مامۆستایانى زیندوو وڕێكخراوێكى مردوو!!

Sunday, 22/02/2015, 12:00

1799 بینراوە




ماوەى چەند ڕۆژێكە مامۆستایانى كوردستان لەچەندشاروشارۆچكەیەكى كوردستان لەبەرابەر نەدانى مووچەى سێ مانگ دەستیان داوەتە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین..بەشێوەیەكى خۆڕسكانە و ناڕێكخراو دوور لەدەست تێوەردان و ئیعازى حیزبى بەدەسەڵات وئۆپۆزیسیۆنەوە مامۆستایان ئەمجارە جیاواز لە جارەكانى تر زۆر زیندوانەو هوشیارانەهاتونەتە مەیدان وئەمجارەیان دروشمەكانیان ..قسەكانیان دژى دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنیشەودەركیان بەوە كردووە ئەوەتەنها خۆیانن كەبەڕیزى یەككگرتوى خۆیان دەتوانن ماف وداواكاریەكانیان بەدەست بێنن وجگە لەخۆیان هیچ ڕێكخراو لایەنێكى ناودەسەڵات و ئۆپۆزیسێۆن ناتوانن ئەو ئامانجەیان بۆ بهێننە دى واقیع و ئەزمونیش ئەمەى سەلماند..
ئەمرۆمامۆستایانى كوردستان زۆر زیندوو وبەئاگان بەڵام خاوەنى ڕێكخراوێكى مردوو وخەوتون ئەویش یەكێنى مامۆستایانى كوردستانە .تەنها ئەوكاتانە ئەم ڕێكخراوە تۆزێك خەبەرى دەبێتەوە كەمامۆستایان دێنە سەرشەقام ودەنگى ناڕەزایەتى بەرزدەكەنەوە ئیتر ئەمانیش دەردەكەون ولەشەرمانا بەپەلە كۆبوونەوەیەك دەكەن وبەیاننامەیەكى شەرمنانە دەردەكەن ئەویش دواى ڕاوەرگرتن وڕەزامەندى حیزبەكانیان ئیتر دواى ئەوە دەچنەوە سووڕى متبوون و دەخەونەوە و دیارنامێننەوە..بۆیە ئەمڕۆ لە هەمووكات پێویست ترە كەمامۆستایانى كوردستان ڕێكخراوێكى سەربەخۆو ڕاستەقینەى خۆیان پێك بهێنن و دروست بكەن چونكە ئەم ڕێكخراوەى ئێستا ڕێكخراوى ڕاستەقینەى ئەوان نیە بەڵكو ڕێكخراوێكى حیزبیە وكاربۆ بەرژەوەندى و ڕەزامەندى حیزبەكان دەكات نەك بۆ بەرژەوەندى و ماف و داواكاریەكانى مامۆستایان .
ئیتر كاتى ئەوە هاتووە كەمامۆستایانى كوردستان ڕێكخراوبن و ڕیزەكانى خۆیان ڕێكخەن لە ڕێكخراوێكى سەربەخۆدا و نوێنەرى ڕاستەقینەى خۆیان هەڵبژێرن لە ڕێكخراوێكى نوێ دا وڕیزەكانى خۆیان جیاكەنەوە لەوڕێكخراوە حیزبیە كەوەك بارو مۆتەكەوایە بەسەر مامۆستایانەوە ئیتر بۆلەمەودوا نابێت مامۆستایانى كوردستان فریوى ئەم ڕێكخراوە بخۆن بەدەسەڵات وئۆپۆسزێۆنەیەوە كەكەسیان نوێنەرى مامۆستایان نین بەڵكو نوێنەرى بەرژەوەندى و حیزبەكانیانن ئەمانە كۆیلە و دیلى حیزبەكانیانن نابێت ئیتر مامۆستایان ڕێ بدەن بەمانە كەدەست وەردەنە كاروبارى مامۆستایان وسوارى شەپۆلى ناڕەزایەتى وخۆپیشاندنەكانیان ببن و خۆیان بكەنە دەم ڕاست و نوێنەریان لەپێناو بەرژەوەندى و پۆست و حیزبەكانیاندا چەندین ساڵە مامۆستایانى كوردستان باجى نەبوونى ڕێكخراوێكى سەربەخۆ دەدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە