كیێ بەرپرسیارە لە لاوانى یەكێتى ..!!

Tuesday, 20/10/2009, 12:00

1341 بینراوە


 لاى هەمووان روون وئاشكرایە كە لاوان داینەمووى ژیانە و خاون بیرو بۆچونێكى نۆیخوازن لە هەمو كۆمەڵگایەكدا , داهێنان لە سەر دەستى ئەو توێژە گرنگە یە و وڵاتى پێشكەوتوو واتا وڵاتى لاوى پێشكەوتوو , هەر بۆیە ئەگەر تەماشای سەرجەم سەركردەكانى كوردیش بكەین بەردەوام لە وتارەكانیان دا پێش هەموو قەسەیەك باس لە گرنگى بەشدارى كردنى لاوان دەكەن لە ناوەندى بڕیاردا بە تایبەتى ئەگەر نمونەى مام جەلال تاڵەبانى وەربگرین دەبینین سەرزارەكى لە هەموو وتەكانیدا باس لە گرنگى ئەو توێژە دەكات , تەنانەت لە كاتى بانگەشەى پروپاگەندەى هەڵبژاردندا بۆ لیستى ئەسپەكە باسی لەو دەكرد چیتر لە ناو یەكێتیدا دەبی ریگا بە لاواكیێ بەرپرسیارە لە لاوانى یەكێتى ..!!
 لاى هەمووان روون وئاشكرایە كە لاوان داینەمووى ژیانە و خاون بیرو بۆچونێكى نۆیخوازن لە هەمو كۆمەڵگایەكدا , داهێنان لە سەر دەستى ئەو توێژە گرنگە یە و وڵاتى پێشكەوتوو واتا وڵاتى لاوى پێشكەوتوو , هەر بۆیە ئەگەر تەماشای سەرجەم سەركردەكانى كوردیش بكەین بەردەوام لە وتارەكانیان دا پێش هەموو قەسەیەك باس لە گرنگى بەشدارى كردنى لاوان دەكەن لە ناوەندى بڕیاردا بە تایبەتى ئەگەر نمونەى مام جەلال تاڵەبانى وەربگرین دەبینین سەرزارەكى لە هەموو وتەكانیدا باس لە گرنگى ئەو توێژە دەكات , تەنانەت لە كاتى بانگەشەى پروپاگەندەى هەڵبژاردندا بۆ لیستى ئەسپەكە باسی لەو دەكرد چیتر لە ناو یەكێتیدا دەبی ریگا بە لاوان بدریت بۆ بەشدارى كردن لە پرۆسەى سیاسیدا , لێرەوە ئەم پرسیارە دێتە كایەو و دەڵى . كیێ بەرپرسیارە لە لاوانى یەكێتى ؟ تا دڵمان بە قسە بریقەدارەكانى سەركردایەتى كورد خۆش بێت . رەنگە پێیان وابێ رێكخراوى ئازادیی لاوانى كوردستان بێت و هەندى جاریش دڵی خۆیان بەوە بدەنەوە ئەم رێكخراوە نا ئازادە ئازاد بێت . دەشڵێن ئەم رێكخراوە ئەندامى چاودێرە لە رێكخراوى سوسیال ئەنتەرناسیوناڵى جیهانى . بەڵام لە راستیدا كورد وتەنی (گورگیان داناوە بۆ شوانى مەر دنیا شامى شەریفە) ئەمە لە كاتێكدا لە هەموو جیهاندا نەمانبینیوە ونەمانبیستووە نوێنەرى لاو لە تەمەنى (49) ساڵیدا بێت وبۆ ماوەى (5) هەر خۆی شوان بێت دیارە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ دیموكراتى مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكان ئەو زادە لاوە رەنگە تا ئێستاش خۆی بە مراهق بزانێت وجار جار دەس بازیش بكات , چی شەرمە زاریەكە بۆ كوردایەتى هەندى جار مەلا بەختیاریش زۆر وەسبى دەكات بۆیە منیش پێم وایە بەراستى ئەم لاوە وەك كەركەدەنەكە تایبەت وجیاوازە , ئەوەى من بزانم بوختیان نەبێ دەڵین گوایە بە پیێ پەیرەوى ناوخوى ئەو رێكخراوە كاتى یاسای ئەو سكرتێرە تەواو بووە شەرعیەتى نەماوە بەڵام پێویست بە سازدانى كۆنگرە ناكات لە بەر ئەوەى پییان وایە لاو لەم وڵاتەدا وەك عەرەب وتنەیی (نایم ورجلە على الشمس) واتە خەوتو پیێى لەبە ر هەتاوە  و رێكخراوى سوسیال ئەنتەرناسیوناڵی جیهانیش بە هەمان شێوە خەوتووە , خوو نازانن خۆیان لە خەڵك وجیهان دابراون لە تاو لیستى گۆراندا , لە بێ خەبەران هیوا حمید سڵاوات , بەدبەختى ئێمە ئەوەیە سود لە شكتەكانى خۆمان وەرناگرین رەنگە مەلا بەختیار چاورى ئەوە بكات ئەم رێكخراوەش وەك كۆمەڵەى خویندكارانى لێبیت یان وەك پۆستەكانى خۆی بە زۆر لیێ بسێننەوە (5-4 = 1 پۆست) , بمبورن خوینەرانى خۆشەویست رەنگە نەتوانم وەكو پیویست هەموو شتە جوانەكان و ئازادیەكانى ئەم رێكخراوە بخەمە بەردەستان بەڵام بەڵینتان پێ دەدەم ئەگەر كوردستان پۆستى خوشەویست هەموو بابەتەكان بڵاو بكاتەوە ئەوە بە ئامانتەوە وبە بەڵگەوە دێمەوە خزمەتان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە