لە ستۆکهۆلم سالیادی مۆدێرن دژ بەتاوانەکانی ١٧ شوبات دەکریتەوه‌

Saturday, 16/02/2013, 12:00

1297 بینراوە


لەتەک ولاتەکانی (نەرویژ ، دانیمارک ، فینلەندا ، کەنەدا ، بەریتانیا ، هۆلەندا ، کوردستان (سلێمانی) لەسویدیش لەشارەکانی وەک (ستۆکهۆلم ویۆتۆبوری) ، سالیادی ١٧ شوبات دەکرێتەوە

گروپی ١٧ شوبات لەستۆکهۆلم ، لەدووەمین سالیادی نارەزایەتی بەرفراوانی شاروشارۆچکەکانی کوردستان و درێژەدان بەنارەزایەتی جەماوەری و کۆل نەدان بۆ داخوازیە رەواکانی خەلکی کوردستان و ڕیزگرتن لەقوربانیانی ١٧ شوبات گردبونەوەیەک لەسەنتەری ستۆکهۆلم ساز دەکات ، هاوکات لەو گردوبەوەیە بە ٢٠ بالون سەنتەری شار هەلدەکرێ
هاوکات گروپی ١٧ شوبات داو ا دەکات خەلکی کوردستان لەنێستمانەوە کاتژمێر ٩ی شەو وەلەهەندەران ٧ بەکاتی ئەورپا بۆگیانی پاکی قوربانیان مۆم هەلکەن

بەهیواین سەرجەم دەنگە ئازادیخوازەکانی کورد لەستۆکهۆلم و چواردەوروبەری بەشدار بن ، وەک وەفایەک بۆ گیانی قوربانیان و دریژە دان بە دەنگی نارەزایەتی و داخوازیەکانی خەلکی کوردستان
گروپی ١٧ شوبات گروپێکە ماوەی دوو سالە لەشاری ستۆکهۆلم دروست بووە ، خەبات بۆ پالپشتی دەنگە ئازادیخوازەکانی کوردستان دەکات و لەریگای ئاگادارکردنەوەی تاوانەکانی دەسەلاتی کوردی بۆ پەرلەمان و حکومەتی سویدی و سازکرد نی خەباتی جەماوەری

شوێن sergels torg
کات 15:30 - 16 :30
بەروار 17-02-2013
گروپی ١٧ شوبات لەستۆکهۆلم
٢٠١٣/٠٢/١٥
تەلەفۆن ٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە