دكتۆر فایەق گوڵپی:لایەنە كوردیەكان بە گشتى و ئەو لیست و قەوارانەى لە هەڵبژاردنى ئەمجارەى عراقدا بەشداریان كردووە،ئەبێت ئەم راستینەیەى دۆز�

Saturday, 03/04/2010, 12:00

1934 بینراوە


1-رۆژی حەوتی ئازاری رابردوو لەسەرتاسەری عێراقدا پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوە چوو، ئێستا دوای هەڵبژاردن هەست بەوە دەكەین، رەنگە فۆرمی هاوپەیمانییە سیاسییەكان گۆڕانی بەسەردا بێت. ئێوە پێتانوایە كورد لەكوێی هاوكێشە سیاسییە نوێیەكاندایە لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا؟. ئایا لەو باوەڕەدان كورد وەك هێزێكی ئەكتیڤ بەشداری پرۆسەی سیاسیی داهاتووی عێراق دەكات؟.
وەڵام : كورد تەنها پێكهاتەیەكى سیاسى نیە،كورد تەنها وەك لیست و حزبى سیاسى لە هەڵبژاردنەكانى عراق و لە پرۆسەى سیاسى عراق و لە پێكهێنانەوەى عراقى نوێدا بەشدارى نەكردووە، كورد پێكهاتەیەكى نەتەوەیى چەوساوەى عراق و رۆژهەلاتى ناوەراستە، لە دواى جەنگى جیهانى یەكەمەوە وڵاتانى زلهێزى جیهانى و وڵاتانى ناوچەكە و دەوڵەتى عراق گەلى كوردیان پەراوێز خستوە و مافى پێشێل كراوە و سیاسەتى قركردن و كۆمەڵكوژى لە سەر جێبەجێكراوە،گەلى كورد لەو ماوەیەدا سەرى بۆ سیاسەتى نارەواى زلهێزەكانى جیهان ولاتانى ناوچەكە و عراق دانەنەواندووە، بە هۆى سیاسەتى نارەواى دەوڵەتى عراق و هاوپەیمانەكانیەوە و بە هۆى رەوایى دۆزى گەلى كورد و تێكۆشانى هەمەلایەنەى گەلى كوردەوە،لە عراق و لە رۆژهەڵاتى ناوەراستدا ئاسایش و هێمنى و جێگیرى سیاسى و سەربازى عراق و ناوچەكە تێكچووە، هەر هێزو لایەنێكى عراقى هەست بەم راستیەى دۆزى كورد نەكات بە تێڕوانینێكى دیموكراتیانە لە دۆزى كورد نزیك نەبێتـەوە و چارەسەرى ئاشتى و دیموكراتى بەرامبەر بە كێشەى كورد بە بنەما نەگرێت، لە عراقدا سیاسەتەكانى شكست دەهێنن و ئەزموونە شكستخواردوەكانى رژێمەكانى رابودرووى عراق دووبارە دەكاتەوە و ئاسایش و جێگیرى سیاسى لە عراقدا بۆ پاشەوە دەگەرێتەوە..
لایەنە كوردیەكان بە گشتى و ئەو لیست و قەوارانەى لە هەڵبژاردنى ئەمجارەى عراقدا بەشداریان كردووە،ئەبێت ئەم راستینەیەى دۆزى كوردیان لەبەر چاو بێت و لە كاتى گفتووگۆ و دانوستاندا خۆیان بە كەم و لاواز نەبینن و رەوایى دۆزى كورد وەك خۆى ببینن و بە خاڵى بە هێز سەیرى بكەن و لە هەر رێكەوتن و هاوپەیمانیەكى نوێدا داواى مافە رەواكانى گەلى كورد بكەن و هەر لایەنێكى عراقى نكووڵى لە مافى گەلى كورد كرد رابوردووى بە بیربهێننەوە.باەتێكى تر كە گرنگە بۆ ئەوەى گەلى كورد لە هاوكێشە سیاسیەكانى عراقدا پەراوێز نەخرێت ئەوەیە نوێنەرانى كورد و فراكسیۆنەكانى گەلى كورد بۆ بابەتە نەتەوەیەكان بەرامبەر بە لیسە عراقیەكان و بەرامبەر بە حكومەتى عراق هەڵوێستێكى نەتەوەیى یەكگرتوویان هەبێت، لیستەكان لە ناو خۆشیاندا سیاسەتێكى دیموكرات و شەفاف پەیرەوبكەن بۆ ئەوەى ریزى نوێنەرانى كورد لە بەغدا تێكنەچێت و بەهێز بێت، ئەبێت نوێنەرانى كورد لە بەغدا لەگەل تاك و پێكهاتەكانى گەلى كوردستانیشدا كراوە و راستگۆو شەفاف بن بۆ ئەوەى پشتیوانى گەلى كوردیش بۆ سیاسەتە نەتەوەییەكانیان دەستەبەر بكەن.
2-لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا زۆربەی لیست و قەوارە كوردییەكان خۆیان بەبراوە دەزانن. لیستی هاوپەیمانی كوردستان پێیوایە نیوەی دەنگەكانی كوردستانی بەدەستهێناوە، هەرچی ئیسلامییەكانە باس لەهەستانەوە دەكەن، لیستی "گۆڕان"یش پێیوایە ئۆپۆزیسیۆن بەشێوەی گشتیی لەدۆخێكی بەهێزدایە. بەبۆچوونی ئێوە براوەی یەكەم لەم هەڵبژاردنەدا كام لیست بوو "دیارە مەبەستم لەلیستە كوردییەكانە"؟.
وەڵام : بە بۆچوونى من هیچ كام لە لیستەكانى هەرێمى كوردستان لە هەڵبژاردنى ئەمجارەى عراقدا سەركەوتوو نەبوون،لەبەر ئەم هۆكارانە: یەكەم :نەیانتوانى لە ناوچەكانى سنورى مادەى 140 وە بە تایبەتى لە پاێزگاى كەركوك دا رێككەوتنێك بكەن كە لەو ناوچانەدا دەنگى كورد بە فێرۆ نەچێت،وەك لە دواى هەڵبژاردن بینیمان لیستى العراقیەى ئایاد عەلاوى براوەى یەكەمە لە پارێزگاى كەركوك،ئەگەر لیستە كوردیەكان لەو پارێزگایەدا بەرژەوەندى نەتەوەییان لە سەروى بەرژەوەندى حزبیەوە دابنایە لیستى كوردستانى براوەى یەكەم دەبوو وە ژمارەیەكى زۆرتر لە ئێستە ئەندام پەرلەمانى كورد لە پارێزگاى كەركوك نوێنەرى كورد دەبوون لە ئەنجومەنى نوێ،ەرانى عراق، بەو هۆیەشەوە كوردستانى بوونى كەركوك بۆ خەڵكى عراق و ناوچەكە و جیهان باشتر دەسەلمێنراو كورد بەهێزێكى نوێ و تۆكمە ترەوە دەیتوانى داكۆكى لە كوردستانى بوونى كەركوك بكات و دەیتوانى مادەى 140 جێبەجێ بكات،بەلام كاتێك دەنگى كوردەكانى كەركوك و دەنگى لیستە سەرنەكەوتوەكانى هەرێمى كوردستان بلاوببنەوە و لیسە عراقیەكان سوودى لێوەربگرن، ئەوە دەیەسەلێمنێ كە سیاسەتى نەتەوەیى لیستە كوردستانیەكان لەم هەڵبژاردنەدا سەركەوتو نەبوە.
دووەم : لە شارێكى وەك سلێمانیدا واتە لە ناو مەركەزى سلێمانیدا (بە بێ دەوروبەر) بە گوێرەى زانیاریەكان تەنها %46 خەڵك بەشدارى هەڵبژاردنیان كردوە و دەنگیان داوە،واتە لە ناو شارى سلێمانیدا نێوەى خەڵك زیاتر لەگەڵ سیاسەتى ئەو چوار لیستەدا نین،ئەمەش نیشانى ئەدات كە سیاسەتى لیستە كوردیەكان بۆ سەرنجراكێشانى خەڵكى كوردستان و بۆ ئەوەى قەناعەتیان پێبكەن بەشدارى هەڵبژاردن بكەن سیاسەتێكى سەركەوتوو نەبووە،كەوابوو دەتوانینن بلێین ئەو لیستە كوردیانە نوێنەرى زرۆینەى گەلى كورد نین،ئەمەش شكستێكى جەماوەرى ئەو چوار لیستەیە كە خۆیان بە سەركەوتوو دەزانن.حزبێكى وەك پ د ك لەوانەیە دڵى خۆى بەوە خۆش بكات لە هەولێر و دهۆك و موسڵ دەنگى باشى هێناوە و براوەى یەكەم بووە،بەلام كاتێك سەیرى دەنگى سلێمانى پ د ك دەكەیت و دەبینیت 60-70 هەزار دەنگى هێناوە و ژمارەى ئەو كەسانەى لە پارێزگاى سلێمانى مووچەى حزبى پ د ك وەردەگرن چەندان قاتى ئەو دەنگانەیە هەڵوێستى جەماوەرى كوردستانت بۆ ئاشكرا دەبێت كە چۆن سەیرى پ د ك دەكەن و گومانیشت لە سەر دەنگەكانى هەولێر و دهۆك وموسڵى كاندیدەكانى پ د ك لە لا دروستدەبێت.
سێهەم : ئەگەر سەیرى رێژەى دەنگەكانى هەر یەك لە كاندیدەكان و دەنگى لیستەكان بكەین،دەبینین زۆرینەى خەڵكى كوردستان دەنگیان بە كاندیدەكان داوە نەك بە لیستەكە، بۆ نموونە لە شارى سلێمانى شێخ لەتیف بەشى خۆى و بەشى كاندیدێكى تر دەنگى بۆ لیستى گۆران هێناوە،شێخ لەتیف وەك خۆشى لە چاوپێكەوتنێكى كەناڵى knn وتى ئەو سەربەخۆیە،ئەندامى بزووتنەوەى گۆران نیە،لە شارى كەركوك لە لیستى هاوپەیمانى خالد شوانى وەك گەنجێكى تازە پێگەیشتوو كە پلەیەكى حزبى ئەوتۆى نیە زۆربەى دەنگەكانى لیستى هاویەمانى كوردستانى هێناوە،لەولاشەوە عارف تەیفورى ئەندام مەكتەب سیاسى پ د ك و دكنۆر نەجمەدین كەریمى شێرەكەى تاڵەبانى دەنگى پێویستیان نەهێناوە،لە پارێزگاى هەولێریش دكنور فۆاد مەعسووم ئەندامى مەكتەبى سیاسى و هەموو شتێكى ى ن ك دواى تاڵەبانى، بەر شكستێكى گەورە كەوتوە،كەوابوو بە ئەنجامى دەنگەكاندا دەتواینن بڵیێن بەرپرسانى گەورەى حزبى وكادرە حزبیەكان كە لیستەكانیان پێكهێناوە جێى متمانەى خەڵكى كوردستان نین،ئەمەش نیشانى ئەدات كە لیستەكانى هەرێمى كوردستان سەركەوتوو نەبوون هەندێك لە تاكە پاڵێوراوەكان كە بەرپرسى حزبى نەبوون جێى متمانەى خەڵكى كوردستان بوون و ئەوان هاوكارى لیستەكانیان كردووە.
چوارەم :ئەم هەڵبژاردنە بۆ سەركەوتنى ئیسلامیەكانى كوردستان زۆر لە بار بوو،سیستەمى عراق و توركیاو ئێرانى دراوسێ هەمووى ئیسلامیە،كێشەى نێوان ى ن ك و لیستى گۆران،كێشەى نێوان باڵەكانى پ د ك،گەندەڵى سەرانى پارتى و یەكێتى، سەرهەڵدانى بزووتنەوەى ئۆپۆزسیۆن، باشترین زەمینەى دەرەكى و ناوخۆیى بوون بۆ ئەوەى لیستە ئیسلامیەكان سوودى لێوەربگرن و دەنگى باش بێنن،ئەگەر ئیسلامیەكان نەیانتوانى دەنگى زۆر بە دەست بێنن و سەركەوتن مسۆگەر بكەن ئەوە نیشانەى ئەوەیە كە خەڵكى هەرێمى كوردستان لەگەڵ رەوەتى ئیسلامى سیاسیدا ناسازێت.
بۆیە ئەوە هات و هاوارەى لایەنە سیاسیەكان و لیستەكان كە براوەن یان ئاگایان لە بارى شكستخواردووى خۆیان نیە یان خۆڵ دەكەنە چاوى جەماوەرى كوردستانەوە.

3- ئەگەر بەبەراوورد بەهەڵبژاردنی ساڵی رابردووی كوردستان، سەیری ئەم هەڵبژاردنەی رۆژی حەوتی ئازار بكەین، دەبینین لیستی گۆڕان لەرووی پێگەی جەماوەرییەوە بەرەو لاوازیی رۆیشتووە، تا ئەو ئەندازەیەی لەشارەكانی كەركووك، دیالە، موسڵ، دهۆك، نەیتوانی تەنیا یەك كورسیش بەدەستبهێنێت. بەبڕوای ئێوە هۆی ئەم پاشەكشەیەی لیستی گۆڕان بۆچی دەگەڕێتەوە؟.
لە هەڵبژاردنى تەموزى 2009دا لیستى گۆران نەیتوانى لە هەولێر و دهۆك یەك كورسى بێنێت، بەڵام لە هەڵبژاردنى 7-3 2010 زانیاریە بەراییەكان نیشانى ئەدات لیستى گۆران بە لاى كەمەوە لە هەولێر دوو كورسى بەدەستدەهێنێت، وا بلاوە كە لە پارێزگاى سەلاحەدینیش كورسیەكى دەبێت،لە شارەكانى تریش ئەگەرچى كورسی بەرناكەوێت بەڵام دەنگیان هێناوە،لە ناو شارى سلێمانیدا لیستى گۆران دەنگى یەكەمى هێناوە،بەڵام دەتوانین بڵێن لە سەر ئاستى پارێزگاى سلێمانی لیستى گۆران كەمێك پاشەكشەى كردووە، لە پارێزگاى هەولێر لیستى گۆران پێشكەوتوە وپاشەكشەى نەكردووە لە دهۆك و موسڵ و كەركوك و دیالە پێشنەكەوتوە.
بۆ لێكدانەوە كە بۆچى لیستى گۆران لە سەر ئاستى پارێزگاى سلێمانى كەمێك پاشەكشەى كردووە و لە پارێزگاكانى تردا باش پێشنەكەوتوە، بە بۆچوونى من دوو هۆكارى سەرەكى هەن،هۆكارى یەكەم هۆكارى دەرەكی بوو، ئەو سیاسەتەى ى ن ك كە لە هەڵبژاردنى مانگى تەمووزى 2009 تا رۆژى 7-3-2010 دژى لیستى گۆران دەستى پێكرد، كاریگەرى هەبوو بۆ ئەوەى لیستى گۆران بە خۆیەوە خەریك بكات و دەرفەتى پێشكەوتنى سنوردار بكات، ى ن ك پاش ئەوەى بینى رەوشى بە دەست لیستى گۆرانەوە بەرەوە خرابى دەچێت، ماوەى هەشت مانگە هەموو هێز و تواناى مادى و رێكخستنى و حكومى و هاوپەیمانى خۆى لە سەر دژایەتیكردن و لاوزااكردنى بزووتنەوەى گۆران كۆكردۆتەوە،لە ئاستى مادى و حكومیدا ماوەى هەشت مانگ زیاترە نانبرین و دەركردن و گواستنەوەى كادرو بەرپرسانى بزووتنەوەى گۆرانى لە ناو دەزگاكانى حكومەتدا دەستپێكردوە،لە ئاستى رێكخستندا بە بەستنى پلینۆم ئەو ئەندامانەى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى ىن ك كە پێوەندیان بە بزووتنەوەى گۆرانەوە كردبوو لە ریزى رێكخستنى ى ن ك دەركران و ئتر بزووتنەوەى گۆران بۆى نەكرا سوود لە مێژووى تێكۆشان و دەسەڵاتى ئەمرۆى یەكێتى وەربگرێت.ژمارەیەك لە ئەندام و كادرانى ى بزووتنەوەى گۆران لەو كەسانە بوون كە لە هەڵوێستى هەندێك بەرپرسى ى ن ك عادز بوبون و لە رقى ئەو بەرپرسانە پێوەنیدیان بە بزووتنەوەى گۆرانەوە كردبوو،كاتێك ى ن ك ئەو عادزبوانەى ئاشتكردەوە وبەپرسیارێتى لە هەندێك بەرپرسى خۆى وەرگرتەوە،ژمارەیەكى باش لە ئەندام و كاردانى بزووتنەوەى گۆران گەرانەوە ناو یەكێتى.ى ن ك سودى لە هاوپەیمانى خۆى و (پ د ك) و ئەمریكاو عراق وەرگرت بۆ رێگەگرتن لە پێشكەوتنى بزوتنەوەى گۆران .
هۆكارى دووەم بۆ پێشنەكەوتنى بزووتنەوەى گۆران هۆكارى ناوخۆیى نێو هەناوى بزووتنەوەى گۆران خۆى بوو، كە بووە بەردى سەر رێگەى گەشەكردنى بزووتنەوەى گۆران،هۆكارەكان لە دانیشتنى یەكەمى پەرلەمانى كوردستانەوە دەستیپێكرد،كاتێك خەڵكى كوردستان بینى لە هەڵمەتى هەڵبژاردندا لیستى گۆران ئیدعاى ئەوەى دەكرد كە لە دواى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەریچمى كوردستان ئەوان پەرلەمان دەكەنە مەرجعیەتى هەرێمى كوردستان،بەلام خەڵك بە چاوى خۆى بینى ئەو ئیدعایانەى سەركردەكانى بزووتنەوەى گۆران وا دەرنەچوو،كاتێك دیان سەرۆكى لیستى گۆران نەوشیروان مستەفا ئامادەى دانیشتنى یەكەمى پەرەمانیش نەبوو،وە دوو ئەندامى ترى سەركردایەتى لیستى گۆران لە هیچ دانیشتنێكى پەرلەماندا ئامادە نەبوون،بە بێ ئەوەى بەڵگەى ئامادنەبوینان پیشانى خەڵكى كوردستان بدەن،لێردا هەنگاوى یەكەمى دروستبوونى بێ بڕوایى لە نێوان بزووتنەوەى گۆران و خەڵكدا دەستیپێكرد.خاڵێكى ترى ناوخۆیى ناو بزووتنەوەى گۆران كە واى لە خەڵكى كوردستان كرد دڵیان لە بزووتنەوەى گۆران ساردبێتەوە و بەرەبەرە لێى دوربكەونەوە،ئەو سیاسەتە نادیموكراتی و لە خۆابییبونەیان بوو كە دواى هەڵبژاردنى 25-7-2009 بەرامبەر بە هەندێك لە ئەندام و لایەنگرانى خۆیان نیشانیاندا،ئەو سیاسەتەیان وایكرد كە هەوڵەكانى یەكێتى بۆ گێرانەوەى چەندان ئەندام و لایەنگرى بزووتنەوەى گۆران بە تایبەتى لە شارۆچكە و گوندەكانى دەروەى شارى سلێمانى سەركەوتن بە دەستبێنێت. هۆكارێكى ترى سنورداربوون و گەشەنەكردنى بزووتنەوەى گۆران هەڵوێستى ناكۆكیان بوو بەرامبەر بە پ د ك،لە كاتى هەڵمەتى هەڵبژاردنى تەمووزدا دەیانوت مام جەلال ى ن ك تەسلیمى پارتى دەكات ئێمە ى ن ك دەپارێزین، بەو پرۆپاگەندەیە دەنگى زۆرێك لە ئەندام لایەنگرانى یەكێتیان بە دەستهێنا،بەڵام لە دواى هەڵبژاردن هەموو كەس دەبینێت پێوەندى نێوان بزووتنەوەى گۆران و پ د ك چەندە باشە، ئەمەش گۆمانى لە لاى جەماوەرى بزووتنەوەى گۆران دروستكردو ى ن ك باش بەكارێهێناو بلاوى كردەوە كە بزووتنەوەى گۆران تەنها بۆ لە ناوبردنى ى ن ك درووستبوون،ئەگینا ئەگەر مەبەستیان گۆرانە بۆچى لە سنورى دەسەڵاتى پ د ك و دژى پارتى هەڵوێستیان نیە.
كاتێك سەركردەكانى بزووتنەوەى گۆران ئەندامى پلەبەرزى ى ن ك و بەرپرسى باڵاى حكومەتى هەرێم بوون، لە كاركردندا دووچارى چەندان هەڵە هاتوون، خۆبەزلزانینیان رێگەى نەدان لە سەر ئەو هەلەو كەم و كوریانەیان بوەستن و لە شوێنى خۆیدا رونكردنەوە بدەن و لە شوێنێكى تردا داواى لێبوردن لە خەڵكى كوردستان بكەن، لە كاتى هەڵمەتى هەڵبژاردنى 7-3 دا ى ن ك باش كارى لە سەر ئەو كەمو كوریانە كرد،ئەو قسانەى نەوشیروان مستەفا پێش رووخانى رژێم لە سەر ئاوارەكانى كەركوك كردبوونى لە تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان نیشاندران، بە برواى من یەك لەو هۆكارانە بوو كە لیستى گۆران نەیتوانى لە كەركوك سەركەوتن بە دەستبێنێت،ئەو فلیمەى كەناڵى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان پیشانى ئەدات كەحمایەكانى عوسمانى حاجى مەحمودا چۆن خەڵكى سڤیلیان رفاندووە بە بێ ئاگادارى دادوەر ودەسەڵات زیندانیان كردوون ەو تەعزیبیان داون، كاریگەرى خرابى هەبوو،پشتى بزووتنەوەى گۆرانى شل كرد.لە كاتى هەڵمەتى هەڵبژاردندا ى ن ك باش سوودى لە قسەكەى پەرلەمانتار عەدنان عوسمان(پێشمەرگە میلیشیایە) وەرگرت،بە هۆى ئەو لێدوانەوە ى ن ك چەندان رێپیوانى بە پێشمەرگە و بە بنەماڵەى شەهیدان كرد،دەمێك بوو ى ن ك تاقەتى رێپێوانى لێبرابوو،بەڵام عەدنان عوسمانى ئەندام پەرلەمانى لیستى گۆران لە پەرچەكردارێكدا ئەو تاقەتى رێپێوانى كردەوە بە بەرى ى ن ك دا.هەر لە رێگەى ئەو هەڵەیى پەرلەمانتار عەدنان عوسمانەوە یەكێتى پارتیشى هێنایە سەر خەتى دژایەتیكردنى لیستى گۆران، ئەمەش بۆ بزوتنەوەى گۆران شكست بوو بۆ ى ن ك سەركەوتن بوو
ئاشكراكردنى پێوەندى نێوان لیستى گۆران و لیستى حەدبا لە لایەن كەناڵەكالنى راگەیاندنى ى ن ك وە زیانێكى ترى لە لیستى گۆران دا، لە كاتێكدا كە لیستى حەدبا دژى جێبەجێكردى مادەى 140 بوو،دژى ئەوەیە لیستى هاوپەیمانى لە پارێزگاى موسڵ بەشدارى پێكهێنانى ئەنجومەنى پارێزگا بكات و ئەم سیاسەتانەى لیستى حەدبا گەلى كوردى تورە كردووە،دانیشتنى لیستى گۆران لەگەڵ لیستى حدبا بۆ مەبەستى كاروبارى ئیدارى و كردنەوەى ئۆفیسى لیستى گۆرانیش بێت لە كاتى هەڵبژاردندا بەو شێوەیە هەڵە بوو، لیستى هاوپەیمانى بۆ بەرژەوەندى خۆى و بۆ دژایەتى لیستى گۆران باش سوودى لێوەرگرت.

4- كورد پێداگریی زۆر لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماریی عێراق دەكات و یەكێكشە لەمەرجەكانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان بەمەبەستی ئەنجامدانی هاوپەیمانی لەگەڵ لیستە عەرەبییەكانی عێراق. بەبڕوای ئێوە پۆستی سەرۆك كۆماریی، بۆ بارودۆخی نوێی عێراق، چ گرنگییەكی بۆ كورد هەیە؟. ئایا ئەگەر ئەو پۆستە بەكورد نەدرێتەوە زیانەكانی چی دەبن؟.
وەڵام : بە برواى من تا ئێستەش لە دەستورو یاساى عراقى نوێدا بنەماكانى سیستەمى دیموكراتى جێگیر نەكراوە و بە تەواوى مافەكانى گەلى كوردیش گەرەنتى نەكراوە،هێشتا سیستەمى سیاسى عراق نەبۆتە سیستەمێكى فیدراڵى و ئەو مادە دەستوریە جێبەجێنەكراوە كە دەڵێت عراق وڵاتێكى فیدراڵیەـ جێبەجێنەكردنى ئەو مادەیە بە واتاى ئەگەرى گەڕانەوەى سیستەمى ناوەندیە بۆ عراق كە زیان بە سیستەمى دیموكراتى عراق و مافەكانى گەلى كورد دەگەیەنێت، جێبەجێكردنى مادەى 140 كێشەى تێدایە و لە كاتى خۆیدا جێبەجێنەكراوە، ئەنجومەنى فیدراڵى عراق كە لە دەستورى عراقدا ئاماژەى پێكراوە و ئەنجومەنى دووەمى پەرلەمانى عراقە، یاساى بۆ دانەرێژراوە و كارى پێنەكراوە، ئەم ئەنجومەنە زۆر گرنگە بۆ گەلى كورد و پێكهاتە كەمینەكانى ترى عراق،لەبەر ئەوەى لەو ئەنجومەنەدا هەموو پێكهاتەكان بە شێوەیەكى یەكسان نوێنەریان دەبێت و بابەتە چارەنوس سازەكان بە شێوەى رێكەوتن نەك بە گوێرەى زۆر و كەمى دەنگ بریاریان لە سەر دەدرێت،بۆ نموونە كورد و عەرەب لەو ئەنجومەنەدا نوێنەریان وەك یەك دەبێت، بریارەكان بە گوێرەى رێككەوتنى سیاسیە و بابەتە چارەنوسسازەكانى تێدا باس دەكرێت.دەنگدان لە سەر بابەتە گرنگەكان بە زۆر و كەمى دەنگ نابێت، ئەم ئەنجومەنە وەك ئەنجومەنى پیرانى پەرلەمانى ئەمریكا وایە و بۆ پاراستن و دابینكردنى هەموو مافەكانى گەلى كورد لە عراقدا پێویستە. بوونى نوێنەرانى گەلى كورد لە حكومەتى عراق و لە پەرلەمانى عراقدا بۆ كاركردن لە سەر مادەى 140 و پێكهێنانى ئەنجومەنى فیدراڵى وفیدراڵیكردن و دیموكراتیكردنى عراق و شوێنكەوتنى جێبەجێكردنى ئەو مادە دەستورى و یاسایانەى دەسكەوتى گەلى كوردى تێدایە،پێویستیەكى حاشا هەڵنەگرە.
بەلام ئەوەى بینیمان لە چوار ساڵى رابوردوودا كاتێك كوردێكى وەك مام جەلال سەرۆك كۆمارى عراق بووكە خۆشى بە سیاسیەكى دیموكرات نیشان ئەدات، نە سیستەمى فدراڵى عراق و نە مادەى 140 و نە ئەنجومەنى فیدراڵى عراق نەكەوتنە قۆناغى جێبەجێكردنەوە، ئەو ماوەیەى مام جەلال سەرۆك كۆمارى عراق بوو لە باتى ئەوەى كار بۆ دیموكراتیكردنى عراق و هەرێمى كوردستان بكات،كار بۆ جێبەجێكردنى مادە دەستوریەكانى عراق بكات، ئەو مافەنەى گەلى كورد بسەلمێنێ كە ناكۆكیان لە سەرە، هەر خەرێكى رێكەوتنى حزبى بوو لەگەڵ پ د ك و ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامى عراق و حزبى ئیسلامى عراق و حزبى دەعوەى عراقیدا،كاتێك مام جەلال لە چوار ساڵى رابوردوودا كە سەرۆك كۆمارى عراق بوو لە باتى جێبەجێكردنى مادە دەستوریەكان و یاسا باشەكانى عراق، هەر خەریكى كۆبوونەوەى نهێنى بووە لەگەڵ نوێنەرانى ئێران و توركیاو ئەمریكا.
بە برواى من لە چوار ساڵى رابوردوودا مام جەلال كارێكى گرنگى بۆ گەلى كورد نەكردووە،مافێكى گەلى كوردى لە عراقدا گەرەنتى نەكردووە،بەلام بۆ عەرەب و توركمان و شیعەو سوننە و بەعسیەكانى عراق چەندان كارى باشى كردووە،بۆتە بەندەى دڵسۆزى* وڵاتانى دەوروبەر و جیهان وبە باشى بەرژەوەندیەكانیان دەپارێزێت، بۆیە عراقیە ناكوردەكان و ولاتانى ناوچەكەش دڵسۆزێكى ترى وەك مام جەلالیان دەست ناكەوێت لەو شوێنەدا دایبنێن و لە یەك كاتدا بەرژەوەندیەكانیان بپارێزێت و كوردیشى پێ دەمكوت بكەن، مەرجى لیستى هاپەیمانى و لایەنەكانى تر بۆ پۆستى سەرۆك كۆمارى مام جەلال هێندەى ئیرادەى ئەمریكاو ئێران و سوننەو شیعەى عراق گرنگ نیە، بە برواى من ئەو لایەنانە هەموو پێكەوە لەسەر دانانەوەى مام جەلال بە سەرۆك كۆمارى عراق رێكەوتوون وەك ئاماژەم پێدا لەبەر ئەوەى كەسێكى تر ناتوانێت وەك مام جەلال بە یەك بەرد دوو چۆلەكەیان بۆ بكوژێت،بەرژەوەندى ئەو هێزانە بپارێزێت و گەلى كوردیش بە بێ دەسكەوتى فعلى دەمكوت بكات،ئەو مەرجەى لیستى هاوپەیمانى روتیناتەو ترسى مەسعود بەرزانى سەرۆكى هەرێمە لە مام جەلال بۆ ئەوەى لە هەرێمى كوردستان نەمێنێتەوە و خۆى بە كارى عراقەوە سەرقاڵ بكات و سەرئێشە بۆ پارتى و بەرزانى درووست نەكات،ئەو لێدوانەى مەلا عەلى باپیرى ئەمیندارى كۆمەڵى ئیسلامى كە پشتیوانى لە پاڵاوتنى مام جەلال دەكات بۆ پۆستى سەرۆك كۆمارى عراق مەبەستێكى دەسەڵاتخوزاى لە پشتەوەیە وعەلى باپیر دەیەوێت خۆى لە مام جەلال نزیك بكاتەوە وبەو هەڵوێستەى پۆستێكى سیاسى لە حكومەتى عراقى ئایندەدا وربگرێت.
راست ئەوەیە كە گەلى كورد لەم كاتەدا هەڵمەتێكى رەخنەكردنى جدى بەرامبەر مام جەلال دەستپێبكەن، بۆچى لە ماوەى چوار ساڵى رابوردوودا مادەى 140 و مادەى فیدرلى عراق و مادەى ئەنجومەنى فیدرالى عراق جێبەجێنەكراون،رەخنە بگرن و داوا بكەن ئەوبەندانە ئاشكرا بكرێن كە پارتى و یەكێتى لە رێكەوتنە ستراتیجیەكەیاندا لە سەرى رێكەوتوون، بەندەكانى رێكەوتنى نێوان پارتى و یەكێتى و حزبى ئیسلامى عراق ئاشكرا بكرێن،بەندەكانى رێكەوتنى نێوان یەكێتى و پارتى و حزبى دەعوە و ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامى عراق ئاشكرا بكرێن،ئەبێ خەڵكى كوردستان و خەڵكى عراق بە مام جەلال بڵێن چۆن دەبێت سەرۆك كۆمار بە گوێرەى دەستورو یاسا كار نەكات و یاساو دەستور پەراوێز بكات و بە رێكەوتنى حزبى و رێككەوتنى نهێنى كارەكانى وڵات بەرێوەببات؟ئەبێ خەڵكى كوردستان بە مام جەلال بڵێن ئەگەر لە چوار ساڵى رابوردووى پۆستى سەرۆك كۆماریدا كارێكت بۆ كورد نەكرد ئەى لە چوار ساڵى ئایندەدا گەرەنتى چیە كار بۆ كورد دەكەیت؟

5-تا ئێستا پرسی ماددەی 140 و ناوچەكانی ململانێ بەنادیاریی و چارەنووس هەڵواسراویی ماوەتەوە، بەپێچەوانەوە حكوومەتی عێراق لەم رووەوە دەستی بەدەستی بەكورد دەكەن. پێتوایە كورد بۆ سەندنەوە و گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانە بۆ سەر سنووری كوردستان، پێویستە لەچوار ساڵی رابردوو چ سیاسەتێكی نوێ و چ میكانیزمێكی دیكە بگرێتە بەر؟.
6- دەبینین بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە شەڕێكی سارد و ئیعلامیی لەنێوان لیستی هاوپەیمانی كوردستان و لیستەكانی ئۆپۆزیسیۆن بەتایبەت لیستی گۆڕان دەستیپێكردووە و تائێستاش بەردەوامیی هەیە. ئایا بەردەوامیی ئەم ساردیی و شەڕە لەبواری راگەیاندنی هەموو لایەنەكاندا، زیانی بۆ پێگەی داهاتووی كورد نییە بەتایبەت كورد لەناوەند پێویستی بەیەكگرتوویی و یەك هەڵوێستیی هەیە؟.
7-وەك بینیمان ماوەی زیاتر لەمانگێكە گووشارێكی گەورە لەسەر جوڵانەوەی رزگاریخوازی كوردە لەباكوور، ئەمەش لەهەنگاوی داخستنی "رۆژ تیڤی"یەوە دەستیپێكردووە تا دەگاتە دەستبەسەركردنی "رەمزی كارتاڵ، زوبێر ئایدار" و "حاجی ئەحمەدی" سەرۆكی پژاك. بەبڕوای ئێوە هۆكارەكانی ئەم پاڵەپەستۆیە لەسەر بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد بۆچی دەگەڕێتەوە بەتایبەت لەكاتێكدا توركیا باس لەسیاسەتی كرانەوەی دیموكراتی دەكات؟.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە