سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ڕووبه‌ڕووى ناره‌زايه‌تى كرايه‌‌وه‌

Wednesday, 22/01/2014, 12:00

2361 بینراوە


رێكخراوى كوردستان فۆروم رۆژى سێ شه‌مه‌ 21 01 2014 له‌په‌رله‌مانى ئه‌وروپا كۆنفرانسێك رێكخرا بۆ چه‌ند كه‌سايه‌تيه‌كى سياسى، كه‌ يه‌كێك له‌و كه‌سايه‌تيه‌ سياسيانه‌ مه‌سعود بارزانى بوو، ‌هاوكات ليژنه‌يه‌ك له‌ رێكخراوى كوردستان فۆروم كه‌ له‌چوار هه‌ڵسوڕاو راگه‌ياندنكار پێكهاتبوون بانگێشتكرابوون بۆ ئه‌و كۆنفرانسه‌‌.

به‌پێى به‌رنامه‌كه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا، كۆنفرانسه‌كه‌ ته‌رخانكرابوو ته‌نها بۆ پرسيارو وه‌ڵامى په‌رله‌مانتاران به‌رامبه‌ر به‌ كه‌سايه‌تيه‌ سياسيه‌كان، رێكخراوى كوردستان فۆروم به‌لجيكا، به‌ر له‌ده‌ستپێكردنى كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ چوار رۆژ نامه‌يه‌كى به‌رێگاى ئيمه‌يڵ بۆ په‌رله‌مانتارانى يه‌كێتى ئه‌وروپا ناردبوو كه‌ پێكهاتبوو له‌ ليستى پێشێلكارى و ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ له‌دوو خولى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمدا ڕووبه‌ڕووى ماف وئازاديه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان كراوه‌ته‌وه‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر كوشتنى رۆژنامه‌نووسان و مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان پرسياريان ئاراسته‌ى مه‌سعود بارزانى كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى وه‌ڵامه‌كانى بارزانى وه‌ك پرۆتێستۆكردن، هه‌ر چوار هه‌ڵسوراوه‌ سياسيه‌كه‌ى كوردستان فۆورم به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى سه‌رده‌شت عوسمان و قوربانيانى 17ى شوبات و رۆژانى دوايى، كۆنفرانسه‌كه‌يان جێهێشت و سه‌رنجى په‌رله‌مانتارانيان بۆ خۆيان راكێشا.

دوابه‌دواى ئه‌وه‌ له‌ كاتژمێر 5ى ئێواره‌ خۆپيشاندانێكى ناره‌زايه‌تى دژ به‌ سه‌ردانى بارزانى به‌ دروشمى (عه‌داڵه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئازاديمان ده‌وێت) ده‌ست به‌ خۆپيشاندان كرا.

له‌و خۆپيشاندانه‌دا وته‌ى رێكخراوى كوردستان فۆروم به‌لجيكا وه‌ك سه‌رپه‌رشتيارى خۆپيشاندانه‌كه‌ له‌لايه‌ن (فه‌رمان خێڵانى)يه‌وه‌ خوێندرايه‌وه‌و دواتر وته‌ى رێكخراوى ده‌ره‌وه‌ى حيزبى كۆمۆنيستى كرێكارى كوردستان له‌لايه‌ن (ده‌شتى جه‌مال) و وته‌ى كۆميته‌ى هۆڵه‌نداى حيزبى كۆمۆنيستى كرێكارى كوردستان له‌لايه‌ن (گۆران ره‌شيد) به‌زمانى هۆڵه‌ندى خوێندرانه‌وه‌.

له‌خۆپيشاندانه‌كه‌دا چه‌ندين وێنه‌ى قوربانيانى 17ى شوبات و سه‌يدسادق و تيرۆركراوه‌كانى ده‌ستى پارتى له‌ بادينان و تيرۆرى رۆژنامه‌نووسان و پێنج كۆمۆنيسته‌كه‌ى سلێمانى و شاپورو قابيل و نوسه‌ران به‌رز كرابوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندين شيعار كه‌ پشتيوانى له‌ماف و داخوازيه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كردو سه‌رنجى رێبواران و هاوڵاتيانى ده‌وروبه‌رى شه‌قامى په‌رله‌مانى ئه‌وروپاى له‌ برۆكسل راكێشابوو.

جێى ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ كه‌ رێكخراوى كورستان فۆروم به‌لجيكا ، له‌به‌روارى 17 01 2014 چه‌ند پرسيارى پێشنياركردبوو بۆ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى يه‌كێتى ئه‌وروپا بۆئه‌وه‌ى ئاراسته‌ى مه‌سعود بارزانى بكه‌ن له‌ يه‌كێتيه‌كه‌يان و‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش ده‌قه‌كه‌يه‌تى :

1 پرسيارى لێ بكه‌ن و پێى بڵێن، بەرێزتان سەرۆکی هەرێمن، برازاکەتان سەرۆك وەزیرانە، کورێکتان سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیە، کورێكى ترتان جەنراڵێکی باڵای دەزگایەکی کاریگەری سەربازیە، خاڵتان وەزیری دەرەوەی عێراقە، بابەکر زێباری خالۆزاتان فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراقە، زۆربەی براو برازاکانت پۆستی سەربازی یان مەدەنی بەرزیان هەیە هەر لە سەفیرەوە تاکو نوێنەرایەتی حکومەت و نوێنەری خۆتان و راویژکاری خۆتان و مەکتەبەکەتان، خۆتان سەرۆکی حیزبن و کورەزاکەتان جێگری سەرۆك حیزبە و کورەکەتان ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەتانە، جگە لەوانەی باسکرا ئەندامانی بنەماڵەکەتان لە گەلێک کەناڵی سەرەکی سیاسی و ئابوری و سەربازیدا خاوەن پلەی جیاوازن.
تەواوی ئەوانە نیشان دەدەن کە ئێوە بنەماڵەیەکی بە مەوهیبە بن، بەڵام ئایا کۆمەڵگای کوردی ئامادەی ئەوەیە لەمڕۆ و لە دوارۆژ دەسه‌ڵاتی بنەماڵەیی و سيلالەیی بۆ کوردستان پەسەند بکات؟؟

2 - بەرێز بارزانی ئایا دەکرێت لە وڵاتێک یان هەرێمێك قسە لە سەروەری یاسا و ئازادیەکان بکرێت لە کاتێكدا لەخۆپيشانداندان ئەگەرچی بەردو توندوتیژیش بەکارهاتبێت (11 خۆپيشانده‌ر 17ى شوباتى سلێمانى 2011) و (يه‌ك خۆپيشانده‌ر له‌ 2 2 2014 سه‌يدسادق) خۆپيشانده‌ر لە نێوانیاندا منداڵ و هەرزەکاری ١٤ تا ١٦ ساڵان بکوژرێت بە دەستی پۆلیس و ئاسایش و ئەندامانی حیزبەکانی دەسەڵات، بەڵام تاکو ئێستا هيچ کەسێك لەسەر ئەو تاوانانە نەدرابێت بە دادگا؟!

3 - ماوەی 23 ساڵە زۆربەی ناوچەکانتان ئازادە و قسە لە وڵاتی داموده‌زگايى دەکریت، جێگەی پرسیارە کە بۆچی هێشتا چەکێکی زۆر بەدەست حیزبەکانەوەیەو هێزی چەکداری یەکگرتووتان نیە.

4 - نکۆڵی لەوە ناکرێت کە ناچاريه‌ په‌يوه‌ندى ئاسايى له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا ببەسترێت، بەڵام ئایا پێويسته‌ کار بگاتە ئەوەی ئەو دوو وڵاتە بە تایبەتی ئێران راستەوخۆ تەداخول له‌کارەکانی هەرێم بکەن، تەنانەت لەپێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حکومەت و دانانی وەزیرەکان، ئايا ئیتر دەکرێت قسە لە هیچ سیادەیەك بۆ ئەو هەرێمە بکرێت؟

5 - ئازادکردنی بكوژی ژنان، رێژه‌ى ژنكوشتن له‌هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌راورد به‌ ئامارى ساڵانى پێش 2003 زۆر به‌رێژه‌يه‌كى به‌رچاو زياديكردووه‌، به‌رێز سه‌رۆكى هه‌رێم له‌ كۆنگره‌ى حيزبه‌كه‌يدا به‌ روونى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وان وه‌ك بنه‌ماڵه‌ى بارزانى هه‌زار پياويان هه‌يه‌، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه‌كى خێڵه‌كيانه‌يه‌ به‌هێنده‌ى ئه‌وه‌ى ئاماژه‌يه‌ك بێت بۆ ديموكراتيبوون و بنياتنانى ده‌وڵه‌تى ياسا كه‌ ماف و ئازاديه‌كانى تاكه‌كانى ئه‌و هه‌رێمه‌ دابين و ده‌سته‌به‌ر بكات، ئێمه‌ پرسيارمان له‌سه‌رۆكى هه‌رێم ئه‌وه‌يه‌، ئاخۆ جه‌نابيان چيانكردووه‌ بۆ به‌رگرتن به‌ ژنكوشتن له‌و هه‌رێمه‌؟ ئێمه‌ دڵنياين له‌وه‌ى كه‌ سه‌رۆكى هه‌رێم نه‌ك رێگه‌ى له‌ ژنكوشتن نه‌گرتووه‌، به‌ڵكو به‌شێوه‌يه‌ك له‌شێوه‌كان به‌شداره‌ له‌تاوانى ژنكوشتن، به‌نمونه‌، جه‌نابيان بريارى ئازادكردنى بكوژى ژنانيان ده‌ركردووه‌و لێره‌شدا يه‌ك نمونه‌ى بيرده‌هێنينه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ئازادكردنى (ساڵح ئه‌حمه‌د شه‌ريف) ناسراو به‌ (سالە مزەلی) بوو به‌ لێبوردنى مه‌سعود بارزانى له‌ساڵى كۆتايى ساڵى 2010، له‌كاتێكدا نه‌ك تۆمه‌تبار بوو، به‌ڵكو تاوانباربوو به‌ ژنكوشتن و حوكم درابوو له‌لايه‌ن دادگاوه‌، ئه‌م برياره‌‌ جگه‌ له‌وه‌ى هانى ژنكوشتن ده‌دات و ژنكوژى زياد ده‌كات له‌هه‌رێم، له‌هه‌مان كاتيشدا پێشێلكردنى سه‌روه‌رى ياسايه‌ له‌لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه‌.

6 - لە (20-5-2007)ەوە بەفەرمی بڕیاری دەستگیركردنی (256) تۆمەتباری ئەنفال لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە دەرچووە, تا ئێستا هیچ كام لەم تۆمەتبارانە كە لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانەوە ناویان دیاریكراوە نەچوونەتە بەردەم دادگاو لەناو هەرێمى كوردستان ئازادانە دەژین، ئایا ئەمە پێشێلکردنی مافی قوربانیەکان نیە و شەهامەتی نەتەوەیی و ویژدانی مرۆڤایەتی چۆن ئەمە پەسەند دەکات، لەاوه‌نده‌وە کە نەتەوەیەکی تر دەسەڵاتدارە داواکار بێت و پارێزەری تاوانبارانیش خودی ئەو نەتەوەیە بێت کە تاوانی بەرامبەر کراوە؟.

7 لێى بپرسن كه‌ گەندەڵی لە هه‌رێمەکەتان گەیشتۆتە ئاستێك نێچیر بارزانی برازات کە سەرۆکی ئه‌نجومه‌نى وەزیرانيشە بە ئاشکرا بڵێت گەندەڵی کولتورە، ئایا گەندەڵی بونە کولتور هۆکارێکە بۆئەوەی لە تەواوی ئەم 23 ساڵەدا کەس لەسەر گەندەڵی حوکم نەدرابێت، ئەگەر کەسانێکیش لە زیندانا بووبن پێش دادگایی کردن لە هەلومەرجێکی تەمومژاوی خۆیان کوشتووە، نمونەیان قایمقامی سلێمانی زانا محەمەد له‌ساڵى 2012 كه‌ به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌ستگيركرابوو، پاش چه‌ند رۆژێك له‌زيندان و له‌ بارێكى ته‌موموژاويدا مردنى راگه‌يه‌نرا.

8 - ئازادى راده‌ربڕين يه‌كێكه‌ له‌ كۆڵه‌كه‌ بنه‌ره‌تيه‌كانى ديموكراسى، به‌ڵام له‌هه‌رێمى كوردستان ئازادى راده‌بڕين و ميديا نيه‌، به‌وپێيه‌ى ده‌بينين ئاماره‌كانى پێشێلكارى و توندورتيژى ده‌سه‌ڵات و حيزبه‌ باڵاده‌سته‌كانى هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نووسان و ئه‌وانه‌ى به‌ ئازادانه‌ راى خۆيان ده‌رده‌بڕن مه‌ترسيدارو تۆقێنه‌رن، به‌نمونه‌ به‌پێى ئامارى سه‌نته‌رى ميترۆ بۆ داكۆكى له‌ مافى رۆژنامه‌نووسان، له‌ ساڵى 2011 (259) توندوتيژى به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام دراوه‌، ساڵى 2012 (190) پێشێلكارى و توندوتيژى و ساڵى 2013 (193) حاڵه‌تى توندوتيژى و پێشێلكارى به‌رامبه‌ر به‌ ميدياكاران ئه‌نجام دراون‌، تا ئێستاش هيچ كه‌س و لايه‌نێك به‌تۆمه‌تى ئه‌و پێشێلكارى و توندوتيژيانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ميدياكاران نه‌براونه‌ته‌ دادگاو رێكارى ياسايى بۆ ئه‌و كه‌يسانه‌ نه‌گيراوه‌ته‌ به‌ر.

9 ئاخۆ بۆچى فرانسۆ حەریری کە کەسێکی نزیك لە خۆتان بوو (ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى حيزبه‌كه‌تان بوو) کە تیرۆر کرا پاش 72 كاتژمێر بکوژەکانی دەستگیرکران!! به‌ڵام ئایا بۆچی لە ماوەی 23 ساڵی دەسەڵاتتان تاوانی کوشتن بەرامبەر تەواوی ئەو ناوانەی خوارەوە کراوە کە کەسایەتی سیاسی و چالاکوانی مەدەنی و رۆژنامەنوس بوون، بەڵام تاکو ئێستا هیچ کەسێك لەسەر ئەو تاوانانە ده‌ستگيرنه‌كراون و نەدراون بە دادگاو دۆسيه‌كانيان تا ئێستاش ونه‌، له‌كاتێكدا داواى ياسايى له‌دژى لايه‌نێك يان كه‌سانێك تۆماركراون له‌باره‌ى هه‌ريه‌ك له‌و تاوانانه‌ى كراون:

ناوى تيرۆركراوه‌ سياسيه‌كان كه‌ رۆژنامه‌نووس يان چالاكى سياسى يان چالاكى مه‌ده‌نى بوون:
1 - حاکم تەحسین 1992 چالاكوانى سياسى - بادينان (دهۆك)
2 - سادق دۆستی كاديرى حيزبێكى سياسى ئۆپۆزسيۆنى ئه‌وكات 1993 بادينان (دهۆك)
3 - رەئوف ئاکرەیی كاديرى حيزبێكى سياسى ئۆپۆزسيۆنى ئه‌وكات. 1993 بادينان (دهۆك)
4 - ڕێناس زەحمەتکێش كاديرى حيزبێكى سياسى ئۆپۆزسيۆنى ئه‌وكات. 1993 بادينان (دهۆك)
5 - نەزیر عومەر كاديرى حيزبێكى سياسى ئۆپۆزسيۆنى ئه‌وكات. 1993 بادينان (دهۆك)
6 - فرانسوا یوسف شامۆ كاديرى حيزبێكى ئۆپۆزسيۆنى ئه‌وكات 1993 بادينان (دهۆك)
7 - ئەبو نەسیر كاديرى حيزبێكى سياسى ئۆپۆزسيۆنى ئه‌وكات. 1993 بادينان (دهۆك)
8 - بەکر عەلی شاعيرو چالاكى مه‌ده‌نى 1994- سلێمانى
9 - شەهید حەمە حەلاق 1995 چالاكوانى سياسى هه‌ولێر
10 - مامۆستا ئەمین 1996 چالاكوانى سياسى - سلێمانى
11 شاپور عه‌بدولقادر 18 4 - 1998 كاديرى پارتێكى سياسى ئۆپۆزسيۆنى ئه‌وكات هه‌ولێر
12 قابیل عادل 18 4 1998 كاديرى پارتێكى سياسى ئۆپۆزسيۆنى ئه‌وكات- هه‌ولێر
13 - عەبدول باست موحسین 14 7 2000 سلێمانى.
14 - ئیبراهیم محمد 14 7 - 2000 سلێمانى.
15 - هاورێ‌ لەتیف 14 7 - 2000 سلێمانى.
16 - محه‌مه‌د مستەفا 14 7 - 2000 سلێمانى.
17 - ئومێد نیكبین 14 7 2000 سلێمانى.
18 - سۆرانی مامە حەمە رۆژنامه‌نووس - 2008- كه‌ركوك
19 - عەبدولستار تایەر شەریف نوسه‌ر 2008 كه‌ركوك
20 - سەردەشت عوسمان - رۆژنامه‌نووس 4 5 2010 هه‌ولێر
21 - رێژوان عه‌لى خۆپيشانده‌رو چالاكى مه‌ده‌نى 2011 سلێمانى
22 - هه‌ردى فاروق - خۆپيشانده‌رو چالاكى مه‌ده‌نى 2011 سلێمانى
23 - گه‌رميان ئه‌حمه‌د - خۆپيشانده‌رو چالاكى مه‌ده‌نى 2011 سلێمانى
24 - ئومێد - خۆپيشانده‌رو چالاكى مه‌ده‌نى 2011 سلێمانى
25 - شێرزاد - خۆپيشانده‌رو چالاكى مه‌ده‌نى 2011 سلێمانى
26 - عه‌لى - خۆپيشانده‌رو چالاكى مه‌ده‌نى 2011 سلێمانى
27 - محه‌مه‌د ئه‌مين خۆپيشانده‌رو چالاكى مه‌ده‌نى 2011 سلێمانى
28 - بيلال ئه‌حمه‌د خۆپيشانده‌رو چالاكى مه‌ده‌نى 2011 سلێمانى
29 - سه‌ركار محه‌مه‌د - خۆپيشانده‌رو چالاكى مه‌ده‌نى 2011 سلێمانى
30 سوركێو زاهير - خۆپيشانده‌رو چالاكى مه‌ده‌نى 2011 سلێمانى
31 - عیرفان ئەحمەد شاعيرو چالاكى مه‌ده‌نى 6 8 2012 - سلێمانى
32 - خالیدی خولە سوور كاديرى حيزبێكى سياسى ئۆپۆزسيۆنى ئێستا- 23 2 2013 سلێمانى.
33 - بڕيار حه‌سه‌ن چالاكى مه‌ده‌نى و خۆپيشانده‌ر 2014 - سلێمانى.


رێكخراوى كوردستان فۆروم به‌لجيكا
17 01 2014

بۆ په‌يوه‌ندى :
0032497894232
0032488055929







ده‌قى نامه‌كه‌ى كوردستان فۆروم به‌ ئينگليزى :

1. You are the President of the Kurdistan Regional Government (KRG). Your nephew is the Prime Minister, your son is the head of the National Intelligence Agency, another son of yours is a high ranking general, your uncle is the foreign minister for Iraq, your cousin, is the commander of the Iraq military forces, most of your brothers, nephews and other relatives have high ranking militarily or civil positions. You are the president of the Kurdistan Democratic Party (KDP), your nephew is your deputy and your son is a member of the political bureau of the KDP. In addition to what have been mentioned, many of your relatives are controlling key financial and political powers.
This is an indication that your family apparently is having a lot of talent, but do you think that the Kurdish society is willing and ready to accept the family rule and inheritance of political power in Kurdistan?
2. Mr. Barzani, is it possible to claim the rule of law and respect for the freedoms and rights in a region where demonstrators (including 11 in February 17th, 2011 and 1 demonstrator in January 2nd, 2014) are killed, among whom are children and adolescents of 14-16 years old. It is disturbing that those demonstrators were killed by the police and security forces and no body so far was tried in a court of law.
3. For 23 years, the Kurdistan region is free from dictatorship and there are claims about the establishment of a state of institutions, however the unanswered question remains of why large number of weapons are still owned and used by the political parties and why you do not possess a unified and organized military force?
4. It is undeniable that your region should have peaceful and equal relations with your neighbors; however is it logical and necessary for a country such as Iran to directly interfere in the internal affairs of your region particularly in the establishment of the new government cabinet?
5. The rates of killing women for alleged honor related reasons are worryingly increasing. You mentioned in the congress of your party that the Barzani family has more than one thousand men. Is not this a paternalistic gesture that is not consistent with democracy and the respect for human rights including those of women. We would like to ask you about what you have done so far to protect women from killing and other gender based forms of violence against women. We are concerned that you not only did a lot to protect women in the region but also contributed to the continuation of the threats and violence against women. You, for instance, issued a amnesty for a criminal (Salih Ahmed Sharif, known otherwise as Sala Muzali) in late 2010, at the time that he was not only a criminal but also charged with other crimes of killing and murder of women. At the time that this decision encourages other criminals to commit violence and acts of killing against women, it also represents a grave violation of the rule of law in Kurdistan region.
6. In May 20th, 2007,an order was issued by the High Iraqi Tribunal to arrest 256 criminals who were charged with crimes during the Anfal genocide process, however, they did not abide by those rules and are living freely in Kurdistan region.
7.  Corruption in Kurdistan region is so wide spread and prevalent that even your nephew the prime minister of the region (Nachervan Barzani) stated that corruption is becoming a culture. Is that because of the fact that nobody was sued for corruption charges over the last 23 years of your rule? And if there were people who were arrested because of corruption charges they were killed in vague circumstances. An example of that is the former Mayor of Sulaimanyia who was detained in 2012 for charges of corruption and after few days in detention he was announced dead.
8. Fransoa Hareri who was a close person to your family and a member of the political bureau of your party was assassinated and his killers were identified and arrested after 72 hours. The question is why during those 23 years of your rule, non of the killers following names who were assassinated or killed have never been identified.
9. We feel that the freedoms of expression and free speech are limited and violated in Kurdistan region through the ruling political parties against journalists and those who are willing to express their views freely. The data with this regard is shocking. For instance, according to Metro center for protecting journalists, in 2011 only there were 259 physical attacks on journalists, and in 2012 there were (193) attacks and violence against journalists. So far no one had been sued or legally pursued for those violations.
-

The name of the assassinated and killed political and civil activist and journalists:
Name Role Year Killed Location
1. Judge Tahssin- Political activist 1992 Duhok
2. Sadiq Dosti Opposition party member 1993 Duhok
3. Raoof Akrai Opposition party member 1993 Duhok
4. Renas Zahmakish Opposition party member 1993 Duhok
5. Nazir Omar Opposition party member 1993 Duhok
6. Franswa Yousif Shamo Opposition party member 1993 Duhok
7. Abo Nasir Opposition party member 1993 Duhok
8. Bakir Ali Poet and civil activist 1994 Sulaimania
9. Hama Halaq Political activist 1995 Erbil
10. Mamosta Amin Political Activist 1996 Suaimania
11. Shapor Abdulqadir Opposition party member 18/4/1998 Erbil
12. Qabil Adil Opposition party member 18/4/1998 Erbil
13. Abdul Basit Muhsin Political activist 14/7/2000 Sulaimania
14. Ibrahim Muhamad Political activist 14/7/2000 Sulaimania
15. Hawri Latif Political activist 14/7/2000 Sulaimania
16. Muhamad Mustafa Political activist 14/7/2000 Sulaimania
17. Omid Nykbin Political activist 14/7/2000 Sulaimania
18. Sorani Mama Hama 2008 Kirkuk
19. Abdulstar Sharif 2008 Kirkuk
20. Sardasht Othman 4/5/2010 Erbil
21. Rezhwan Ali Demonstrator 2011 Sulaimania
22. Hardi Farouq Demonstrator 2011 Sulaimania
23. Grmian Ahmed Demonstrator 2011 Sulaimania
24. Omid Demonstrator 2011 Sulaimania
25. Sherzad Demonstrator 2011 Sulaimania
26. Ali Demonstrator 2011 Sulaimania
27. Mohamad Amin Demonstrator 2011 Sulaimania
28. Bilal Ahmed Demonstrator 2011 Sulaimania
29. Sarkar Muhamad Demonstrator 2011 Sulaimania
30. Sorkew Zahir Demonstrator 2011 Sulaimania
31. Irfan Ahmed Poet and civil activist 2012 Sulaimania
32. Briar Hassan Activist and demonstrator 2014 Sulaimania
.

Kurdistan forum Belgium
17 01 2014


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە