یەکێتی.. پاراستنی پارتی دەخاتە ناو زانکۆی سلیمانیەوە

Saturday, 05/10/2013, 12:00

1654 بینراوە


کاتێک حیزبێکی جیهانی سۆسیال دیموکرات توشی شکستێک ئەبێت بە دوای خاڵە لاوازەکانی خۆیدا دەگەڕێت بۆی جەرێکی تر هەستێتەوە سەر پێ و برەو بە کاری سیاسی خۆی بدات . بەڵام لە کوردستان شتێکی تر ئەبینین بۆ نمونە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە سەرکردایەتیەکەی بەردەوامە لە سوک کردنی حیزبەکەی و بێ ڕێزی کردن بەرامبەر جەماوەرەکەی بەشێوەیەکی تر خۆی هەڵ ئەستێنێتەوە .. لە جیاتی قەلاچۆ کردنی خاڵە لاوازەکان ئەمان خاڵە سەیرە لاوازەکان زیاد ئەکەن و هەمان ئەو کەسانە و دەست و پێوەندەکانیان قسە ئەکەن کە مایەی شکستەکە بوون سەیرە کەسێکی فاشیل کە مایەی شکست بوو بێت چۆن ڕۆۆی دێت جارێلی تر پلان دابنیتەوە ؟ ئەمە بەس لە کوردستان ئەبینرێت .
وەکو هەموومان ئەزانین زانکۆ یەکێکە لە پێگە ڕۆشنبیریە سەرەکیەکانی ناو کۆمەڵگا کە بەردەوام کەرەسەی ڕۆشنبیری ئامادە دەکات بۆ ناو کۆمەڵگا دەورێکی سەرەکی ئەبینێت لە بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگا..
بەڵام یەکێتی چۆن خۆی دۆڕاند بە پشت کردنە سلێمانی و جەماوەرەکەی ئاوا لە ڕێگای ئەندامەکانیانەوە سوکایەتی بە ڕۆشنبیرەکانی سلێمانی ئاکات و لە ڕێگای ئەندامەکانیانەوە لە ناو زانکۆی سلێمانی بە پاڵ پشتی گروپەکەی ٣٠ حوزەیران جارێکی تر سوکایاتی بە خەڵکی ئەم شارە ئەکەنەوە .
زانکۆی سلێمانی کە لە تەمەنی ئەم زانکۆیە لە سەرەتای دامەزراندەوەیەوە تا ئێستا ئەوەندە دەستی حیزب کاریگەری نەبووە لە ناو زانکۆدا ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی سیستمی بەڕێوەبردنی لەلایان سەرۆکی زانکۆ و هەروەها دانانی هەموو ڕاگرەکان لەلایان گروپە شکست خواردوەکەی ناو یەکێتی بۆ نمونە لە یەکێک لە فاکەڵەتیەکان لە هەوڵ دراوە بۆ لابردنی هەموو ئەو کەسانەی کە خەڵکی سلێمانین دانانی خەڵکی کۆنە بەعسی و هەولێری و سەر بە دەزگاکانی هەواڵگری .
نیشتیمان دۆستان ئازیزانی شاری سلێمانی .... ئئم بەڕێزی لەسەرەوە وێنەکەی دەرکەوتتوە ساڵی پار لەلایەن پارتیەوە هێنرایەوە بۆ سلێمانی بۆ ئەوەی بەرامبەر فاروق ڕەفیق دروستی بکەن .... خاوەنی هیچ بڕوا نامەیەک نیە جگە لە ماستەریک نەبیت لە ووڵاتی ئۆکرانیا کە لە کوردستان هاوسەنگ ناکرێت بەڵام بە زەختی پارتی لە سلێمانی لە ئۆفیسی سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەکانیان بۆ هاوسەنگ کرد کە ئەمە نا یاساییە ...... و دوایی کرا بە مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی هەر دوایی مانگێک کاندیدیان کرد بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمەڵەی ئەکادیمیانی کوردستان لەسەر کۆمیتەی زاانکۆی یەکیتی نیشتیمانی بۆ ئەوەی خۆڵ بکەنە چاوی مامۆستاکانی زانکۆی و دەنگ بدەن بەم کاندیدەی پاراستنی پارتی وتیان ئەم پیاوە یەکێتیە .... سوپاس بۆ خوا دەنگی پێویستی نە هێنا چونکە هەندێک مامۆستا متمانەیان بەم پیاوە نەبوو جونکە پێشینەیەکی باشی نیە .
بەڕێزان ئێستا ئەم پیاوە ٨ مانگی لە دەوام پڕ نەکردۆتەوە توانیویتی ئەم پۆستانە ببڕێت لە ناو زانکۆکەی یەکێتی لە سلێمانی:
١/ سەرۆکی پەرەپێدانی پرۆگرامەکان
٢/ جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی ئەکادیمیانی کوردستان
٣/ سەرۆکی بەشی باخچەی ساوایان
کە ئەم پستەی کۆتای زۆر خەتەرە بۆ ئەوەی مێشکی ئەو مامۆستایانەی کە منداڵەکان گەوەرە ئەکەن پڕ بکەن بەو ئایدۆلۆجیایەی خۆیان ئەیانەویت ..... دەنا من پرسیاریک ئەکەم بەڕێزێک پسپۆری هەبێت لە شاعیرێکی فەڕەنسی پەیوەندی چیە لەگەڵ باخچەی ساوایان و بکرێتە سەرۆکی ئەو بەشە ؟
بۆ پشت ڕاستکردنەوەی ئەم باسەی ئێمە پێش ٢ هەفتە لەمەو پێش کرا بە ڕاوێژکار لە کەەاڵی ڕووداو(کەناڵی نەوتەکە وە هەروەها پاراستن سەیارەیەکی جۆری هیوندای سوریان بۆ کری لە پاداشتی ئەو ئەرکانەی چێبەچێی کردوە ....
لە کۆتایی هیوادارم لە هەموو ئەکادیمیەکان لە هەموو دڵسۆزەکان کە ئەم کارانە بۆەستێنن و هەڵوێستیان هەبێت دەنا ڕەوتی خوێندن لە مەترسی گەورەدایە هیوادارم ئەوانەی ئەیانەوێت یەکێتی هەڵبسێنێتەوە ئەم کارە نەشیاوانە لە ناو زانکۆ بوەستینن ئەوەندەی تر خەڵکتان لێ تووڕە بووە بەبۆنەی ئەم کەسانەوە ئەم ...
ئەم کەسە نەفسس نزمانەی بۆ پارە و پۆست خۆیان ئەفرۆشن کەشفیان بکەین ... سوپاس بۆ کوردستانپۆستی بوێر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە