سیناریۆی یه‌کی پارتی بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان

Tuesday, 15/02/2011, 12:00

1317 بینراوە


سەرچاوەیەكى باوەر پێكراو لە ناو رێكخستنەكانى پارتى ئەم هەوالەى راگەیاند

دواى سەفەرە چاوەروانەكراوەكەى مەسعودى دیكتاتۆر كە دوێنێ دەستى پێكردوە گوایە تەنها پێنج رۆژى پێدەچێت هەروەها دواى دانانى هێزەكانیان لە ئامادەباشى پلە (ج) هەواڵەكان لە ناو رێكخستنەكانى حیزبى دیكتاتۆرى پارتى ئەم ئێوارەیە لە ناو هەولێر سیناریۆیەكى نەهێنى پارتى بۆ لێدان لە بارەگاكانى بزوتنەوەى گۆران بلاوكراوەتەوە كە بەم جۆرەى خوارەوەیە.

كۆكردنەوەى جەماوەر و لایەنگیرەكانى پارتى و بۆ رێكخستنى خۆپیشاندانێكى گەورە بە ناو خەلكى كاسبكار و بنەمالەى شەهیدان لە دژى بزوتنەوەى گۆران گوایە داواى پاراستنى دەستكەوتەكان دەكەن
وە هاوكات لەگەل ئەم خۆپێشاندانە هێزە چەكدارەكانیان هەلبكوتنە سەر بارەگاكانى بزوتنەوەى گۆران و بەشێوەیەكى باش گشت بارەگاكان بسوتێنن و داگیریان بكەن .
ئینجا دواى ئەم پرۆسەیە لە راگەیاندنەكان وا پیشانبدەن گوایە جەماوەرى كوردستان لە گشت چین و توێژەرەكانى وەك كسبكاران و كەسەكارى شەهیدان ئەم كارەیان ئەنجامداوە خۆشیان وا پیشان بدەن كە پارتى دەستى لەم كارە نەبووە.
بەلام سەرچاوەكە گووتى تاكو ئێستا نازانین كە ئایا ئەم سناریۆیە تەنها لە هەولێر ئەنجام دەدرێت؟ وەیان لە سلێمانیش.
هەروەها سەرچاوەى هەوالەكە درێژەى پێداو گووتى دواى ئەم كارە مەسعود بارزانى پەیامێكى گرنگ ئاراستەى گەل دەكات تێدا بێ ئاگادارى خۆى و سەركردایەتى پارتى رادەگەینێت و لەهەمان كاتیش سیناریۆى دادگاو سزادانى ئەنجامدەرانى ئەم كارە بە راى گشتى كوردستان رادەگەینێت.

تكایە ئاگادارى ئەم سیناریۆیە بن.
  چاودێرێکی سیاسی له‌ هه‌ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە