پێشنیارێک بۆ سەرۆکی هەرێم بۆ دەرچوون لەقەیرانی سیاسی ئەمڕۆی هەرێم

Thursday, 03/02/2011, 12:00

1258 بینراوە





من وەک هاووڵاتیەکی هەرێمی کوردستان پێشنیار ئەکەم بۆ سەرۆکی هەرێمەکەمان کەهاوشێوەی سەرانی تری ووڵاتە عەرەبیەکان کەترس ولەرزی لەدەستدانی کورسی دەسەڵاتیان هەیەو دەستیان کردووە بە چاکسازی ولەهەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکانیانەوە دەستیان پێ کردووە بۆ ڕەواندنەوەی ڕقی جەماوەر تۆش بەهەمان شێوە لەمڕۆ زووتر نیە قۆڵی لێ هەڵماڵەوشەقام هێوربکەرەوە حکومەتەکەت هەڵبوەشێنەوە وخەڵکانی شیاوو دڵسۆز ڕاسپێرە بۆ سەرنەوێ پێکهێنانەوەی حکومەتێکی خاکی وخزمەتکار بەگەل وتا خەڵکیش دەست خۆشیت لێ بکەن وبزووتنەوەی گۆڕانیش بۆ خۆی هەر سیر بخواو زووڕنا لێ بات،بۆیە لەدڵسۆزیمەوە بۆ ناووبانگی ڕابردوو ئێستای جەنابتان بۆ ئەوەی حکومەتێکی کاراو چالاک بنیاد بنێیت پێشنیا ردەکەم بەدەستنیشان کردنی ئەم کەسایەتیە سیاسی ودڵسۆزانەی خوارەوە بۆ تەشکیل کردنی حکومەت ودانانیان لەو وەزارەتانەی بۆیان دیاری کراوە ،ئەوکات بەڕێزیشتان وەک سەرۆکی هەتا هەتایی هەرێمەکەمان خەڵکی ڕازی نابن کەسێک بێتە مەیدان وڕکابەریتان بکات ..هەربژین ..بۆپێشەوە پێشمان کەوە بارزانی



یەکەم/تەکلیف کردنی پێکهێنانی حکومەت بسپێردرێت بە هەڤاڵ کاك مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ولێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان وسەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان ..ئەوانی ترم بیر چۆوە!چونکە سەلماندی کەلەم پۆستانەیدا خزمەتێکی ئێجگار گەورەی بەخاک ونەتەوە گەیاندووە هەر لەسەردەمی ئاشەوە هەتا ئێستا چونکە دارکاریەکەی یەکێتی زەڕەیەک لەوورەی بەرزی بۆ خزمەت دانەبەزاند وهەربەردەوامە،جیالەمە هەموو سیفاتەکانی ئەم ئەرکەی تیا دەست دەکەوێت هەر لەڕاستگۆیی ودەست پاکی و داوێن پاکی وخۆ بەزل نەزانین ویەکێکە لەو پیاوە دەگمەنانەی کەبەڵێنێکی دا دەمودەست لەکات وشوێنی خۆی ئەیباتە سەر..بۆ پێشەوە پێشمان کەوە بەختیار ببورن بارزانی

دوووەم/دانانی پسپۆڕوشارەزاو دەرچوی بەشی ڕاگەیاندنی کۆلێژی قەڵاچوالان کاك ئازاد جندیانی ووتەبێژی مەکتەب سیاسی وئەندامی مەکتەب سیاسی ولێپرسراوی دەزگای راگەیاندنی یەکێتی .ئەمەیان هەرئەوەنەیە باشە،بە وەزیری ڕۆشنبیری،بەڵایە ئەمان بەڵا جەنابی سەرۆک باوەڕبکەن تەنانەت شەخسی ئۆبامات بۆقەناعەت پێ ئەکا کە ڕەگەزنامە ئەمریکیەکەی بسوتێنێ وبێتە کوردستان ،بەممنونی داوای پەنابەرێتی بکات لێتان ودەتکاتە سەرۆکێک کەئەوەندە لەخۆتان بایی ببن ئیرەیی بەخۆتان بەرن..بۆ پێشەوە ودەهۆڵەکە بابەخۆت بێ پێشمان کەوە بارزانی

سێیەم/دانانی کاک ئەرسەلان باییز بەینی خۆمان (کاک فرسەت)ئەندامی مەکتەبی سیاسی ،دکتۆرا ئەرێ لەچ بوارێکدایە!بەسەرۆکی پەرلەمان ولابردنی کمال کەرکوکی چونکە ئەوەندە دەم خاوە هەتا نوێنەرەکانی گۆڕان دە ووشە ئەڵێن ئەم یەکەمی تەواو نەکردووە،چونکە ئەرسەلان باییز هەروەک نازانم بەڕێزتان ئاگادارن ئەوەندە زیتەڵەو ووریایە بەوجێگریەوە بەبەرچاوی ڕاگەیاندنەکانەوە بێ ئەوەی کەس ئاگای لێ بێ ویستی فرسەت بهێنێ جائەگەر بیکەیتە سەرۆکی پەرلەمان ئەوا پرۆژەیاسای کێ پیاوە فرسەت ئەهێنێت ئەکاتە یاسا و ئەوسا فرسەتی کەس نایا،بۆ پێشەوە فرسەتە پێشمان کەوە بارزانی



چوارەم/دانانی کاک سعدی ئەحمەدپیرە خەبیری بواری ژنان بەوەزیری ئافرەتان ،لەخەمخۆری ودڵسۆزی بۆ ژانان وئافرەتانی ووڵات هەردەم شەووڕۆژ دەخاتە سەریەک ویەک بەیەکی ژنەکانتان ئەکاتە ژنە ئەوروپی و لەکەناری دەریاچەی دوکان شوێنی تایبەت بەحەوانەوەی ژنەکانتان دروست دەکات وبینای وەزارەتیش لەوێ بنیاد ئەنێ وبەدووربینەوە چاودێری ژنەکانتان ئەکات بەخراپ تێمەگە سەرۆک بۆ ئەوەی کەس نزیکیان نەکەوێتەوە،باوەڕبکە ئەوەندە پاکوبێگەردە ،بۆ پێشەوە ببورە سەرۆک ئەمەیان پێویستی بەتۆ نیە

سەرۆکی هێژا لەوەزیاتر نامەوێ کەسی ترت بۆ دەستنیشان بکەم ماشەڵا هەموویان هەروەکو ئەوانەی سەرەوە یەک لەیەکی باشترن..هەربژین بۆسەدساڵی ترو بۆ ئەوەی کەبۆپێشەوە ڕۆیشتین پێشمان کەوی بارزانی .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە