خدر مەعسوم(دى ئێن ئەى) تەزویرى هەڵگرتووە

Monday, 02/02/2009, 12:00

1815 بینراوە


بۆیە خدر مەعسوم لەبڕوانامە تەزویرەكانیش بێ دەنگە .
هەفتەى ڕابردوو لەهۆڵى كۆلیجى یاساى زانكۆى كۆیە خدرمەعسومى سەرۆكى زانكۆ موحازەرەیەكى پێشكەش بەخوێندكاران و مامۆستایانى كۆلیجى یاساكرد لەسەر (DNA) و چۆنیەتى دۆزینەوەى تاوانبار و بێ تاوان لەڕێگەى دى ئێن ئەیەوە ئەوەى مایەیى سەرسوڕمانى ئامادەبووان بوو خدر زۆر بەحەماسەوە باسى لەگرنگى (DNA) دەكرد و باسى لەوە دەكرد كەچەندە گرنگە و ئەمڕۆ لەسەرانسەرى دونیا چ كارئاسانیەك بۆ مرۆڤایەتى و هەموو بوارەكانى ژیان دەكات كەبەهۆیەوە دەتوانى زۆربەئاسانى چەندین تاوان و نهێنى ئاشكرابكەى بەڵام بەداخەوە تاكەشتێك كەخدر باسى نەكرد ئەوەبوو كەئایا دەتوانین لەڕێگەى DNA ەوە بڕونامەى تەزویرى مەسئولەكان و كوڕەكانیان ئاشكرابكەین .
خدر سیمینارەكەى تایبەت بوو بەخوێندكارانى یاساى زانكۆكەى بەڵام سەیردەكەى هەر لەو كۆلیجەیە دەیان مەسئول و كوڕى مەسئول بەشەهادە و بڕوانامەى ساختە دەوامدەكەن كەچەندین جاریش باسكراوە بەشێوەیەك تەواو بێتام بووە دیارە خدرمەعسوم ناحەقیشى نیە كەدەنگ ناكات چونكە حكومەت و دەسەڵاتەكە خۆى تەنها یاساى تێدا بەرجەستەنیە بەڵام دەربارەى ئەو بابەتەى كەخدر باسى نەكرد من بۆچوونێكى ترم هەیە دەڵێم خدرمەعسوم لەوانەیە خۆى بڕونامەكەى ساختەو تەزویربێت بۆیە لەمحازەرەكەیدا باسى لە DNA بڕونامە تەزویرەكان نەكرد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە