گەر گۆڕان ماڵێك بێت حەوشەى پشتەوەى پڕە لە شێرى نوستوو

Tuesday, 17/05/2011, 12:00

1425 بینراوە






ئەم دەسەڵاتەلە بەر ئەوەى خۆى پێ ى وایە بە لولەى تفەنگ هاتوە و گەر تفەنگەكان نەبن ناڕۆن بۆیە لە هیچ شتێك ناترسێ با بپرسین كام شت .... ؟؟؟

یەكەم : نە لە خۆپیشاندان سڵ دەكاتەوە وە نە دەترسێ چونكە ئەخلاقى دیموكراتى تیا نیە تا لە جۆرى گوشارەكان تێ بگا ئەو بەردەوام هێزى گوشار بە شەڕى تفەنگ و دەبابە دەزانى پێ ى وایە تەنها لولەى تفەنگەكان حسابێكیان هەیە ئیتر ئەوەى پێى دەوترێ دیموكراتیەت و مافەكان و دەسەڵاتەكانى حكومەت هێنراوە و كوێرەكانى دەسەڵات هەڵیان واسیوە.. ئەم چەكدارە خێڵەكیانە خوێندەوار نین تا ئەم جۆرە لە دنیا بینى بزانن بۆیە بە لایانەوە زور ئاساییە هەموو خۆپیشاندەران بكوژن بڵێن تاوانبارن و ئاژاوە گێڕن , وە یان نەك رۆژانە بێنە سەرا بەڵكو بە درێژایى ساڵ بهاتنیایە ئەم دەسەڵاتە بەلایەوە ئاسایى بوو چونكە نابیایە تەنها گرێبەستە نەوتیەكان و پارەكانیان دەبینین بۆیە لەو هەموو خۆپیشاندانەدا وەزیرێك ئەندام پەرلەمانێك بەڕێوەبەرێكى گشتى وازى نەهێنا لە پۆستەكەى .
دووەم : میدیاى ئازاد دەبینین چەندین ساڵە میدیاى ئازاد بە تایبەتى هاوڵاتى و ئاوێنە و لڤین چەندین دۆسیەى گەندەڵیان بە دیكومێنتى كۆنكرێتیەوە بڵاو كردەوە و كاریگەریەكى ئەو تۆى نەبوو ئەگەر چى متمانەى دەسەڵاتى لاى تاكى هاوڵاتى نەهێشت و ڕادەى ڕۆشنبیرى تاكى بەرزكردەوە بەڵام ئەوەى پێ ى دەوترێت دەسەڵاتى چوارەم لاى سەرانى نەخۆیندەوار (ئازادى بەس ئەوە بوە بنوسە بەڵام هیچ شتێكت جێ بە جێ ناكەم ) كاتێك دەوترێ دەسەڵاتى چوارەم كە لە پاڵ هەرسێ دەسەڵاتەكەدا كاریگەرى هەبێت لە ڕوى جێ بە جێ كردنەوە وە ئەگەر چى زەمینەیەكى زۆر باشیان بۆ ئۆپۆزسیۆن دروست كرد .

سێیەم : ئۆپۆزسیۆن كە پێش 25/7 و پێش بزوتنەوەى گۆڕان ئۆپۆزسیۆن بە مانا هەقیقەتەكەى بونى نەبوو ئەوەش كە هەبوو لەرزۆك و زۆر كات كارتۆنى بوو بە دڵى دەسەڵات كاریان دەكرد هەر كاتێك بە دڵیان نەبوایە ئەوا لولەى تفگەكان بێ دەنگى دەكردن ئەوان وا لە دیموكراسى گەشتون كە ئۆپۆزسیۆن دەبێت ستایش كەر بێت و هیچى تر.

چوارەم : ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى كە حزب لە ڕێگەى پاوانكردنى ئابورییەوە تەواوى ڕێكخراوەكانى ناچار كردبوو لە چوارچێوەى شتایشى ئەواندا كار بكەن خۆ ئەگەر بە دڵى ئەوان نەبوایە نەسریەكانیان دەبڕین نەدەتوانرا هیچ بڵێن .
پێنجەم : داواكارى گشتى و یاساكانیش نەیان دەتوانى وەك پێویستى جێ بەجێ كردن لە بەرپرسێكى حزبى یان ئیدارى بپێچنەوە لەبەرامبەر ئەمانەدا كەس نەیدەویرا بەرامبەر دەسەڵات هیچ بڵێ ئەمە لە كاتێكدا كە خۆیان دەیان وت گەندەڵى هەیە .

هەموو ئەمانە نەیان توانى عەقڵى عەسكەریانەى دەسەڵات بێ لایەن بكەن وە نەیان توانى وەك پێویست تاك ئازاد بكەن وە بتوانێت هاوار بكات و ڕەخنە بگرێت دەسەڵات لە خەونێكى درێژ وریا بكاتەوە كە مەسجێك ئاراستەى دەسەڵات بكات و بڵێت (باردەرانى شۆڕش ئەمە خەباتى مەدەنیانەى دەوێت و پێویسە سستم هەبێت و یاسا سەروەر بێت و یەكسانى كۆمەڵایەتى دەستەبەر بكرێت تا هاوڵاتى هەست بكات كە شۆڕش ئامانجەكانى جێ بە جێ كردوە و دروشمەكان بونەتە كردار)... لە دواى هەموو ئەمانە كاتێك بزوتنەوەى گۆڕان لە دایك دەبێت قۆناغێكى نوێ لە بونى ئۆپۆزسیۆنى هەقیقى دروست دەبێت مانا دەدات بە دیموكراتى... پرسیارەكە لێرەدایە ئایا دەسەڵات هەزمى ئەم ئۆپۆزسیۆنە دەكات ..؟ بێ گومان نەخێر بەڵام ئەمە بۆ خۆى پێویستى بە ئازایەتیەك هەبوو كە ڕەگێكى لە ناو شۆڕشدا بێت و ببێتە قەڵغانێك بۆ نەوەى نوێ تا بتوانێت ڕێ بۆ نەوەى نوێ خۆش بكات تا بەشدار بن لە بە سستم كردنى دەسەڵاتى كوردى كاتێك بزوتنەوەى گۆڕان لە دایك دەبێت قۆناغێكى تر دروست دەبێت كە هاوڵاتى لە سایەى ئەم بزوتنەوەیدا بتوانێت ڕەخنە بگرێت و داواكانى ڕوبەڕوى دەسەڵات بكاتەوە ... با بپرسین بۆ دواى دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕان كە بزوتنەویەكى بێ چەكە و خەباتى مەدەنیانە دەكات هاوڵاتى دەتوانێت نەترسێ و ئازایانە ڕوبەڕوى دەسەڵات بێتەوە..؟ بۆ ئێستە دەسەڵات ناچارە گۆى لە میدیا ئازادەكان بگرێ و بە هەند وەرى بگرێ شەڕى بكات..؟ بۆ ناچارە باسى شەفافیەت و سەروەرى یاسا بكات..؟ .. ئەوە بزوتنەوەى گۆڕان بوو توانى هەموو هێزەكان كۆبكاتەوە و پڕۆژەى چاكسازى و فەلسەفەى حكومى پێَبێ خۆئەگەر بزوتنەوەى گۆڕان ماڵێك بێت ئەوا حەوشەى پشتەوەى كۆمەڵێك شێرى نوستوى بە ئەزمونى تێدایە پیاوێك لە پاكى.. پیاوێك لە دنیا بینى تازە .. خوێنەوارێكى باش لەم ماڵەدایە كە هەگبەكەى پڕە لە متمانەبون لاى تاكى هاوڵاتى بۆیە دەسەڵات لەم پیاوە دەترسێ كە شێر و بەورەكان خەبەر بكاتەوە لەم پیاوە دەترسێ شمشێرەكەى هەڵكێشێ و دەرگا لە شێرەكان بكاتەوە ..وە دەزانێ هەموو هەڵۆ و بازەكانى شاخ بەسەر دەستى ئەم پیاوەوە دەنیشتن.. ئەم پیاوە توانیویەتى هەموو ئەم هێزانە لە چوارچێوەى بەرەیەكى ئۆپۆزسیۆنى مەدەنیانەى بێ چەك كە جۆرێكە لە خەباتى جهانگیرى و دنیاى تازە كۆ بكاتەوە ئەوەش دەسەڵاتە كە ئەگەر ترسى شێر و بەور و باز و هەلۆكانى ناو ئەم ماڵەى نەبێ هەموو خۆپیشاندەران بە دەردى سەردەشت عوسمان دەبەن.. ئەوە هێزى ئەو شێرانەیە كە حەكیمێك لەم ماڵەدا دەیگواسێتەوە بۆ ناو لاشەى نەوەى نۆى... ئەوە هێزى ئەو شێرانەیە كە بەردەوام وەك تارمایى هێزیك دەبەخشنە ئاستى گشتى .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە