بۆچى فەرهاد پیرباڵ بەمیزەكەى خۆى نەخنكا

Thursday, 13/08/2009, 12:00

2138 بینراوە


سەرەتا بەنموونەیەك دەست پیدەكەم دواى ساَلێك لە داگیركردنى هەولێر لەلایان پارتی بەپالپشتى دەبابەى بەعسیەكان، خۆتان دەزانن لەو سەردەمە ئازادى راگەیاندن و بچوكترین رەخنە بەتوندى بەرپەرچ دەدرایەوە.

لەوكاتە رۆشەنبیرێكى ماركسى قوتابى كۆلێژى ئاداب بوو لە زانكۆى ێلاحدین راشكاوانە رەخنەى دەگرت لە دەستەلاتى سیاسى، ئەندامانى یەكێتى قوتابیان كێچ كەوتبووە كەوڵیان لە هەوڵدابوون دەم كوتى بكەن. رۆژێك بەپرسى لقى دووى پارتی دەچێتە كۆلێژەكەو كۆبوونەوەیەك لەگەل ئەندامانى یەكێتى قوتابیان دەكات، لە كۆبوونەوەكە هەڵوێستى قوتابیە رەخنەگرەكە بەبەرپرسى ناوبراو دەگەیەنن ئەویش دەپرسێ سەربەكام لایەنە؟ واتە جۆرى رەخنەكانى لەچ سەرچاویەك هەڵدەقوڵێ، كاتێك دەزانێـت وەك ماركسیەكى چەپرەو رەخنە دەگرێ پێان دەڵێ رێگا لە بیروبۆچوونەكانى مەگرن مەترسى نابێت بۆمان.



فەرهاد پیرباڵ چەندین ساڵە وەكوتاكێكى سەربەخۆ و یاخى لە دەستەڵات و سیستەمى حوكمرانى بویرانە بەشێوەى نمایشكەریكى شانۆیى دەجولایەوە، هەموو جارێك میزێكى زۆرى دەكرد، ئەگەر گوتەنى ((موویەكى)) تیا نەبایە هەر زوو بەمێزەكەى خۆى خنكابوو، چونكە بینیمان ئەوانەى بەراستى قسەیان دەكرد و رەخنەكانیان كاریگەرى بەسەر كۆمەڵگاو راى گشتى دروست دەكرد تووشى (هەرەشەلێكردن، تۆمەت هەڵبەستن، لێدان، زیندانى، كوشتن) دەبوونەوە.

بەڵام بۆ ئەو دونیا شامى شەریف بووە، ئەگەریش بڵێین وەكو كەسێكى بێلایەن دەمى بەرووى دەستەڵات بەرزكردۆتەوە، دەستەڵاتیش بەدڵێكى كراوە قبوڵى كردووە لەبەر هۆكارى نموونەى سەرەوە و شێوازى رەخنەگرتن و تانەدان لە هاوركابەرانى فیكرى و سیاسى دەستەڵات و نەبەزاندنى هێڵى سوور كە هۆكارى سەرچاوەى گەندەڵى و نایەكسانین، هەروەها خاڵى كردنەوەى رقى گەنجان بووە.

وە پارتى چەدند ئامانجێكى هەبوو لە رێگەدان بە فەرهاد پیربال بە ئارەزووى خۆى شەكر بشكێنێ، دەیویست بڵێت لە سنوورى دەستەڵاتى ئەوان ئازادى بیروراى جیاواز هەیە.

ئامانجێكى ترى دروستكردنى فەرهاد پیربال وەكو بیرمەندێكى گەورە كەوا متمانەى زۆرینەى خەڵكى بۆ خۆى رٍابكێشێت و كاریگەرى هەبێت لەسەر راى گشتى، بۆ ئەوەى لەرۆژى خۆى بۆ مەبەستى خۆیان بەكارى بێنن

ئێستا فەرهاد پیربال جێگاى (سەرۆ قادر) و (جەمال عەبدوللە)ى گرتۆتەوە و هەوێنێكى باشى پروپاگەندەكردنە بۆ بەرژەوەندى خۆیانى بەكارى دێنن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە