كەمتیارێك لەڕاوى پەپوولەكاندا...(19) ى نیسان میژوویەكى ڕەش

Tuesday, 17/05/2011, 12:00

1207 بینراوە





سەرەتا دەمەوێت هەندێ لەبوركانەكانى رق و كینەى جەماوەرى چەوساوەى كوردستانتان بەرامبەر بەكۆشك و تەلارو سوڵتەو پیاوى نەخۆش و ناتەندروست و خیانەتكارەكانى كوردستانتان بیربهێنمەوە كەچۆن وەك دڕندەیەكى ترسناك لە(17ى شوبات) وە ، بریاریاندا بەئاشكراو بەبێ پەردە دەستبكەن بەمژینى خوێنى خەڵكى وویژدان زیندووى كوردستان، دواتریش دەچمە سەرچیرۆكى ئەوكەمتیارەى كەلە 19) ى نیسان لەناو حەرەمى پیرۆزى زانكۆدا چۆن دەستى كردبوو بەڕاوى پەپوولەكانى هەڵگرى دروشمى (بەڵێ بۆئازادى و نابۆتوندووتیژى) بەڵى سەراى ئازادى سەراى كۆكردنەوەى هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكان بوو سەراى مەلا مێزەر سپیەكان و ڕۆشنبیرە قەڵەم بەدەستەكان و كرێكارە ماندووەكان و خویندكارە بەرپرس خوازەكان و دایكە جگەرسوتاوەكان و باوكە خێر لەخۆنەدیوەكان و كوڕوكچە خەون لەگۆڕنراوەكان بوو،كەئامانجیان وەرگرتنەوەى مافەدزراوە قۆرخراوەكانیان بوو لەدەسەلاتەكەى دوومافیاكەى كوردستان جەلال تاڵەبانى و مسعودبارزانى..بەڵام سیخوڕەبەكرێ گیراوو دڕندەكانى دەسەڵات بە جۆرەها ڕێگەى وەحشیگەرایى هەوڵى چۆڵكردنى ئەم سەرایان دەدا وەك "تەقاندنەوەى بۆمبى دەنگى و برینى كارەباى مایكى ئازادى و دەستگیركردنى خۆپیشەندەران و ناردنى چەقۆوەشێن و جاسوس و زەقكرنەوەى كیشەى كەركوك و سیناریۆى تیرۆرستەكان وسوكایەتى كردن بەبۆنە نەتەوەییەكان ولەباربردنى ڕاپەرین و لەبیركردنى ئەنفال و كیمیاباران و بەگەڕخستى ئیعلامیە چەواشەكارەكانیان و گەوجاندنى كادیرە دەستەمۆو كاسەلێسەكانیان. بەڵام خۆڕاگرى خەڵكى ئازادى خوازوو بەردەوابوونیان لەوەرگرتنەوەى مافەدزراوەكانیان ئەوانى زیاتر بێهۆشكرد تائەوەى كەتوانیان بۆماوەیەك سەرابەخەلكە ئازادیخوازە چۆلبكەن و خوێنى 10هاولاتى وەك شەرابى سەركەوتن بخۆنەوە . بەڵێ دێمەوە سەرچیرۆكەراستیەكەى خۆم و دەموێت باسى ئەوپالەوانە دۆڕاوەتان بۆبكەم كەلە (19) نیساندا حەڕەمى زلنكۆى شكاندوو سوكایەتى بەزانست و زانستخوازان و مامۆستیان و شەرەف و كلتورى نەتەویەك كردوو بەتایبەتى سلێمانى،ئەوكەمتیارەش كەرۆڵى سەرەكى هەبوو(عەقید نجم الدین) بوو،ئەوكاتەى ووێنەكەى نجم الدینم بینى كەپى دەڵێن عەقید نەجم الدین ،لەسەرەتاوە ئەگەر لێ ى بپرسى عەقید ماناى چیە ؟دڵنیام كەنایزانێ چونكە ئەو وەك كەسێكى ئەكادیمى بەقۆناغەكانى سەربازى و ئەفسەریدا نەڕۆشتووەو قەناعەتیشم نیە سەرى كردبێ بەهیچ كرلێژێكدا بەناوى خوێندن وبەدەستهێنانى بڕوانامە،هەروەك و حەزیشم نەكرد ووێنەكەى لەناوزانكۆدا ببینم،چونكە ئەوبۆرەپیاوانەو زانكۆ كوجامەرحەبا زانكۆشوینى زانست و زانستخوازان ،بەڵام ئەوان گەورەبووى ناو زەلكاوى خیانەت،بەلام لەیەك حاڵەتدا من سوپاسى ئەو نەجمەالدینەئەكەم،كەهەرچەندە ئەو لەكاتى هەرزەكاریدازۆر بێ ئیحساس بوو بەرامبەر دراوسێكانى ،چونكە لەسەربانەوە سەیرى دەكردن وبەچاوى خیانەتكردنەوە تەماشاى نامووسى دەكردن و ئەو بەم خۆناغەدا تێپەڕیوە،بۆیە سەرئەنجام پلەى (....)بەدەست هێناوە،ئەوە دەلێت (گەورەم كچى جوانمان لایە)ئەم دەستەواژە تەنها كورد دەزانێ ماناى چیە.! بەڵێ بابێمەوە سەرمەسەلەى سوپاسكردنەكەم ئەویش ئەوەیە من هەرچەندە باسى بەعس و ملازم موحسینم زوڵمى بەعسم دەكرد بۆمنداڵەكانم بەرێژەیەكى كەم باوەڕیان ئەكرد ،بەلام ئێستا بەچاوى خۆیان كردەوەكانى ئەم نجم الدینە یان بینى قەناعەتى تەواویان بۆدروستبوو كەبەڕاستى بەعس ماوەو وەجاخى كوێرنەبۆتەوە ، ڕووداوەكانى ئەم دواییەى شارى سلێمانى و دەورى بەرى بەتەواوى تۆوى سەوزى لەم دەڤەرەدا ووشك كرد،دڵنیابن ئەوەى ئەمڕۆلەبەرەى ئەواندایە،جگەلەكاسەلیس و ماستاوچى وگەوجێنراوقورمیشكراوئەوانەى چارەنوسیان بەستراوەبەمانەوە، ئەوا هیچ كۆمەڵ و تاقمێك نابینى لەگەڵیاندا بێت،مەگەر عەقید و ڕائید و ملازمى فەل نەبێت،كەزۆربەیان تواناى یەك لاپەڕەشیان نیە بینوسن.بۆیە ئیتر نامەوێت زیاتر كاتتان بگرم چونكە هەریەك لەئیوە پێناسەى تایبەتى خۆتان هەیە بۆئەم كەمتیارە مشەخۆراى دەسەلاتە.هەروەك چۆن خوێنكارانى زانكۆ قسەكانى خۆیان لەسەر ووێنەكەى نوسى بەئاشكرا هیودارم ڕۆژێك خۆى دانیشێت و یەكەیەكەى ووتەكانى خوێنكاران بخوێنێتەوە تاكو پێناسەى خۆى بزانێت و ئاشناى داروودەستەكەى بێت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە