بانگەوازێك لە پێشمەرگە دێرینەكانى سنورى مەڵبەندى17ى ڕۆژهەڵات

Saturday, 11/07/2009, 12:00

2112 بینراوە


گۆرانخوازێك ئێمە وەكو كۆمەڵێك لە پێشمەرگە دێرینەكان داوا لە سەرجەم خانەوادەى شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكان و جوتیاران وكرێكاران و فەرمانبەران و خوێندكاران و دایكان و خوشكانى سەرجەم چین و توێژەكانى سنورى م.17ى ڕۆژهەڵات دەكەین دەنگ بە لیستى گۆڕان بدەن ، چونكە ئەم لیستە لیستى چینى هەژاران و شەهیدان وجوتیاران و كرێكاران وسەرجەم چین و توێژەكانە ،لیستى گەنجانە لیستى خوێندكارانە لیستى ژنانە ، بۆ ئەوەى چیتر دەسەڵات ئیهانەمان نەكات با دەربازبین لە گەندەڵى و بردنى سەروەت و سامانى میللەت ، ئەمانە دزن و خوێن مژن و درۆزن و دكتاتۆرن هەر بەم بۆنەوەیە داوا لە بەڕێز كاك قارەمان شینە دەكەین ببێتە بەرەى جەماوەر ،(كە نازناوەكەت لە گۆران دێت) چیتر خزمەتى چلكاو خۆران نەكاتن خزمەتى ئەرسەلان ئاغا نەكاتن ، گومان تیا نیە ئەوەتا ئەرسەلان بایز چاودێرى لەسەر داناوە ، چەندین خزمەتكارى ئەرسەلان بایز لەمەڵبەندى17 دژى كۆنە پێشمەرگەكان و ماڵە شەهیدان و زیندانە سیاسیە كان و جەماوەرى گەلەكەمانە.

ئەرسەلان سەیارە و پارەى بۆ دەست و پێوەندەكەى دابەش دەكات كە خوێنى میللەتە . تاوەكو دژى قارەمان شینە وكۆنە پێشمەرگە ماڵە شەهیدان بووەستنەوە، نموونەش زۆرە باش دەزانن هەندێك لەو چڵكاو خۆرانە چەندین حزبیان كردووە وپاراستنى پارتیشن واتە هەم خزمەت ئەرسەلان ئاغا دەكات ، بۆیە داوا پێشمەرگە دێرینەكان دەكەین زۆر بەژیرانە كارێك بكەن تاوەكو جەماوەرى سنوورى مەڵبەندى17ى ڕۆژهەڵات دەنگ بە لیستى گۆڕان بدەن كەگومانى تیا نیە سەرجەم جەماوەرى ئەم سنورە دەنگ بە لیستى گۆڕان دەدەن.

بژى لیستى گۆڕان بژى كاك نەوشێروان بژى سەركردەى قارەمان، ئێمە بە دڵ و بەگیان لگەڵ تۆین كاك نەوشێروان كە بۆ هەموو جۆرە خەباتێك ئامادەین بۆ لیستى گۆران

40پێشمەرگەى دێرینى ى. ن. ك-لەسنورى مەڵبەندى 17ى ڕۆژهەڵات


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە