داواکانی١٧شوبات بەردەوامەوپێویستی بە رێکخراوبوون و بەرنامەیە

Tuesday, 18/02/2014, 12:00

1756 بینراوە








هەموولایەک دەزانن دوای هاتنە کایەیی هەلومەرجێکی سیاسی وسەربازی بە هۆی داگیرکردنی کوێتەوە حکومرانی لە عێراقدا گۆرانکاری ریشەیی بەسەردا هات بووە هۆی دروست بوونی ئەم هەرێمەی پێیدەگوترێت هەرێمی کوردوستان کە لەرووی کۆمەلایەتی وسەربازیەوە کورد خۆی خاوەنی خۆیەتی و لە رووی سیاسیشەوە ئێران وتوورکیا بەتایبەتی و وولاتنی تر خاوەنێتی ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە دوو حیزبە سەرەکیەکەی کورد بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی سیاسیی ئەودوو وولاتە و خۆیان نەتوانن دەسەلاتێکی دیموکراسیانەو ئازادانە حکومەتێک بهێنەدی کە هەموو کۆمەلگا لە سایەیدا بە یەکسانی و ئازادانە بژین وەک وولاتانی دونیا بۆیە رەورەوەی ژیان لەهەرێمەکەدا لەهەموو بارێکەوە تووشی شەلەل بووئەمشە وایکرد هەرلەسەرەتاوە خەلکانی کۆمەلگا دەنگی نارەزایەتی هەلبرن وئەم نارەزایەتێش بە شێوەی تاکە کەسی و دوای گروپی بچوک دەستی پێکرد وبەردەوام بوو تا لە سالی ٢٠١١ دەنگی نارەزایەتیەکانی خەلکانی کۆمەلگای کوردوستان بەرەویەکگرتن و گەورەبوون چوو تا لە ١٧شوبات دا بۆ ماوەیەک بەرپابوو بۆیە ئەلیراوە دەلێم هیچ حیزب ولایەنیکی سیاسی بۆنیە خۆی بکات بە هاندەری یان پێشەوای یان هۆی بەرپابوونی چونکە هەموولایەک ئەزانن کە دوای لەناوبردنی رزێمی فاشیسیت بەعس لەسەرگۆرەپانی سیاسی هەرێم یان کوردوستانی عێراق هیچ حیزبێکی سیاسی نوێ نەهاتە دروستبوون کە بلێت لە ئەنجامی گەربوونەوەی دەنگە نارەزایەتێکان هاتبێتە کایەوە بێجگە لەوەی کە چەندین رەوتی سیاسی کە بیرورای نزیک لەیەک گەشتنە ئەنجامی خۆرێکخستن وحیزبێک یان رێکخراوێکیان پێک هێنابێت یان ئەوەتا لەئەنجامی ناکۆکی ناخۆیی جیابوونەوە و حیزب یان رێکخراویان پێک هێناوە کە ئەمانەشەکاریگەریەکی ئەوتۆیان نابێت لەسەر گۆرەپانی سیاسی هەرێم بەوشێوەی خەلکی بۆ داوا رەواکانیان خوێنی بۆ رشتووە باشترین نموونەش حیزبی گۆران وئیسلامیەکانە کەلەماوەی ئەم چەند مانگی دوای هەلبژاردن بۆ هەموو لایەک ئاشکرابوو ئەمانەش کۆپی هەمان حیزب ودەسەلاتن بەلام لە ئەنجامی نارێکخراوبوون و پەرشوبلاوی نابەرنامەیدا خەلکانی نارەزایەتێکان گروتینیان لەئێستەدا نەماوەو متبوون بەهۆی قسەی بریقەدارو پەروپاگەندەی راگەیاندنەکانی گۆران ودووحیزبەکەی تر بەناهەمێتی ودەردەسەری رۆژگاربەسەردەبن . بۆیە دەبێت هەرلەئێستاوە ولەم کاتی چاوەروانیەیی کابینەی هەشت هەموولایەک لەو کەسانەی رۆژگارەکانی ١٧ شوبات وئەوانەی دەگەنە ئامانج کە ئەمانە هیچ پیشەواو نوینەری ئەوان نیە و هەق ومافەکانیان خوراوە بکەوینە خۆرێکخستن و دانانی بەرنامەیەک کە بتوانێت بمانگەیەنێت سەرکەوتنی یەکجاری .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە