بزوتنەوەی گۆڕان بازدانێکی چۆنایەتی و گەورە لە پێشەوە چووندا

Monday, 07/02/2011, 12:00

1326 بینراوە



چەوسانەوەو زوڵمی دەستەڵاتە دیکتاتۆرەکانیش، هەمیشە زەمینەو پێگەی دروستبوونی شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی تێکڕای چین و توێژەکانی خەڵکانی ستەمدیدەو ئازادی زەوتکراو بووە، هەمیشە زەمینەی هەوێنی فەلسەفەو فکرو بیرکردنەوەو هوشیاری چینایەتی و یەکڕیزی تەواوی چین و توێژە کۆمەڵایەتیەکانی گەلانی سەرگۆی ئەم زەمینە بووە، بە هەر دەنگ و ڕەنگ و زمانێک و لە هەر نەتەوەیەکدا بووبن. یەک چارەنووس و یەک خەبات و شۆڕش و ئامانجی هاوبەشیشیان بووە. ئەویش فیستیڤاڵی ڕاپەڕینی جەماوەری سەرتاسەری بوە، بۆ بەشەق ڕاماڵینی دەسەڵاتی دیکتاتۆرە ملهوڕەکان. بۆ بەدەستهێنانەوەی ئازادی و کەرامەتی زەوتکراوو نانی دزراو.
مەسعود بارزانی، دیکتاتۆری نەخوێندەوارو ئەقڵ کۆلەوار، لەوەتای هەیە نەیزانیوە مێژوو مانای چیە؟ وەتا ماویشە لێی تێناگات. خۆ لەوەتای مرۆڤ و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی هەیە، بەرەوپێشەوە چوون و گۆڕانیش هەرهەبوە، کۆتاییان نایەت و بەردەوامە و بەندە بە بوونی مرۆڤایەتی. وە لە هەموو کاتێکیشدا شۆڕش و بەرەنگاربوونە، دژ بە دەستەڵاتە دیکتاتۆرو داگیرکەرەکان و ستەمەکەیان بەرپاکراوە بۆ ڕزگار بوون لێیان. جا ئەو دەستەڵاتانە بێگانە بووبن یان خۆماڵی. ئەو ڕاپەڕینە جەماوەریانەی کە ئەمڕۆ وەک پەتایەکی کوشندەی دژ بە دیکتاتۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبۆتەوە، کە لە تونس دەستیپێکردو پاشان میسری گرتەوە، هەروەها زۆر لە ووڵاتانی تری ئەم ناوچەیەش هەڵبژێردراون، بەدڵنیاییەوە ئەم پەتایە هیچ دیکتاتۆرێک نابورێت لەم ناوچەیەدا. ئەو شۆڕش و ڕاپەڕینە جەماوەریە سەرتاسەریانەی تەواوی چین و توێژەکانی ئەم گەلانە، ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگر دەسەلمێنێت، ئەویش ئەوەیە کە " نان و دیموکراسیەت وەک دوو ڕووی یەک دراو لە یەکترجیا ناکرێنەوە" لەمە ش زیاتر بگرە، بەدەستهێنانی ئازادی و ڕزگاریش بەبێ دیموکراسیەتێکی ڕاستەقینە لە پڕاکتیکردنیاندا تا سەر، ئەوا بەدروستبوونی دەستەڵاتێکی دیکتاتۆرو سیستەمێکی حوکمڕانی دیکتاتۆری کۆتاییان دێت. لە کوردستان دەمێک بوو دەبوایە ڕاپەڕینی سەرتاسەری بکرایە، چونکە نانەکەمان بە کۆڵەمەرگی و نا بەرابەریەکی زۆر گەوەرەو ناداد پەروەرانە بووە. سەڕای ئەمەش ڕزگار بوون و ئازادیەکەشمان بە دەستەڵاتێکی دیکتاتۆرو مەسعودێکی کۆلەوارو تا سەر ئێسقان دیکتاتۆر کۆتایی پێهات. بەراوردکردنی شۆڕش و ڕاپەڕینە جەماوەریەکانی تونس و میسر بە کوردستان و لێکجیاوازیان، تەنها ئەوەیە کە لەسەر نەخشە و لە زمانی دایکدا جیاوازیان هەیە. سەرهەڵدانی ئەم شۆڕش و ڕاپەڕینانە، لە ناوەرۆکدا پڕۆسەیەکی چینایەتی و سەد دەر سەد لێکچوو بێ جیاوازن. هەروەک شۆڕشە ڕزگاریخوازە نەتەوەییەکانی دژ بە کۆلۆنیالیزم، کە لە ڕابردوو لەم ناوچەیەدا ڕوویاندا. ئەوەی دوێنێ لە تونس و میسر ڕویدا، بەیانیش لە کوردستان یان هەر شوێنێکی تر ڕودەدات، هەمان ناوەرۆکیان هەیە کە خۆی لە دامەزراندنی سیستەمێکی ئابووری و دیموکراسیانەی پێشکەوتووخوازو دادپەروەرانەی کۆمەڵایەتی و مۆدرێندا دەبینێتەوە. ئا ئەمەیە مەسعود بارزانی لێیتێنەگەیشتوە!! دێت و دەڵێت کوردستان لە تونس و میسر ناکات، وە ئێمەش بە پشتی دەبابە نەهاتووینە سەر حوکم..! لێرەدا مەسعودی دیکتاتۆر خۆی لە بیر کردوە، ئەی باشە 31ی ئاب بەچی هاتن؟ ئەی ئەوەی کە سواری ببوون و لێنگتان بەسەر لولەکانیدا، داهێنابووە خوارەوە دەبابە بوو، یان بارگینە قۆتڕەکەی ژێر مەلا مستەفای باوکت بوو؟! مەسعود بارزانی دیکتاتۆر وێنەکانی مەلا مستەفای باوکت کە هەڵتواسین بە دیوارەکانی ناوەوەو دەرەوەی پەڕلەمان بە سەر پشتی بارگینەکەی خۆی بوو، یان بەسەر پشتی دەبابەکانی سەدام حوسێن بوو؟ ئەوە لێرەشدا هیچ جیاوازیەک لە نێوانی دیکتاتۆرەکانی تونس و میسرو تۆدا نەمایەوە...! دوا جیاوازی نەبوونیش، لە نێوانی میسرو کوردستان ئەوەیە،" لە میسر ووشتر شەڕی گەنجە گۆڕانخوازە فەیسبووکیەکان دەکات". لە کوردستانیش، مەسعود بارزانی شەڕی گەنجانی گۆڕانخواز دەکات!! ئێوە دەبێ ئەمەش زۆر چاک بزانن ئەگەر تا ئێستا شۆڕش و ڕاپەڕینی جەماوەری دژ بە ئێوەی دیکتاتۆر نەکراوەو ڕووینەداوە ، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە هیچ ڕێکخراوێک یان حزبێک یا بزوتنەوەیەکی ڕاستەقینەو شۆڕشگێری وەکوو ئێستای بزوتەوەی گۆڕان نەبووە بۆ ڕێبەرایەتی و سەرکردایەتیکردنی ئەم شۆڕش و ڕاپەڕینە جەماوەرییەی کە بەڕێوەیە!!
بزوتنەوەی گۆڕان بەم بەیاننامەی، تەواوی تارمایی و تەمومژەکانی سەر ڕەوشی سیاسی کوردستان و پڕۆسە سیاسیەکەی ڕەواندەوە، هەروەها بزوتنەوەی گۆڕان وەک رێبەرێکی پێشەنگی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ڕەگ و ڕیشە داکوتراوو پشت ئەستوور بە هێزی سەرتاسەری جەماوەری کوردستان، تەنانەت بەشێکیش لەو جەماوەرەی، کە تا ئێستا لە بەرامبەر بزوتنەوەی گٶڕان، دڵەڕاوکێی بووەو، وەکوو پێویستیش ڕووی نەکردۆتە گۆڕان و خۆی لێ دوور گرتووە. ئەوا بزوتنەوەی گۆڕان بەم بەیاننامەی یەکلایی کردەوە لەوەی، کە تاکە هێزی شۆڕشگێڕو ڕاستەقینەی ئۆپۆزسیۆن و گۆڕانکاریە، تاکە هێزە کە لە نێوان بوونی لەگەڵ دەستەڵات و ئۆپۆزسیۆن بووندا، هەڵپەرست نیە و بازرگانی سیاسی بە ئۆپۆزسیۆن بوون ناکات. تاکە هێزە کە تا ئێستا لە ژێر هەموو گوشارو هەڕەشەو تیرۆری دەستەڵات، بەتایبەتیش ئەو تیرۆرەی بنەماڵەی بارزانی دژ بە گۆڕانخوازان کردی و دەیکات، بزوتنەوەی گۆڕان بەقەد نووکی دەرزیەک لە ویست و خواست و تەواوی داواکاریەکانی جەماوەری کورستان پاشەکشەو تەنازولی نەکردوە. بۆ ئەو ڕاستیەش یەک نموونەی بچووک وەکوو بەڵگەیەکی زەق و ئاشکرا دەهێنمەوە: ئەوەتا 17 حزب بەناو داکۆکی کەر لە بەرژەوەندیەکانی خەڵکانی ڕەش و ڕووتی کوردستان، بەناو ئازادیخوازو دیموکراتیخوازو لیبڕاڵ، بەناو چەپ و کۆمۆنیست، بەتایبەتیش حزبی شوعی و سۆسیالیست، هەروەها حزبی زەحمەتکێشانی سەر بە پاراستن و بنەماڵەی بارزانی دێن، هەروەک 17 موستەشار، هەروەک 17 فەوجی سووک، لەگەڵ مەسعود بارزانی دیکتاتۆرو بەشێک لە سەرکردە گەندەڵکانی یەکیەتی تەسلیم بوو بە بنەماڵەی بارزانی، دژ بەو داواکارییە جەماوەریەکانی خەڵکی بەش مەینەتی کوردستان کە لە بەیاننامەکەی بزوتنەوەی گۆڕاندا داواکراوە، ئیمزای جاشانەو سەرشۆڕیان دەخەنە سەر بۆ ناڕەزایی و تووڕەبوونی مەسعود بارزانی دیکتاتۆرو دەستەڵاتی گەندەڵ لە کوردستان. بزوتنەوی گۆڕان بەم بەیاننامەی پەردەی لەسەر ڕووی حزبە ئیسلامیەکانیش هەڵماڵی و ژێر ڕیشیانیشی هەڵدایەوە، لەوەی کە ئەم حزبە ئیسلامیانە، هەرگیز ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە نەبوون، هەر گیز ڕاستگۆ نەبووینە لەگەڵ جەماوەری چەساوەو سەروەت و سامان دزراوو بەتاڵانچووی کوردستان، دەرکەوت کە ئەم حزبە ئیسلامیانە ژێر بە ژێری پیاوی، یەکیەتی و بنەماڵەی بارزانین. بزوتنەوەی گۆڕان بەم بەیاننامەی هەرچی عەیب و عاری دەسەڵات و مەسعود بارزانی هەیە بە دەرخست، وەک بزنیشی لێکردن کە چیتر ناتوانن، هەروەک نەوشێروان مستەفا گوتەنی"بە درۆو دراو" عەیب و عاریان داپۆشن هەتا هەتایە. 17 حزبەکە، دوای ئەوەی ئیمزای ملکەچیتان، لە سەر دژایەتیکردن و لە ژێر پێنانی مافە ڕەواکانی خەڵکانی کوردستان بۆ مەسعودی دیکتاتۆر کرد، نابێت جارێکی تر بە هیچ شێوەیەک چاوەڕوانی دەنگ و متمانەو ڕیزگرتنتان لە جەماوەری کوردستان بکەن. هەر 17 حزبەکە دەبێت ئەوە بزانن ئەو بەیاننامەی دژ بەداواکارییەکانی خەڵکی کوردستان ئیمزاتانکرد لاپەڕەیەکی ڕەش بوو، لە کاتێکی مێژوویی ڕەش، دژ بە میللەتەکەی خۆتان. بەم ئیمزایەتان ئێوەش لەگەڵ ئەم دەستەڵاتە گەندەڵە، لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی دزو تاڵانچی لەگەڵ مەسعود بارزانی دیکتاتۆر زبڵدانی مێژووتان، لە جیاتی سەربەرزی لە بەرەی گەلدا هەڵبژارد! بەڵام ئەو لایەن و حزبانەی ئیمزای سەربەرزیان لە تەک بزوتنەوەی گۆڕاندا، بۆ داواکارییە ڕەواکانی کۆمەڵانی خەڵکی چەوساوەو بەش مەینەتی کوردستان کردو، وەکو ئێوە 17 حزبەکە خۆیان نەفرۆشتە دەستەڵات و بەرەی گەلیان هەڵبژارد، ئەوا بەدڵنیاییەوە دەبنە جێی متمانەو ڕیز لێگرتن و باوەڕی خەڵکانی کوردستان. وە ئومێدەخوازم هیواداریشم ئەو حزب و لایەنانە هەنگاوی زیاتری بوێرانە بهاوێژن و چاونەترسانەتر لە بەرەی گەلدا شان بە شانی بزوتنەوەی گۆڕان سەنگەر فراوانترو بەهێزتر بکەن. چونکە ئەوەتا ئەم دەستەڵاتە گەندەڵەو مەسعود بارزانی دیکتاتۆر، بەیەک بەیاننامەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەژنۆیان شکاو کەوتنە سەرچۆک. مەسعود بارزانی دیکتاتۆر لەو ڕۆژەی بزوتنەوەی گٶڕان هاتۆتە کایەوە، بە هیچت نەزانیوەو حیسابت بۆ نەکردوە، بەردەوام بە کەم هێزو بچوکت داناون و سەیرتکردوون، وە تا توانیبێشت پیلانگێڕێیت لەسەر نەوشێروان و بزوتنەوەی گۆڕانکردوە، بەڵام لە کۆتایی دۆڕاندت. مەسعود بارزانی دیکتاتۆر خۆت بە هەر چیەک بزانیت، هەر هێزو دەستەڵاتێک و پارەیەکی دونیات هەبێت، هەر بنەماڵەیەکت هەبێت و خۆت بە گەورەو سەربەرز بزانی، ئینجا زۆر چاک بیزانە سەرت ناگاتە ئەژنۆکانی نەوشێروان مستەفا. ئەزانی بۆ؟ لەبەر ئەوەی بەرەی گەل نەوشێروان مستەفای هەڵبژاردوەو متمانەی پێداوە. مانەوەی ئێوەی دیکتاتۆریش تەنها کاتەو هیچی تر نا، زبڵدانی مێژووی گەلی کوردتان پیرۆز مەسعودی دیکتاتۆر. بەرەی گەل بۆ پێشەوە بەرەو ئاهەنگی فیستیڤاڵی ڕاپەڕینی سەرتاسەری دژ بە دیکتاتۆریەت و گەندەڵی..... سەردەکەوێت بەرەی گەل.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە