ئایا سەركردەكان پیرى ئاخر شەڕن .؟ بۆچونێك لەسەر نوسینێكى دكتۆر كامەران مەنتیك.

Friday, 02/12/2011, 12:00

1474 بینراوە




بابەتێكى دكتۆر كامەران مەنتیك بە ناوى(بارزانى و تاڵەبانى بەشێكن لە چارەسەر یان كرۆكى كێشەكانن) لە ڕوژنامە و سایتەكاندا بڵاو بویەوە كە گفتوگۆیەكى زۆرى لەناوەندە ڕۆشنبیرى و یەكەكانى جات و فەیس بوك و باڵتاكدا وروژاند ئەگەر بە دیوێكى تردا لە پەنجەرەیەكى ترەوە ئەم بابەتەى دكتۆر بخوێنینەوە ئەوا ئەو راستیەمان بۆ ڕون دەبێتەوە كە چى تر باوى ئەو جۆرە سەركردانە نەماوە كە زیاتر لە هەشت ساڵ سەركردەى هەرێمێك یان وڵاتێك یان نەتەوەیەك بن واتا ئەگەر سیستمى دیموكراسى بكرێتە پێوەر وەك پارتى و یەكێتى دەیڵێن ئەوا بۆ خۆى ئەو دوو سەركردەیە بۆ ماوەى 40 ساڵە سەركردەن نەیان توانیوە وەك دكتۆر دەلێ لانى كەم دوو پاریزگا یەك بخەن ئیتر ئەوانى تر با تەرح بێت بۆیان.. ئەوا دەبێت لەبەردەم یاسادا دادگایى بكرێن با بڵێن ئەمە بۆ خۆى ناواقعیەو بە پێى پێوەرەكانى هەرێم خێڵەكى و مێگەلەیە ئەتوانن تا مردن سەرك خێڵ و شوانى مەڕەكان بن ئەوا دەبێت واز لە یاساو كۆمەڵگاى مۆدێرنە بێنین و خوێندنەوەیەكى ترى بۆ بكەین كە ئایا عورفى خێڵ قبوڵى دەكات دوو سەرك خێڵ لە یەك هەرێمدا هیچیان بۆ ئەندامانى خێڵەكانیان نەكردبێ و بەردەوام بن ئەگەر واش نیە ئەوان بەم وشانە قەڵس دەبن ئەوا بە هەموو پێوەرى قۆناغێكى نوێ دەركەوتوە و كۆتایى قۆناغى كۆنە بەڵام پرسیارەكە لێرەدایە..ئایا قۆناغى سەركردە كۆنەكان تەواو بوە ..؟ ئایا سەركردەى تازەمان هەیە یان كۆمەڵگاى كوردى توانیویەتى سەركردەى تازە بەرهەم بهێنێت ..؟ بۆ خۆى ئەمە ئەو پرسیارەیە لە دواى تەواو بوونى قۆناغى بارزانى و تاڵەبانیەوە دێتە گۆڕێ , ئێمە قسەمان لەسەر تەواو بونى قۆناغى سەركردەكانى شاخ نیە پێویستە هەمومان قسە لەسەر ئەلتەرناتیڤ بكەین كە ئایا دەتوانین سەركردەى نوێ بە دیدى نوێ و بە توانا دروست بكەین تا سیستمێكى تەندروست بەرهەم بێت , ئەڵبەت ئەم نوسینەى دكتۆر دەبێتە بایەخى نوخبەیەكى گەنج كە لەناو بازنەى پارتى و یەكێتیشدا چاوەڕوانى زەمینەیەكن تا كارى تێدا بكەن ئەوجا قسە لەسەر سەركردەكانى شاخ بكەین و پێوەرێكى یاسایى هەبێت كە ئایا كامیان پیرى ئاخر شەڕن و كامیان پیرێكن كە بەرهەمێكى باشیان هەبێت كە دەكرێت بڵێن نەك تەنها بارزانى و تاڵەبانى بەڵكو قۆناغى سەركردەكانى شاخ كۆتایى هاتوە تەنها قسەیەك بۆ ئەوان ئەوەیە كامیان باش بوون و كامیان خراپ بوون چۆن دەتوانرێ ئەمڕۆ لێپرسینەوە لە دوێنێ ى هەموو سەركردەكان بكات و روِبەڕوى دادگایان بكاتەوە ...؟ بابەتەكەى دكتۆر دەست بردنە بۆ ئاماژەیەك كە كۆتاییەكانى بە ڕونى دیارە كە ئەم سەركردانەى شاخ نەك هەر نەیان توانى مامەڵە لەگەڵ چەمكى شار و سیستمى دیموكراسى و هەڵبژاردنى نەزیه و حكومەتى بێلایەن بكەن بەڵكو بە پێچەوانەوە بونە هۆى ناشیرنكردنى خەباتێكى سەختى بەرگرى شاخى خۆیان و بە دیاردە كردن و بەكەلتور كردنى گەندەڵى و نەمانى متمانە لە نێوان هاوڵاتى و حكومەتدا چەندیدن لایەنى تر.. لێرەوە قسەیەك نیە بۆ دروست بونى قۆناغێكى نوێ بەڵكو قۆناغى تەواو بونى سەركردەكانى شاخە بەڵام تەنها ئاماژەیەك كە هەیە ڕۆڵى پشتیوانى كردنى كۆمەڵێك سەركردەیە لە قۆناغى نوێ ئەو كات دەردەكەوێت كام سەركردە پیرى ئاخرشەڕ و كامیان عاقیبەتى خێرە ..؟
[email protected]
لینكى نوسینەكەى دكتۆر كامەران مەنتیك
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=46e155dd
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە