قادر حمەجان عەزیز بەڕێوەبەری ئاسایشی كفری زیندانی كرد

Wednesday, 11/11/2009, 12:00

1756 بینراوە


ماوەیەكە بەڕیوەبەری ئاسایشی كفری و بەڕیەوەبەری پۆلیسی كفری لە سەر داوای دانیشتوانی كفری هێرشێکی به‌ربڵاو بۆ گرتنی ماتۆڕ دەستی پێكردووه‌، كە كۆمەڵێك گەنج بوون بە سواری ماتۆڕ لە كاتی بەربونی كچان لە مەكتەبەكانیان قژی ئەو كچانەیان ڕادەكیشا و كاری زۆر ناشارستانیان ئەنجام دەدا، لە كاتی حەملەكەی ئاسایش و پۆلیس یەكێ لەو گەنجانەی كە بە ماتۆڕ خەڵكی بێتاقه‌ت کردبوو لە دەستیان هەڵ دێت و خۆی دەكاتە ناو باره‌گای دەزگای دژەتیرۆرەوە ئەو دەزگایە تەسلیمی ئاسایش و پۆلیسی ناكەن دواتر بەڕیەوەبەری ئاسایشی كفری پەیوەندی دەكات به‌ بەڕیەوەبەری ئاسایشی گشتی (قادر حمەجان)، داوای لێ دەكات كە پەیوەندی بكات به‌ دەزگای دژەتیرۆرەوە، بۆ ئەوەی ئەو گەنجە سەرپێچیكارە تەسلیمی ئاسایش بكات، قادر حمەجانیش تەلەفۆن بۆ لاهوری برازای مام جەلال دەكات و مەسەلەكەی بۆ دەگێڕێتەوە، لاهوریش لای خۆیەوە پەیوەندی دەكات بۆ خالید بەكر بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆرر لە كفری و مەسەلەكەی بۆ دەگێڕێتەوە، له‌ لای خۆشیەوە خالید بەكر بۆ داپۆشینی ئەوە كارە دژە یاسایەی، كە كردویەتی بە لاهور دەڵێت بەڕیەوەبەری ئاسایش درۆدەكات ئەوە سەر بە گۆڕانە و دژایەتیمان دەكات. ئەو قسانەی خالە بەكر لە كاتێكدایە که‌ بەڕیەوەبەری ئاسایشی كفری سەر بە لیستی كوردستانیە، لاهوریش بەوقسانە فریو دەخوات و تەلەفۆن دەكات بۆ قادر حمەجان و پێی دەڵێت ئەوە پروپاگه‌نده‌مان بۆ دەكات و سەر بە گۆڕانە، بۆیە قادر حمەجانیش بە پەلە تەلەفۆن بۆ بەڕیەوەبەری ئاسایش دەكات، كە بەپەلە بچێت بۆ سلیمانی، دواتر قادر حمەجان عەزیز بەریەوەبەری سایشی كفری بۆ ماوەی 4 ڕۆژ زیندانی دەكات، بەڵام ئیستا لاهوری برازای مام جەلال بۆی دەركەوتووە، كە خالە بەكر درۆی لە گەڵدا كردووە، بۆیە لاهور ده‌یەوێت لە بەرامبەر ئەو درۆیەی خالە بەكردا كە له‌ برامبەریدا كردویەتی تۆڵەی لێبسێنێتەوە و كەمین بۆ خالە بەكر دابنێت و لەناوی ببات و بڵێت تیرۆر كراوە، ئەو پلانه‌ش لاهور دایناوە زۆر بە ئاسانی جێبەجێ دەكات، چونكە خالە بەكر و سالار حمەخان لە دەرەوەی شاری كفری مه‌لهایه‌کیان زۆر له‌و به‌رپرسانه‌ی وه‌ک لاهور و ته‌نانه‌ت پاڤێلی کوڕی تاڵه‌بانی ده‌چوون بۆ ئه‌وێ.
دوای ئەوەی پاڤێڵی كوڕی جەلال تاڵەبانی فڕۆكەوانەكەی ئازادكرد و ڕسوابوو دواتر هەڵهات بۆ دەرەوەی وڵات بۆیە مام جەلال لە جیاتی پاڤێڵ لاهوری برازای خستە جێگاكەی، ئێستا ئەو بەرپرسی ئەو دەزگایە، كە تەنها لە پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی بنەماڵەی مام جەلال ئەو دەزگایە دروستكراوە، زۆربەی تەقینەوەكانی كەركوك لەڕێگای ئەم دەزگایەوە جێبەجێ دەكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە