لەناو كۆنگرە ئازاد جوندیانى و دلێرى سەید مەجید دەبێ بەدمەقاڵەیان .

Tuesday, 08/06/2010, 12:00

1671 بینراوە


ئەندام كۆنگرەیەك ووتى دوێنێ هەریەك لەئازاد جوندیانى و دلێرى سەید مەجید لەسەر دكتۆر محەمەدخۆشناو بەدمەقاڵ هاتن و قسەى تووندیان بەرامبەر بەیەكتركرد و تادواتر چەند ئەندام كۆنگرەیەك و عارف ڕوشدى دەكەونە نێوانیان ، بەریەك كەوتنەكەشیان لەوەوە سەرچاوە دەگرێ ئەندام كۆنگرەیەكى مەڵبەندى پێشمەرگە بەدلێرى سەید مەجید دەڵێ دكتۆر محەمەد خۆشناو كارتى سوورى لەدژ بەرزكردیەوە ، لەكاتێكدا هەمووى باجى ئەوە تۆ دەى دەى ؟ دلێریش دەڵێ جاكێ ئەو ... ى هێناوەتە ناو كۆنگرە دەڵێن كاك ئازاد جوندیانى هێناویەتى ؟ دلێرى سەید مەجیدیش بەدواى ئازاد جوندیانى دا دەگەڕێ كەدەیبینى زۆر بەڕقەوە پێیى دەڵێ تۆ ئەم دزەت هێناوە بۆ ناو كۆنگرە ؟ ئەویش بەپێكەنینەوە دەڵێ كام دز ؟ بەتوڕەیى دەڵێ دكتۆر محەمەد خۆشناو ؟ ئەویش دەڵێ نەخێر من نەم هێناوە لەپلنیۆم من هێنام ئەویش لەسەرداواى كاك مەلا بەختیار بوو بەمەرجیش هێنام كەقسە نەكات بەڵام ئەمجارە بۆ كۆنگرە من نەم هێناوە ، دواتریش جوان نیە كاك دلێر تۆ بەم شێوازە قسە دەكەیت ئەگەر مەسەلە دزیش بێ هەموومان بایى خۆمان دزین (ئازاد جوندیانى مەبەستى خودى دلێر خۆى بووە بەس زاتى نەكردووە ڕاستەوخۆ پێیى بڵێ خۆتۆش لەئەو دزترى و ئەوەى كردوتانە و دزیوتانە بەیەكەوە كردووتانە و خواردووتانە) ، لەئەنجامدا دلێرى سەید مەجیدیش چەند وورتەیەكى ترى لەدەم دێتە دەر و ئەندامانى كۆنگرە دەكەونە نێوانیان ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە