پلان

Friday, 16/09/2011, 12:00

1512 بینراوە





زەمانی زوو دووڕەگی سیس

ویستیان گوڵێك ،

لەسەر نەخشەی تەنیا باخێك

بسڕنەوە !

بۆنی خۆشی بەیەكجاری

ببڕنەوە !

بیریان برد و بیریان هێنا

پلانێكیان بۆ داڕێژا :

چی پاشەڕۆی ئەو ناوەبوو ،

چی قوڕاو و لیتاو هەبوو ،

خڕیانكرد و خستیانە بن قەدی گوڵە

بە قاقاوە بەجێیانهێشت .

كە ئێوارە گەڕانەوە

هەر لە ڕێوە بۆنی گوڵ هات !

كاتێك دیان ئەو پێدەشتە

سەراپا بۆتە گوڵستان .



لەو ڕۆژەوە هەتا ئێستا

دڕك بۆتە چەتەی رێگا

بۆ ئەوانەی عیشقی گوڵن

بۆ ئەوانەی یاخی و سەرچڵن .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە