هەردی عومەر

https://www.facebook.com/hardi.omer.92


پارتی نەتەنیا لەگەڵ پەكەكەدا، بەڵكوو لەگەڵ هەموو دەنگێكی جیاوازدا كێشەی هەیە

Sunday, 07/09/2014, 12:00

1428 بینراوە



هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق، لە بەرنامەیەكی كاناڵیNRTدا دەڵێت: پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق لەگەڵ پەكەكەدا كێشەی نییە، بەڵكو كێشەی لەگەڵ باڵێكی توندڕەوی ناو پەكەكەدا هەیە. هەروەها دەڵێت: ئەوباڵە "جەمیل بایك" سەركردایەتی دەكات كە دژایەتی هەموو شت دەكات و دژی كوردایەتییە!
ئەم لێدوانەی هێمن هەورامی چەند راستییەك ئاشكرا دەكات.
یەكەم: ئەوە ئاشكرا دەكات كە ئەو هێرش و دژایەتیەی كە لە كۆمەڵێك راگەیاندنی سێبەرەوە و لەلایەن كۆمەڵێك نووسەری بەناو سەربەخۆدەكرێتە سەر پەكەكە و جەمیل بایك، پارتی دیموكراتی كوردستان لە پشتیەوەیە، ئەمەش ئەو بانگەشەیەی پارتی پوچەڵ دەكاتەوە كە دەیگوت ئێمە ئاگامان لەو هێرشانە نییە!
دووەم: ئەم لێدوانە ئەوە ئاشكرا دەكات كە پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق، دژی پەكەكەیەو حەزناكات لە جیهاندا پەكەكە وەكوو جوڵانەوەیەكیسیاسی رۆڵی هەبێت و دانی پێدا بنرێت. بەڵام دەزانێت زەمینەی ئەوە نییەكەهێرش بكاتكە سەر پەكەكە، چونكە لە ئەمڕۆدا پەكەكە لەسەر ئاستی جیهان و كوردستانیش بۆتە خاوەنی پێگەیەكی گرنگ. لەبەر ئەمە پەنا بۆ ئەم شێوازە دەبات و پێی وایە لەم رێگەیەوە دەتوانێت ئامانجەكانی پێكبێنێت و خۆشی وەكوو دۆستیپەكەكە نیشان بدات! بەڵام راستی پەكەكەو كردەوەكانی پارتی ئاشكرای دەكەن كە ئەم لێدوانانە تەنیا بۆ چاوبەستكردن و فریودانی جەماوەرە، ئەگەر نا هەركەسێك دەزانێت، یەكەمی بەڕێوەبردن لەناو ئەم جووڵانەوەدا (جەمیل بایك)ە و باڵ و گروپی جیاواز لەناو پەكەكەدا نییە، هەتا پارتی كێشەی لەگەڵ هێندێكیان هەبێت و لەگەڵ هێندێكیان نەیبێت. هەربۆیە دۆستایەتی لەگەڵ پەكەكە دامەزراوەیی و گشتیەو هەموو كێشەو قەیران لەگەڵیشیدا هەرهەمان خەسڵەتی هەیە.
لەلایەكی دیكەوە ئەگەر سەیری هەڵوێست و كردارەكانی پارتی بكەین لەم قۆناخەدا تەنیا دژی جەمیل بایك و پەكەكە نییە! بەڵكوو دژایەتی هەموو ئەو دەنگو رەنگانە دەكات كەخوازیاری هەبوونی جیاواز ببن. بۆ نمونە ئەوە پەكەكەو ئۆج ئالان و جەمیل بایك بوون داوایان لەمەسعوود بارزانی كرد كە ببێتە هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی. بەڵام مەسعوود بارزانی نەیكرد! بێگومان ئەگەر پەكەكە و جەمیل بایك دژی مەسعوود بارزانی و پارتی بوونایە، ئەوا ئەم پێشنیارەیان نەدەكرد. هەر پەكەكە و جەمیل بایك پشتیوانیان لە دەسپێشخەریبارزانی كرد بۆ رێككەوتنی لایەنەكانی رۆژئاوایكوردستانو وەكوو چاودێرو بێ لایەنلە ململانێكەدا مامەڵەی كرد. لەمانگی رابردووشدا گەریلاكانی هەپەگە و پەیەگە بە هانایپارتیەوە چوون و رزگاریان كرد، ئەگەر نا كەس نەیدەزانی چارەنووسی پارتی چی دەبوو. بێگومان ئەگەر كەجەكە و جەمیل بایك دژی پارتی بوونایە، ئەوا لەم دەرفەتانەدا پەكەكە هاوكاری پارتیو حكومەتی هەرێمی نەدەكرد. بەڵام لە بەرامبەر ئەمانە پارتی ئامادەی كۆنگرەی نەتەوەیی نەبوو. پارتی لە رۆژئاوابێ لایەن نەبوو، بەڵكوو راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆكەوتە بەرەی نەیارانی دەسكەوتەكانی رۆژئاواوە و لە ئێستاشدا لە جێگەی سوپاس و رێز و پێزانینبۆ هێزەكانیگەریلای هەپەگە و شەڕڤانانی یەپەگە، دەبینین سوپاسی هێزە دەرەكیەكان دەكات و گەریلاوەكوو هێزێكی نامۆ دەبینێت و دەڵی با لێرەبڕۆن!لە گەڵ ئەمانەدا ئەگەر سەیری راگەیاندنەكانی پارتی و سێبەرەكانی و كردەوەكانی بكەین دەبینین كە پارتی تەنیا لەگەڵ پەكەكەدا نا، بەڵكوو سەرجەمئەو لایەنانەی كە خاوەن هەڵوێستی جیاواز بن كێشەی هەیە! پارتی لەم قۆناخەدا دەخوازێت شكستەكانی خۆی بكاتە ماڵی هەموو لایەنەكان، هاوكات دەخوازێت سەركەوتنی گەریلاو پێشمەرگە و گەلبكاتە ماڵی خۆی و سیاسەتی پێوە بكات. ئەو لایەنانەش كە ئەم كردەوانەی پارتی قەبووڵ نەكەن، ئەوا ئەو بەدوژمنیان دەبینێ و دەخوازێت وێنای دوژمنیان بۆ بكات.
دیارە جەمیل بایك و پەكەكە لەم بوارەدا رۆڵی سەركی دەبینن، هەربۆیە بەرپرسەكانی پارتی ئەوەندە حەساسیەتیان هەیە لەبەرامبەریاندا. ئەوان دەزانن جەمیل بایك نزیكترین هاوڕیی (عەبدوڵا ئۆج ئالان)ەو ئەمڕۆ بووەتە زمان و جێبەجێكەری بیرو پرۆژەكانی عەبدوڵا ئۆج ئالان. هەربۆیە هاوشێوەی دۆڕاوەكانی ناو پەكەكە لەوێنەی (عوسمان ئۆج ئالان و نیزامەدین تاش) دەخوازن لە رێگەی دژایەتی كردنی جەمیل بایكەوە دژایەتی پەكەكە و رێبەرەكەی بكەن. بێگومان جەماوەری كوردستان زۆر لەوە وشیارترە كە بەرپرسانی پارتی بیری لێ دەكەنەوەو ئیتر ئەوان ناتوانن كڵاوبنێنە سەر جەماوەر، ئەوگوێزەی ئەوان دەخۆازن بیخۆن، كاكڵەكەی لەگیرفانی جەماوەر دایە! ئیتر ئەوان ناتوانن بە بێژنگە دڕاوەكەیان بەر لە خۆری گەل و پەكەكە بگرن. بۆ ئەوەیریسوای مێژوو نەبن، باشترە ئیتر ئەوەندە بە ئاراستەی شەپۆلی دەریادا مەلەوانی نەكەن و راستیەكان پەسند بكەن.
ن: هەردی عومەر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە