کورد چاوه ڕێی چی ترده کات له مالیکی !!!

Friday, 21/12/2012, 12:00

1606 بینراوە




مالیکی هه ر له سه ره تای ده ست به کاربوونیه وه ، وه کو سه رۆك وزیرانی عێراق ، کاری له سه ر ئه وه کردوه که چۆن و به چی شێوه یه كووه به چی ڕێگایه بتوانێت ڕۆڵی کورد له ناوه و ده ره وی عێراقدا، که م بکاته وه . مالیکی هه رده م له هه وڵی ئه وه دا بوو، که کورد له و پۆسته گرنگانه ی ناو حوکمه تی عێراقدا جێی پێ چۆڵ بکات و دوریان بخاته وه ، یان ڕۆڵیان که م بکاته وه ، به کوردیه که ی به کارتۆن کردنی پۆسته کانیان . واتا به لاوازکردنی وه زیره کورده کان له به رامبه ر ده سه ڵاته که یدا هات وه کوو مه یدانه که ی بۆ چۆل بکرێت .
له به رامبه ر ئه م گه مه ترسناکه شۆڤه نیستیانه ی مالیکیدا ، هه م پارێزه ری دستوری عێراق که تاڵه بانیه، ده ستی خستبووه سه ر کڵاوکه ی به غدایو خۆی لێی که ڕو لاڵ کردبوو تاوه کو کڵاوه که ی له سۆنامییه که ی مالیکیدا نووقم نه بێت ، چه ش له کوردستان با ژیارو بانبکات گرنگ ئه وه یه ، ئاگره سووره ی مالیکی له تاله بانی وه دوره !! گزیرو وه زیرو ئه ندامه کانی په رله مانی به غدایشمان ، به گۆڕان و مۆڕانه وه ئاگایان له مه حمووی زه واڵ نه بوو له حه شمه تی زیاد کردنی بووجه و ئیمتیازاته کانیان .
جێگای سه رسوڕمانه ! کورد پاش ئه و هه موو ئه و ئه زمونه پڕله قڕکردن و ڕه ش کوژیانه ی حاکمه یه ک له دوا یه که کانی عه ڕه ب له عێراقدا نه یتوانی به ربه ست دانێت له به رده م ته کانه به په له کانی مالیکیدا بۆدکتاتۆرێکی نوێ له عێراقه نوێ ،دروستکراوه که ی تاڵه بانی وبارزانی که زۆر په رۆشه تربوون له عه ره ب شۆڤه نیسته کان بۆدروستکردنه وه ی عێراق له ٢٠٠٣ی دا.
ئه وه ی ئێستا بووه ته، جێگای شانازی و خۆ گیڤ کردنه وه ی بارزانی و تاڵه بانی ئه وه یه ، که ئه م دوو زاته بوێرتر بوونه له عه ره به کان له دووباره دروست کردنه وه ی داوده زگاکانی عێراق به سوپاکه یشه وه ، که ئه مڕۆ بووه ته مۆته که بۆ کوردی ناوچه داگیرکراوه کان . .
کورد چاوه ڕێ چی ده کات له مالیکی! له کاتێکدا مالیکی هه موو ڕێگاکانی گرتۆته به ربۆ په ڕو باڵکردنی کورد هه رله سه ره تادا مالیکی سوپای له سه ر سنوری مه نده لی و خانه قین کۆکرده وه وهێزی کوردی له مه نده لی و سه عدیه وجه له ولا قه ره تاپه وه درنا، ئه گه رمه لا به ختیارنه بووایه خانه قینیش ئه که وته ژێر کۆنترۆڵی مالیکی ئه مه وه کو کرێدتێ بۆ مه لا بختیار، ده مێنێته وه که ئاماده نه بوو ناوچه که ی و هه وادارانی له ده ست بدات .
به ڵام ئایه ، مالیکی هه ر ئاوها به ئاسانی ده ست به رداری خانه قین ئه بێت ؟ بێ گۆمان نا، ئه وه تا مالیکی به به رده وامی له گێچه ڵ و پێلان دانان دایه تاوه کو خانه قین وده روازه کانی له گه ڵ ئیراندا بخاته ژێرکۆنترۆلی خۆی ، مالیکی به هه مان ڕه چه ی به عسدا ده ڕوات بۆ داگیرکردنی کوردستان . کاتی خۆی به عسیه کان بۆ ته عریب کردنی کوردستان له منده لیه وه یه که م هه نگاوی گه ڵاوی ته عربیان خسته ناوه خاکی کوردستانه وه ، ئێستایش مالیکی به هه مان نه فه سی به عسیانه وه له ماراسیون دایه له گه ڵ کاتدا بۆ داگیر کردنه وه ی ئه و ناوچه کورد نشینه ڕه سه نانه .
پاش ئه و هه موو هه نگاوانه ی مالیکی که به به رده وام ده ینێت له دژی کوردا که چی ده سه ڵات له خه ونی دانوستاندا، له وڕێنه ی دایڵۆگی له یه کتێگه یشتن و هێورکردنه وه ی گرژیه کانی نێوان مالیکی و بارزانی و به غدا و هه رێمدایه . ئه وه تا ده بینین نه شانده که ی جه بار یاوه رو نه شانده که ی دکتۆر به رهه م و میرانی و نه ته قه لاکانی تاڵه بانی له به غدا توانیان یه ك سانتیمتر مالیکی له هه ڵوێسته کانی بگه ڕێنێته دواوه و له ئه و هه ڵویستی دژایه تی کردنه ی بۆ هه رێم بوه ستێت لاپه ڕه یه کی تر هه ڵداته وه له گه ڵ هه رێمداو هه نگاوی یه که می به ئاراسته ی ڵوه شاندنه وه ی ئۆپه راسیونی دیجله دا به نێت .
چی دی کورد ئابێت چاوه ڕوانی مالیکی بکات هات وه کو له که لی شه یتان بێت خوارێ و له و دژایه تی کردنانه ی هه رێم واز بهێنێت . باوه ڕو متمانه کردن به مانه وه ی مالیکی له پۆسته کیدا گه وره ترین خه تایه کی مێژوویه ، بۆیه ئه بێت هه موو لایه نه کوردیه کان کاری بۆ لابردنی مالیکی بکه ن . له کار خستنی مالیکی له پۆسته که ی پکخستنی دووباره زندوو کردنه وه یه ی ئه و پرۆسه شۆڤه نیستییه که مالیکی سه رقاڵیه تی له ئه و کاته وه پۆستی سه رۆك وه زیرانی وه رگرتووه هانگاوه شۆڤه نیسته کانی ڕۆژ دوای ڕۆژ چڕترکردۆته وه ، نابێتیش کورد به لابردنی مالیکی پشدوێنی لێی بکاته وه و بڵێت ئه وه ، بیرکردنه وه شۆڤه نیستی عه ره بیمان له عێراقدا له گۆڕنا، ئه بێتش ئه وه باش بزانین ، ئه وه ی دوای مالیکی دێت له مالیکی خراپ ترنه بێت باشترنابێت.
له لابردنی جه عفه ریدا ،کورد به ته نها مه فای له کات وه رگرت ، به لابردنی مالیکیش سوودکی تر وه رده گرێت له کات و ئه و ته قه لای به هێزکردن و پڕچه کردنه ی سوپای مالیکی دوا ده خات ، ئه میشه له به رژه وه ندی کوردایه له م کاتدا . .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە