عومەر فتاح هەر دزنیە بەلكو پـیاوی ئیتلاعاتی ئیرانیشە .

Sunday, 20/09/2009, 12:00

2362 بینراوە


 لەسالی 1994 ئەوكاتە كە شەری ناوخۆ لەكوردستان دەستی پیكردبو لەنیوان یەكیتی وپارتی ، هەروەها یەكیتی بەهۆی شەری لاوەكی لەگەل گروپە ئیسلامیەكان ، دەولەتی ئیرانی لەخۆی نیگەرانكردبو ، سەرەرای ئەوەی كەیەكیتی لەدولاوە توشی شەریكی سەرتاسەری هاتبو ، جمهوری ئیسلامی ئیرانیش پشتیوانی لە گروپەئیسلامیەكان دەكرد لەدژی { ی ن ك } گەمارۆیەكی ئابوری توندی خستبۆ سەر سنوری دەسەڵاتی یەكیتی و رۆژانە تۆپـبارانی ناوچەسنوریەكانیشی دەكرد ، {ی ن ك } بەتەواوی هیلاك ببو لەوشەرەدا ، یەكیتی بۆئەوەی لەو ئالۆزی و تەنگەژەیە دەربازبیت ، پیویستی بە عیلاقات و دۆستایەتی ئیران هەبو .
 عومەر فـتاح ئەوكات بەرپرسی دەزگای زانیاری بو ، یەكیتی نیشتیمانی كوردستان لەریگای عومەر فتاحەوە ، كەنالیكی پەیوەندی لەگەل دەولەتی ئیران دروست كرد ، جمهوری ئیسلامی ئیران كۆمەلیك پیشمەرجی هەبو بۆ ی ن ك عومەر فتاح بۆئەوەی لەكارەكەیدا سەركەوتوانە خۆی نیشان بدات بەهەمو شەرتو شروتەكانی دەولەتی ئیران رازی بو ، یەكەم مەرجی ئیران ئەوە بو كە دەبی هەمو ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئیرانی لە سنورەكانی ئیران دوربخاتەوە ، دوهەم مەرجی ئەوە بو كە دەبی هەمو جموجۆلی سیاسی وئیعلامی هەمو حیزبەكوردیەكانی ئیران رابگیریت ، ئەوەندەی كە من ئاگام لیبیت سیهەم مەرجی ئیران ئەوەبو كە دەولەتی ئیران لەژیر دەسەڵاتی یەكیتی بنكەو بارەگای ئیتلاعات بكاتەوە .
 عومەر فەتاح بەهەمو ئەو مەرجانەی ئیران رازی بو ، هەریەكەم رۆژ سازمانی خەباتی دەركرد لە لەچوارتا ، هەمو ناوچەسنوریەكانی لەوۆپۆزسیۆنی كوردی ئیرانی قەدەغەكرد ، هەمو دەزگای چەپەمەنی و راگەیاندنەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئیرانی لەناچەی پشدەر وسلیمانی داخست .
 ئینجا دەیان بنكە و تۆری جاسوسی دەولەتی ئیران لە شاری سلیمانی بەئاشكرا كرانەوە ، هەمو بەكریگیراوانی ئیتلاعاتی ئیران بە پسولەی شەخسی عومەر فتاح بەوپەری ئازادی لەژیردەسەڵاتی یەكیتی تەراتینیان دەكرد .
 تۆرەكانی تیرۆریستی ئیتلاعاتی جمهوری ئیسلامی ئیرانی بەپشتیوانی راستەوخۆی عومەر فتاح كەوتنە رفاندن و كوشتنی كادرو ئەندامانی حیزبەكوردیەكانی ئیرانی بەتایبەتی دیموكرات وكۆمەلە.
 دوای چەندین كاری تیرۆریستی ئاسایشی سلیمانی چەند تیرۆریستیكی كوردی عیراقی سەر بە ئیتلاعاتی ئیرانی دەستگیركرد ، ئەوانەی كەگیران هەمویان پسولەی شەخسی { عومەر فتاح }یان پی بو ، ئیعترافاتی تەواویانكرد لەسەر كارەتیرۆریستیەكانیان ، هەروەها ئیعترافی ئەوەشیان كرد كە ئەوانە سەر بەدەزگای زانیارین و راستەوخۆ عومەر فتاح سەر پەرشتی یان دەكات ، كاتیك ئەمانە ئیعترافیان كردو خەریك بو وەزعەكە لەژیر كۆنترۆلی یەكیتی دەر ئەچو ‎، مام جلال پیزانی و یەكسەر داوای ئەو تیرۆریستانەی كرد بۆ قەڵاچولان ، هەرئەورۆژە ئەمری ئیعدامی 5 كەس لەوتیرۆریستانەی ئیمزاكردو هەر ئەوشەوە ئیعدام كران و لاشەكانیان فریدرایە دەرەوەی شار بۆئەوەی نهینی یەكانی عومەر فتاح دەست خەلك نەكەویت .
 من وەك ئەفسەریكی ئاسایش دەیان بەلگەی رەسمی بەكاغەزو بە كاسیتی ڤیدیۆ و چەندین بەلگەنامەی جۆراوجۆی ترم لایە كەلەسەرەوە باسم كردون ، لەئیستادا ناتوانم بیان خەمەرو ، بەڵام هەركاتیك عومەر فتاح دەستگیر بكریت و بدریتەدادگا ، من ئامادەم بەهەمو بەلگەكانمەوە بچمەدادگاو شاهیدی خۆمی لەسەر بدەم .
ئەفسەرێکی ئاسایش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە