات بە قەرەبوی بارەگا سوتاوەکانی یەکگرتوو کە پارتی سوتاندویەتی ...تا ئێرە جوانە بەلام ئەی بۆ نەپرسین کێ بەربرسیارە لە سوتاندن و پاراستن و ئەمنیەتی بارەگاکان پارتی یان حکومەت ؟! ئەگەر بلێین پارتی ئەوا لەو دەڤەرە حکومەت بریتیە لە پارتی و ئەوەتا نزیکەی ٣٠ ئەندامی لێ دراوەتە دادگا ,ئەگەر بلێین حکومەت لەوە بەرپرسیارە زۆر باشە ئێمە قسەمان نی یە بەلام ئەگەر بەقسەی ئەو خاوەن ویژدانانە بێت کە ئەلێن لە قوتی خەلک قەرەبوی یەکگرتوو کراوەتەوە ئەبێت بشلێین ئەی بۆ لەسەر دەمی بەرھەم ێالح کە لە بوجەی حکومەت مەکۆوەکانی گۆران نۆژەن کرانەوە لە قوتی خەلک نەبوون و بگرە دەست خۆشیش لە سەرۆک حکومەت کرا سەد مەرحەبا لە خاوەن ویژدانەکانی سەردەم ! بەناو خاوەن قەلەمەکان !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە