رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


پارتی بە شەڕی ناوخۆ دەمانترسێنێ

Friday, 21/06/2013, 12:00

1639 بینراوە








تەنها ڤیتۆیەك بەدەستی پارتیەك مابێت و یەکێتی نیشتمانی شایەتی بۆ بدات بۆ بەڕێکردنی هەموو بیانوو پێداگریەکانی پارتی لەسەر جێ بەجێکردنی پلانە گڵاوەکانی شەڕی ناوخۆیە،هەروەکو کەسێك نەزانێ و نەی دێبێت کە پارتی شەڕی ناوخۆی نەکردبێت و تێیدا شکستی نەهێنابێت چەندین خیانەتی هاوشێوەی ٣١ی ئابی تێدا تۆمار نەکردبێت. ئەوەی کە پارتی ئەنجامی دەدات زیاتر بۆ لواندنە نەوەك ئازایەتی واتە ئازایەتی پارتی نیە بەڵکو ترسنۆکی جەماوەرو حیزبە سیاسیەکانە بەتایبەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. هەرهەموو حیزبە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستان موجامەلەی پاتی دەکەن ئەگینا ڕاستیەکان ئاشکران و پێویست بە لێکۆڵینەوەو ووردبوونەوە ناکەن.پارتی بە ڕۆژی نیوەڕۆ تەحەدای خەڵكی کوردستان و هەموو حیزبە سیاسیەکانی دەکات بۆ تێپەڕاندنی دەستوور. کەچی حیزبە سیاسیەکان هێشتا پاکانەی بۆ دەکەن و ڕێگەچارەی بۆ دەدۆزنەوە بۆ تێپڕاندنی دەستوورو سێ بارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆك. پارتی بە شەڕی ناوخۆ دەمان ترسێنێ بەڵام بەداخەوە مۆدێلی بەسەر چووە، یاخود ئەگەر ڕوش بدات زەرەرمەدترین لایەن لەشەڕی ناوخۆدا خودی بنەماڵەی بارزانین . پارتی بیری چووە خەڵکی کوردستان جگە لە موچەیەکی مانگانە بەولاوە شتێکی تر نیە لەدەستی بدەن بەڵام ئەگەر بێت و شەڕی ناوخۆ ڕووبدات پارتی هەرهەموو پرۆژە و کۆمپانیا نەوتیەکانی کە بە دزی و تاڵانچێتی دەستی بەسەردا گرتوون دەکەونە مەترسیەوەو کوردستان بەجێ دەهێڵن . جاران پارتی زۆر حەزی دەکرد شەڕی ناوخۆ ڕوبدات چونکە هیچی نەبوو تاکو لەدەستی بدات بەڵام پارتی ئەمڕۆ خاوەنی دەیان ملیار دۆلارو دەیان کۆمپانیای نەوت و بازرگانیە لەکوردستانداو بە ملیارەها دۆلار قازانجی تێدا دەکات، لەبەر ئەوە پارتی بە هیچ شێوەیەك موجازەفە ناکات بە دۆڕاندنی ئەو هەموو بەرژەوەندی و کۆمپانیانیانە کە هێناویەتە کوردستان . لەبەر ئەوە ئەگەر پارتی بەدیلی ڕێککەوتنی ستراتیژی بەشەڕی ناوخۆ دەزانێت ئێمە دەڵێین فەرموو شانسی خۆت تاقی بکەرەوە بزانین ئایا ڕاست دەکەیت دەست بە بەرژەوەندیەکانی خۆتەوە دەنێیت. پارتی خەڵکی کوردستان بە گەمژە دەزانێت و پەیتا پەیتا بە خەیاڵی وەهمی دەیان ترسێنێت. ئەگەر پارتی پێ ی وایە شەڕی ناوخۆ تەنها ئەوەیە کورد یەکتر بکوژێت هەڵەیە من دەڵێم ئەوەی پارتی ئێستا لە کوردستان ئەنجامی دەدات شەڕی ناوخۆیە .شەڕ تەنها یەکتر کوشتن نیە لێکترازانی کۆمەڵگا شەڕی ناوخۆیە دابەشکردنی کۆمەڵگا و دروست کردنی دوو بەرەکی و لەناو جەماوەری کوردستاندا شەڕی ناوخۆیە.
خۆسەپاندنی پارتی و بنەماڵەکەی بەسەر خەڵکی کوردستاندا شەڕی ناوخۆیە. دەم کورت کردنی خەڵکی و قۆرخ کردنی ئازادیەکان شەڕی ناوخۆیە. کۆیلە کردنی کۆمەڵگا شەڕی ناوخۆیە. لەبەرئەوە با پارتی بزانێت ئەو شەڕی ناوخۆیە ئەو ئێمەی پێ دەترسێنێت بەردەوام لە کوردستان بوونی هەیە و ئێمە لێ ی ناترسین . خۆ ئەگەر پارتی مەبەستی لە شەڕی ناوخۆ تێك چونی ئارامی و هێمنی کوردستانە تەنها لایەنێك لە تێکچونی ئاسایشی کوردستان زەرەرمەند دەبێت خودی پارتی خۆیەتی . لەبەرئەوە من لێرەوە لەجیاتی خەڵکی کوردستان پارتی بێ منەت دەکەم لەشەڕی ناوخۆو پێ ی دەڵێم چیتر ئێمە بە هەڕەشە وەهمیەکانی تۆ ناترسین ئەگەر ئێوە بەشەڕی ناوخۆ دەمان ترسێنن فەرموو بیکەن بزانین کێ زەرمەندە ئێمە یان ئێوەی بەرژەوەند پەرست و تاڵانچی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە