سەیرى ئەو بەراوردە جوانەى لێپسراوى مەڵبەندى ڕانیە بكەن كەبۆ تاڵەبانى سەرۆك كۆماركردوویەتى .

Friday, 21/01/2011, 12:00

1483 بینراوە


خۆرى ئاوابوونى یەكێتى گەیشتۆتە ئاستێك ئەوەتا بەرپرسەكانى خۆیان نهێنیەكان ئاشكرا دەكەن و نەفرەتى خۆیان و حزبەكەیان و ڕابردوویان و سكرتێرەكەیان دەكەن . ئەو حزبەى بەناو یەكێتیە و سۆشیال دیموكراتە كەچى زۆربەى لێپسراو مەڵبەندەكانى خاوەن فایل و دز و پیاوكوژ و نەخوێندەوارن .
لەم شەوانە لەگەڵ هاوڕێ یەكى زۆر خۆشەویستم بەیەكەوەبووین كەكادیرێكى باڵایە لەمەڵبەندى ڕانیە ووتى وەرە شتێكى زۆر سەیرت بۆ باس بكەم ، دەزانى ئەو محەمەد وەتمانە (لێپسراوى مەڵبەندى ڕانیە) پیاوێكى زۆر بێ عەقڵ و نەخوێندەوار و دواكەوتووە ، بەڵام هەندێك جاریش شتى زۆر سەیر باس دەكا ، ووتم وەڵا كاكە پیرۆزى خۆتان بێ خۆشحاڵم كەنایناسم تەنها ئەوەندە نەبێ لەڕۆژنامەى هاوڵاتى خوێندوومەتەوە كەبەرهەم ساڵح بەوەزیر خانەنشینی كردوە ، ووتى جاكاكە ئەوە چیە مووچەى حەفتاو شەشانەى هەیە مووچەى لێپسراو مەڵبندى هەیە ئى سەركردایەتى هەیە پشدەر و بیتوێنى هەموو كڕى و نازنم چى و چى هەیە . ووتم كاكە واز لەوە بێنە هەمووتان هەر وان شتەكەم بۆ باس بكە ؟ ووتى كوڕە بەدەستیەوە گرفتاربووین نازانێ قسە بكا هەر لەخۆیەوە بەناو مەوزع و قسان دەكەوێ بێ ئەوەى هیچیان ڕەبتیان بەیەكەوە هەبێ هەندێك جاریش نهێنى زۆر سەیر ئاشكرا دەكا ، ووتى لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوو كۆبوونەوەمان هەبوو لەگەڵ ژمارەیەك خەڵك سەبارەت بەخۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنى كارمەند و دكتۆرى نەخۆشخانەكان بەرلەوەى كۆبوونەوەكە دەست پێ بكا لەژوورەكەى دانیشت بووین چاوەڕێمان دەكرد تاهەمووان بێن و بچینە هۆڵى مەڵبەند ، كوڕێك لەژوورەوە بوو لەگەڵ ئەو قسەى دەكرد ، كوڕەكە ووتى كاك محەمەد دەزانى خەڵك زۆر گلەیى هەیە لەكاك عادل بەحساب نوێنەرى ئەو سنوورەیە لەپەرلەمانى عێڕاق بەڵام وەك پێویست نیە لەكاتێكدا بەدەنگى ئێمە و هەوڵى ئێمە و خەڵكى یەكێتى دەرچووە . ئێستاش خەڵك هەیە پێمان دەڵێ كاكە ئەوە برایەكى ناوى سەدامە كاتى خۆى بەناوى سەدامیان كردوەو خۆشى هەر دووكانى مۆبایلى هەبووە لەڕانیە و قەت یەكێتى نەبووە كەچى یەكێتى بردیە پەرلەمان .
لەوەڵامدا محەمەد وەتمان ووتى كاكە وانیە هاوكارى خەڵكى زۆر دەكا بەنیازە نووسینگەش بكاتەوە لەڕانیە ، كەدوكانى مۆبایلیشى هەبووە خۆ عەیبە نیە بۆخۆى كاسبى كردوە ، ئێمە جارێك لاى هەڤاڵ مام جەلال بووین باسى سەردەمى منداڵى خۆى بۆ دەكردین كەماڵیان لەكۆیە بووە كەمنداڵێكى چەندە هار و هاج بووە و چۆن هەموو بەیانیان هێلكەى لەبن مریشكى پیرژنێكى جیرانەكەیان دزیوە و شەوانەش چۆن زبڵى ماڵێكى ترى لەبەردەم ماڵە دراوسێكەى تر ڕشتووە و بەیانى چۆن هەموو دراوسێكانى بەشەڕ داون باشە جەماعەت دەكرێ ئەمە ئەوڕۆ بڵێین مامە تۆ كاتى خۆى هێلكەت لەو پیرژنە بردووە نابێ سەرۆك كۆماربیت ئێ كاك عادلیش هەروایە كاكە حەق وایە ئێوە ئاوا بۆ خەڵكى ڕوونبكەنەوە .... لەگەڵ ئەو هاوڕێ یە زۆر قسە و موناقەشەى ترمان كرد .
بەڵام ئەوەى من مەبەستمە لێرەدا ڕوونكردنەوەى ئەم چەند ڕاستیەیى خوارەوەیە ....
_ تاڵەبانی هەر لەمنداڵیەوە تۆى دزى و ئاژاوە و فتنە و دووبەرەكى لەمێشكیدا چەقیوە و ئەمڕۆش دەبینین چۆن میللەتێك بەدەستیەوە دەناڵێنێ و گرفتاربووە .
_ سەیربكەن و بزانن كادیرە باڵاكانى ئەم حزبە چەندە ناڕازین لەئەداى لێپسراو مەڵبەندەكەیان و ئەو هەموو ئیمتیازات و پۆست و پارەى بۆى هەڵڕژاوە بەڵام هیچیان غیرەت و ئەخلاقى ئەوەیان نیە بڵێن جەنابى لێپسراو مەڵبەند خۆت و سكرتێر ئێكسپایەربوون بۆ دانانیشن و وازناهێنن .
_ چەند ڕۆژى ڕابردوو بەرهەم ساڵح بەبەرچاوى هەموو دونیا و هەزران گەنجى بێكار و هەزران فەرمانبەرى بێ خانوو و بێ زەوى ئەم لێپسراو مەڵبەندەى لەگەڵ پانزە گەوجى تر خانەنشین كرد كەچى جەنابی لێپسراو مەڵبەندى نەخوێندەوار چاوەڕێیى دەیان لەو دكتۆر و معاون توبى و كارمەندە بێ خانوو و بێ زەویانەى كردوە لەهۆڵى سارد و سڕى حزب دابنیشن و ئەم قسەیان بۆ بكا و هەڵیان سووڕێنى ؟ باشە دەبێ چۆن ئەو هەموو خاوەن بڕوانامانە تەریق نەبووبێتنەوەو بەم زستانە ساردە ئارەقەى شەرمەزاریان هەڵنەڕشتبێ كەبەكۆڵێك بڕوانامە و خزمەتەوە دابنیشن و چاوەڕێ بكەن تاگوێ لەلێپسراو مەڵبەندێكى نەخوێندەوار بگرن قسەیان بۆ بكا ...
_ كەنووسیومە زۆربەى لێپسراو مەڵبەندەكانى خاوەن فایل و دز و پیاوكوژ و نەخوێندەوارن مەكتەبى سیاسى و سەركرداتیەكەش پڕن لەم جۆرە خەڵكانە بەس مەبەستم مەڵبەند حەڵقەى نێوانى جەماوەر و حزبە دەبوو ئەوێ ئەم جۆرە خەڵكانەى لێ نەبێ كەچى دەبینین لێپسراوى مەڵبەندى هەولێرى پایتەختى كوردستان ئاسۆ ئەڵمانیە و خاوەن فایلە ، لێپسراوى مەڵبەندى شارێكى ڕۆشنبیرى خاوەن فكرى مەزنى وەك سلێمانى هێرۆى برایم ئەحمەدە دزە ، سەرپەرشتیارى مەڵبەندەكانى سنوورى دەهۆكى دەلال و موسڵى گەورە شارى عێراق سەعدى پیرەیە خاوەن فایلە و داوێن پیسە ، مەڵبەندى گەرمیانى وێرانكراوى لانەى ئەنفال مەحمود سەنگاویە نەخوێندەوارە و پیاوكوژە ، كۆیەیى حاجى قادر شاڵاوى عەلى عەسكەریەو خاوەن فایلە ، هەڵەبجەى شەهید حەمەى حەمە سەعیدەو نەخوێندەوارە ، قەڵادزێ ى لانەى شۆڕش و ڕانیەیى دەروازەى ڕاپەڕین كاك محەمەد وەتمانە خاوەن فایلە و نەخوێندەوارە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە