هەواڵە سەیرەكانى ناو كەركوك

Saturday, 12/02/2011, 12:00

937 بینراوە


یەكێك لە هەواڵە ترسناكەكانى ناو كەركوك بونى ناكۆكى نێوان نەتەوەكانە بە پلەى یەكەم و پاشان ناكۆكى مەزهەبى كە تا ئێستاش نەتوانراوە لەسەر مێزى گفتوگۆى لایەنە سیاسیەكانى ناو بەغداد بگەنە چارەسەرى بنەڕەتى كە ئەمەش دەبێتە هۆى هەڕەشەى مەرگ لەسەر هاوڵاتیانى سڤیل و بگرە هەر نەتەوەیەك پشت بە لایەنێكى سیاسى دەبەستێت بۆ ترساندن و كوشتنى لایەنى دژى خۆى بە تایبەت هەندێ عەرەب كە ناهێڵن هیچ كوردێك لە گەڕەكەكانیاندا كورد كارى ئاسایى خۆى بكات ئەمەش دەبێتە هۆى زیاتر بەریەككەوتنى نەتەوەیى هەڕەشە بۆ سەر هاوڵاتیانى ئاسایى بە نمونە هاوڵاتى (مەریوان ئازاد محمود )كە بەهۆى ئەوەى لە هەرێمى كوردستان پەیوەندى لەگەڵ كچێك هەبوە دواى ئەوەى كەس و كارى كچەكە پێ ى دەزانن كچەكە خۆى دەسوتێنێت كەسو كارى كچەكە هەڕەشەى كوشتنى لێ دەكەن دەست ڕۆیشتوى ناو دەسەڵاتى یەكێتى دەبن و كەسى نزیكى كچەكە لێپرسراو دەبێت لە ناو پارتیدا ڕێك دەكەون لەسەر ئەوەى كە بیكوژن ناچار هەڵدێت و دەچێتە هەندەران پاش گەڕانەوەى ناتوانێت لە كوردستان كار بكات دەچێتە كەركورد بە نیازى كار كردن لە كەبابخانەیەكدا كە دەكەوێتە نزیك یەكێك لە گەڕەكە عەرەبەكان بە هۆى ناكۆكى نەتەوایەتیەوە زۆر جار بەرگرى لە كوردەكان دەكات هاوكارى پۆلیسە كوردەكان دەكات بۆیە جەیشى ئیسلام سەر بە ئەنێار ئیسلام فتواى كوشتنى دەردەكەن وئەمرى كوشتنەكەى بۆ فڕێ دەدەن كە لە كەبابخانەكەدا دەنوست بۆیە بەناچارى سەرى خۆى هەڵدەگرێ و كەس نازانێ ئێستە لە كوێیە چونكە ناتوانێت بچێتەوە كوردستان .
پێویستە حكومەتى عێراقى و لایەنە پەیوەندارەكان بە مافى مرۆڤەوە ئاگادارى ئەو ڕوداوانە بن كە لە ژێر پەردەوە دەكرێت و هەڕەشەى كوشتنە بۆ سەر هاوڵاتى سڤیل لە هەمان كاتدا پێویستە ڕێكخراوەكانى مافى مرۆڤ و جیهان ئاگادارى ئەم كێشانە بن گوشار بۆ سەر حكومەتى عێراقى هەرێمى كوردستان دروست بكەن تا نمونەى (مەریوان ئازاد محمود) دروست نەبێ هێمنى لێك تێگەیشتن بگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتى بە تایبەت لە كەركوك .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە