سەرۆ بە جەستە تیرۆر كرا منیش بە رۆح !

Friday, 08/10/2010, 12:00

1332 بینراوە


خۆشەویستى ئەو هێزەى هەموو سنورەكان دەبەزێنێت و هیچ سنورێكى نى یە چ وولات و چ ئاین و چ چین و چ رەنگ دەبڕێت من بەر لە چەند سالێك كەوتمە داوى خۆشەویستیە شێتانەى كچە بەر پرسێك لە هەولێر كە باوكى خۆشەویستەكەم پۆستێكى باڵا و هەستیارى هەیە بەڵام بۆ من ئەو پۆست و پلەى باوكى بوو بە بەڵایەكى گەورە بۆمن و خۆشەویستەكەم دواى ئاشكرا بوونى پەیوەندیەكە باوكى كچەكە قۆل بەستى كردم و هەرەشەى ئەوەى لێ كردم كە دەست درێژى دەكاتە سەر شەرەف و نامووسم لەبەر ئەوە من كچەكەى ئەوم خۆش ویستووە و زۆر ئازارى جەستەى و دەروونى دام و هەرەشەى ئەوەى لێكردم ئەگە پەیوەندیم بە خۆشەویستەكەم بمێنێت ئەوا ئەم جارە بە دروست كردنى سیناریۆیەك تووشى گەورەترین بەڵام دەكات و هەرگیز نەتوانم رووناكى ببینمەوە ، منیش خۆشەویستەكەم لەو هەرەشە و گورەشانەى باوكى ئاگادار كردوە ئەویش بە توندى بەرووى باوكى دا قسەى كردوو هەرەشەى خۆسووتاندنى كرد ئەگەر باوكى من ئازار بدات بەڵام لەبەر ئەوەى بە تەلەفون هەرەشەم لێكرا ئێستا هەولێرم جێهێشتووە و بە نهێنى لە شارێكى تر دەژیم بۆ یە ئەگەر سەرۆ بە جەستە تیرۆر كرا بێت منیش بە رۆح .
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە