مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کەسوکاریی قوربانیانی دەڤەری پشدەر داوای یاسایی لە سەر مەسعود بارزانی تۆمار دەکەن

Tuesday, 14/12/2010, 12:00

1330 بینراوە


لە ژێر دروشمی ئێمە پیرۆزبایی کۆنگرەتان بە دادگایی کردنتان لێ دەکەین
ئه‌مڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی 15 / 12 / 2010 ، واته‌ هه‌ر ئیستا که‌ کاتژێمر 10ی سه‌ر له‌ به‌یانییه‌ له‌ کوردستانی باشوور، لە بنکەی دادگای شاری قەڵادزێ دەیان کەس لە خوشک و باوک و برای شەهیدانی دەستی هەردوو کۆنە موستەشار عەباس بایز و برایم کانەبی داوای یاسایی لەسەر سەرۆکی هەرێم تۆمار دەکەن، بەمەبەستی فشار خستنە سەر سەرۆکایەتی هەرێم بۆ ڕادەستکردنی هەردوو تاوانباری ناوچەکە، کە دەستیان سورە بە خوێنی ڕۆلەکانی ئەو دەڤەرەرە و تەواوی کوردستان.. بە کوردستانی ڕۆژ هەڵاتیشەوە.
ئێمە وەک کەسوکاری قوربانیانی ئەم دەڤەرە لە ساڵی ٢٠٠٣ وە دەیان داوای یاساییمان لەهەمان بنکەی دادگای قەڵادزێ تۆمار کردوە، پاشان جارێکی لە ساڵی ٢٠٠٨ دا، دەیان خانەوادەی ئەم شەهیدانە زیاتر لە ٤٧ داوای یاساییمان تۆمار کردوە، هەمان کاتیش بڕیاری گرتنی هەریەک لەم دوو تاوانبارە دەرچووە.
ساڵی پاریش لەکاتی سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ قەڵادزێ ، نامەیەکی ناڕەزایی و یاداشتێکمان دایە دەستی لەمەڕ تاوانەکانی ئەم دوو کۆنە موستەشارە،کەچی ئیستاشی لەگەڵدا بێت، هیچ وەڵامێکمان دەست نەکەوت.
جارێکی تر لە دومانگی ڕابوردودا دەنگی ناڕەزاییمان بەرز کردوە و خۆپێشاندمان لە شارۆچکەی سەنگەسەر و بەردەم پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا. ڕاشکاوانە ڕامان گەیاند بوو، کە دەبێت سەرۆکایەتی هەرێم لە ماوەی مانگێکدا وەڵامی فەرمیمان بداتەوە.
کەچی ئەو داخوازییه‌شمان فه‌رامۆش کرا. بۆیە ئەمڕۆ ناچار دەبین ئەم هەنگاوە بهاوێن، چونکە بەپێی هەموو یاسا جیهانی و عێراقی و کوردستانیش ، هەرکەسێک تاوانبارێک داڵدە بدات ئەوا ئەویش هەمان سزا دەیگرێتەوە.
لێره‌وه‌ ئێمە بۆ ڕای گشتی و به‌ هەموو میدیاکانی کوردستان ڕا دەگەیەنین کە ماوەی حەوت ساڵە خەریکی بەدادگاییکردنی ئەو کۆنە موستشارانەین، خودی سەرۆکی هەرێمە ڕێگری یەکەمه‌ و نایەڵێت ئەو تاوانبارانه‌ ڕادەستی دادگا بکرێن.
بۆ ئاگاداری هەموو لایەک، هەنگاوی داهاتوومان ، تۆمار کردنی هەمان داوای یاسایی دەبێت له‌ سەر سەرۆکی هەرێم لە دادگای نێو دوڵەتی لە لاهای.
ئەوەی شایەنی باسە کەمپینی کۆیە بە دروشم ولافیتەوە لە کۆیەوە دێن بۆ بەردەم دادگای قەڵادزی و وەک پشتیوانی هاو ئاهەنگی بەشداری ئەم نارەزایی دەربڕینەی کەسوکاری قوربانیانی دەڤەری پشدەر دەکەن.
بەهیوای دادگایی جاش و داڵدەرانیان.

مستەفای حەسەنە گەورە
ووتەبێژی کەسوکاری قوربانیانی دەڤەری پشدەر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە