عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: هه‌رگیز به‌شدارى له حكومه‌تێكدا ناكه‌ینه‌وه له‌ژێر ڕكێفى حیزب‌دا بناڵێنێ، به‌ڵكو ده‌بینه ئۆپۆزسیۆنێكى ب�
Thursday, 09/07/2009, 12:00
2466 بینراوە
هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو
دیمانه‌ى فه‌همى حه‌مه‌تۆفیق..
www.yakgrtu.org له‌م دیانهیهدا كاندیدى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى و له ریزبه‌ندى ژماره یه‌كدا تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ندێ له‌و به‌رنامانه‌ى لیسته‌كه‌یان بۆ په‌رله‌مانى ئایینده كارى بۆ ده‌كات، (عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز)كه هاوكات سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شوراى گشتیى یه‌كگرتووه، هاووڵاتیانى كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه لیستى (59) لیستى داخوازییه‌كانى ئه‌وانه‌و، چاره‌سه‌رى گشت گرفته‌كان له هه‌رێمدا له هه‌گبه‌ى لیستهكهیاندایه..
: له پڕۆژه‌ى یه‌ك لیستى چوار حیزبه‌كه‌دا ده‌تانه‌وێت چى به هاووڵاتیانى كوردستان بڵێن؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: ده‌مانه‌وێ به هاووڵاتیانى كوردستان بڵێین كه ده‌نگدانى ئێوه به لیستى ژماره (59)ى خزمه‌تگوزارى و چاكسازی، بارودۆخێكى سیاسى و ئیدارى تازه دێنێته كایه‌وه، چونكه كه‌سانێك ده‌چنه په‌رله‌مان، كه ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر زۆر شت‌دا دێنن، له‌وانه: په‌رله‌مان له ژێر ڕكێفى حیزب ده‌رده‌چێ. په‌رله‌مانتاران زیاتر له جاران له كاروبارى حكومه‌ت ده‌پرسنه‌وه. چاره‌ى گه‌نده‌ڵى دارایى ده‌كه‌نه كارى سه‌ره‌كییان. شه‌فافیه‌ت دێننه ئاراوه، چ له داهات و ساماندا، چ له خه‌رج و سه‌رفكردندا.
هه‌روه‌ها ئه‌م لیسته هه‌وڵده‌دا كه كێشه سیاسییه‌كانى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق و لایه‌نه عیراقیه‌كاندا یه‌كلا بكاته‌وه و له‌وه زیاتر دوانه‌خرێ، به‌تایبه‌تى كێشه‌ى كه‌ركوك و تێكڕاى بڕگه‌كانى تر‌ى ماده‌ى (140) و، داكۆكیكردن له‌و بڕگه و خاڵانه‌ى ده‌ستورى عێراق، كه له به‌رژه‌وه‌ندیى كوردستانن.
جگه له‌وه ئه‌م لیسته به جه‌ماوه‌رى كوردستان ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ئاڵوگۆڕ دروست ببێ و، ئه‌م سستى له كارى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كۆتایى بێت و، كێشه‌ى سوته‌مه‌نى و ئاو و كاره‌با و جاده‌وبان و پێداویستییه گرنگه‌كانى هاووڵاتى نه‌مێنێ، ده‌نگ به لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى بده‌ن، چونكه پاڵێوراوانى ئه‌و لیسته كه‌سانێكن كه ئه‌زموونێكى زۆریان هه‌یه له خزمه‌تكردنى جه‌ماوه‌ر و كوردستاندا.
له سه‌رێكى تره‌وه به نوخبه‌ى ڕووناكبیرى جه‌ماوه‌ره‌كه‌شمان ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ بیسه‌لمێنین كه ئه‌زموونى ئێمه دیموكراسییه و ئازادى له كوردستاندا هه‌یه و بڕوامان به ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵات هه‌یه، ده‌بێ ده‌نگ به لیستێكى كارا و جێى متمانه‌ى وه‌ك لیستى خزمه‌تگوزارى بده‌ین، مه‌وداى شانسێكى سیاسى نوێ واڵا بكه‌ین، تا میسداقیه‌تى ئه‌و دروشمانه به شێوه‌ى كرده‌یى بۆ هه‌موو لا بسه‌لمێنین.
به‌هه‌رحاڵ.. ئێمه نه‌زاهه‌ت و پاكى پرۆسه‌كه‌مان زیاتر له‌لا مه‌به‌سته و، متمانه‌شمان به خۆمان زۆره كه ده‌بینه هێزى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى زۆرێ له هاوكێشه سیاسییه‌كانى داهاتووى هه‌رێم.
: چ بیروبۆچوونێكى نوێ ده‌خه‌نه روو، تا په‌رله‌مانى نوێ په‌رله‌مانێكى كارا بێت و جیاواز بێت له‌م په‌رله‌مانه‌ى ئێستا؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى نوێ كارا بێت، ئه‌م لیسته بڕیارى داوه له ئه‌زموونى خوله‌كانى ڕابردوو په‌ند وه‌رگرێ، جارێكى تر بڕیارى سیاسى حیزبه‌كان نه‌بێته بزوێنه‌رى ڕه‌وتى ئیدارى په‌رله‌مانتاران، جارێكى تر له پشت په‌رده‌وه بڕیار فه‌رز نه‌كرێ به‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كاندا.. ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم په‌رله‌مانتاره كاندیده‌كانیش ئه‌و گوژمه‌یان هه‌یه كه نوێنه‌رى میلله‌ت بن نه‌ك حیزب، بۆیه لیستى ئێمه له هه‌موو ده‌ڤه‌ر و ناوچه و له‌هجه و توێژهكانیشى تێدایه، تا بتوانین نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵكى بكه‌ن، هه‌روه‌ك حیزبه‌كانیشیان نوێنه‌رى توێژێكى زۆرى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان ده‌كه‌ن.
: ئه‌گه‌ر لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى له هه‌ڵبژاردندا رێژه‌یه‌كى به‌رچاوى به‌ده‌ستهێنا، به‌شداریى حكومه‌ت ده‌كه‌ن یان ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: سه‌باره‌ت به به‌شداریى حكومه‌تى داهاتوو ڕه‌نگه كاتى نه‌هاتبێ ئه‌و وه‌ڵامه بده‌ینه‌وه، چونكه ئاكامى هه‌ڵبژاردن و قورسایى ئه‌و كورسییانهى لیستى ئێمه به‌ده‌ستى دێنێ زۆرێ له هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕێ، ئێمه له‌و بڕوایه‌داین سه‌نگ و قه‌واره‌ى لیستى ئێمه له‌و ئاسته‌دا ده‌بێ كه به‌بێ ئه‌و حكومه‌تى داهاتووى هه‌رێم دانه‌مه‌زرێ، به‌ڵام به‌شدار ده‌بین، یان نا؟ ئه‌وه سه‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردن دیارى ده‌كا و، ده‌كه‌وینه كه‌شوهه‌وایه‌كى سیاسى تایبه‌ته‌وه، كه كاتى خۆى هه‌ڵوێستى كۆتایى تێدا دیارى ده‌كرێ.
به‌ڵام من لێره‌دا هاووڵاتیان له‌وه دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تى داهاتوو هه‌مان شێوه‌ى پێشوه‌كان بێت و به‌شداریى حیزبه‌كان ره‌مزى بێت و، له‌ژێر ڕكێفى حیزب‌دا بناڵێنێ، لیستى ئێمه هه‌رگیز به‌شدارى ئاوا حكومه‌تێك ناكات و، ده‌بێته ئۆپۆزسیۆنێكى به‌هێز و چاودێرێكى چاوكراوه به‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌وه.. خۆ ئه‌گه‌ر ڕه‌وڕه‌وه‌ى نهتیجهكان ئاراسته‌كه‌ى گۆڕى ـ كه هه‌ر ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ـ ئه‌وه ئه‌زموونێكى نوێ له حكومه‌تێكى پسپۆڕ و تهكنۆقراتى كارا و چالاك دێنێته ئاراوه.
: جیاوازى په‌رله‌مانتارانى ئه‌م چوار حیزبه له په‌رله‌مانى نوێ‌دا چى ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كانیان له‌م په‌رله‌مانه‌ى كه واده‌كه‌ى كۆتایى دێت؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: ڕه‌نگه هه‌موو لا شایه‌ت بن كه په‌رله‌مانى ئه‌م خوله‌ى ڕابردوو له هه‌موو خوله‌كانى تر چالاكتر بووه، هۆیه‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌رموگوڕیى به‌شدارى ئه‌و ژماره‌یه له په‌رله‌مانتارانى ئه‌م چوار حیزبه.. ئه‌مه واقعێكه، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانى خوله پێشووهكانیش دانى پێدا ده‌نێن.. هه‌ر ئه‌مه خۆى وه‌ڵامه كه په‌رله‌مانتارانى داهاتوو چۆن ده‌بن؟ كاتێ به ژماره‌یه‌كى كه‌م توانیبێتیان په‌رله‌مان گهرموگوڕكهن و گیانى ململانێ و ته‌حه‌دى و مونافه‌سه‌ى ئیجابى بێته ئاراوه، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ژماره‌كه‌یان زیادى كرد، په‌رله‌مان كارا و چالاكتر ده‌كه‌ن.
له ڕووى جۆرى كاندیدهكانیشهوه، ئه‌م جاره‌ش كه‌سانى به‌توانا و دڵسۆزتر دیارى كراون و سوود له ئه‌زموونى جارانى دى وه‌رگیراوه و، هه‌وڵ دراوه نوێنه‌رى ده‌ڤه‌ر و ناوچه و توێژ و ئاست و بوارى جیاجیا له‌خۆى بگرێ.
: هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌رم بووه، هه‌ندێ جار حاڵه‌تی نائاسایی و توندوتیژی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌و حاڵه‌ته چییه؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: ئه‌و گه‌رمییه‌ی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌یبینین، به‌شه ئیجابییه‌كه‌ی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیداین، شتێكی سروشتییه له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردندا، بانگه‌شه بۆ به‌رنامه‌ی خۆمان بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه له لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته توندوتیژییهكهدا نین و رێنمایی خۆمان هه‌یه و دامانبه‌زاندووه بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان له هه‌ر چوار قه‌واره‌كه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بنه هۆی بێزاركردنی هاووڵاتیان و خۆتان ئاسا به‌رده‌وام بن له شێوازی نه‌رمونیان و سلوكیاتی تایبه‌تی خۆتان بپارێزن، لیستی خاوه‌ن مێژوو و ناسراو باوه‌ڕ ناكه‌م پێویستی به‌و شێوازه توندوتیژییه هه‌بێت، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن چه‌ند مافی خه‌ڵكی تێدایه، به‌شێكیشی زه‌وق و سه‌لیقه‌یه، ئێمه‌ش له شێوازی ئاسایی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.
: ئه‌توانین بزانین له رای جه‌نابتانه‌وه چڕی جه‌ماوه‌ر و ده‌نگی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی له‌كوێی كوردستاندا كۆبووه‌ته‌وه؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: جه‌ماوه‌ری لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی قۆرخ نه‌بووه له ناوچه‌یه‌كدا، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانی تێدایه هه‌ر له زاخۆوه تا كفری و هه‌ورامان جه‌ماوه‌ر و رێكخستنی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵی ئیسلامی له زۆربه‌ی زۆری شوێنه‌كان به هه‌مان شێوه جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه براده‌رانی سۆسیالیست و قه‌واره‌ی ئاینده له زۆرێك له ناوچه‌كاندا به‌تایبه‌تی سلێمانی و هه‌ولێر جه‌ماوه‌ری دیاریان هه‌یه، بۆیه زۆر كه‌م ئه‌گه‌ر به هاوسه‌نگی سه‌یر بكه‌ین له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی ده‌توانم بڵێم تاكه لیسته كه به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ به‌شێوه‌ی زۆر و كه‌م له شار و شارۆچكه‌كاندا جه‌ماوه‌ر و رێكخستنی هه‌یه و نوێنه‌ر و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و داموده‌زگا و باره‌گه‌یان هه‌یه.
: پڕۆژه‌تان بۆ ئه‌م بوارانه چییه؟
- جیا كردنه‌وه‌ى حیزب له حكومه‌ت؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: پڕۆژه‌مان بۆ جیاكردنه‌وه‌ى حیزب له حكومه‌ت، بڕیارێكى دووسه‌ره‌یه: له سه‌رێكه‌وه حیزبه‌كانى ئێمه و پهرلهمانتارهكانیشمان ئه‌و سیستمى ده‌ستێوه‌ردانه‌یان قبوڵ نییه و خۆیان په‌یڕه‌وى ناكه‌ن، له سه‌رێكى تریشه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به پڕۆژه یاسایه‌كى تایبه‌ت ئه‌و دیارده‌ى ده‌ستخستنه ناو كاره‌ى حكومه‌ت له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه نه‌هێڵین.
: سه‌روه‌ریى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و دادوه‌رى؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: به هه‌مان جۆر به په‌رله‌مانتاران ده‌كرێ، ده‌بێ په‌رله‌مان یاسادانه‌ر بێ، هه‌ر خودى یاسا ده‌بێ بڕگه‌ى تایبه‌تى دانێ بۆ سه‌روه‌ریى خۆى، ده‌بێ په‌رله‌مان دیفاع له یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كانى خۆى بكات. ده‌زگاى قه‌زاش ده‌بێ به ته‌واوى سه‌ربه‌خۆ بێ. ئێمه چۆن ده‌توانین دادوه‌رى بپارێزین، ئه‌گه‌ر خودى ده‌زگاكه‌ى سه‌ربه‌خۆ نه‌بێ.. گه‌وره‌ترین گرفتى ڕابردووى ئێمه ئه‌وه بووه كه حیزب و به‌رپرسانى حكومى له سه‌رووى یاساوه بوون و، ڕێزى بڕیارى دادگا له‌و ئاستانه‌دا شكێنراوه، ده‌بێ له‌مه‌ولا هیچ كه‌س و ده‌زگا و به‌رپرسێ له یاسا و ده‌زگاى دادوه‌ری باڵاتر نه‌بێ..
: كه‌سى شیاو بۆ شوێنى شیاو؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: كه‌سى شیاو بۆ شوێنى شیاو: به دوو شت ته‌حقیق ده‌بێ، یه‌كه‌م: لێوه‌شاوه‌یى و (ئه‌هلیه‌ت) بكه‌ینه پێوه‌ر، نه‌ك پله‌وپایه‌ى حیزبى، یا مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت. دووه‌م: ڕێز له پسپۆڕى و شاره‌زایى و بڕوانامه‌كان بگرین، كه ئه‌مه بڕیارێكى جددى لیستى خزمه‌تگوزاری و چاكسازییه.
: بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى به گشت ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: گه‌نده‌ڵى پرۆسه‌یه‌كى فره لایه‌نى لق‌وپۆ داره، له هه‌مواركردنى زۆر یاساى په‌رله‌مان و ئیقرارى چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌كى تره‌وه ده‌ست پێده‌كات، تا ده‌گاته دانانى (ده‌زگاى نه‌زاهه) و (چاودێرى دارایى) و، لێپێچانهوهى كاروبارى حكومه‌ت و داموده‌زگاكان و چاودێرى سه‌روه‌ت و سامانى به‌رپرسان و، په‌یڕه‌وكردنى مه‌نهه‌جى (من ڕین لك هژا؟)، كه له داخى تاڵاوى ساڵانى ڕابردووى هه‌رێم، بۆته خولیا و داوا و تكا و سه‌رنجى سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى كوردستان. خۆشبه‌ختانه ئه‌م چوار حیزبه‌ى كه لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازییان پێكهێناوه، هه‌ر له ساڵانى سه‌ره‌تاى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه تا ئێسته، به چه‌ندین پێشنیار و پڕۆژه و یاداشتنامه، داواى سه‌ره‌كییان ئه‌و باسه بووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و به‌رپرسانى هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵات، تا گه‌یشته ئه‌و ڕاپۆرته ڕوونكهرهوهیهى درایه جه‌ماوه‌رى كوردستان، تا بزانرێ ئه‌و حیزبانه چ ڕه‌نج و زهحهمهتێكیان له‌گه‌ڵ دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى كێشا و چ هه‌وڵێكیان بۆ چاكسازیى بارى سیاسى و ئیدارى هه‌رێم دا.
به‌هه‌رحاڵ.. هیوادارم ئیراده و متمانه و په‌نجه‌ى شایه‌تى ئه‌م جاره‌ى جه‌ماوه‌ر، كه‌شوهه‌وایه‌كى نوێ بێنێته ئاراوه و، ئه‌زموونه‌كه‌مان له‌م گرفتانه‌ى ڕابردوو ڕزگار بكات.
: هه‌ندێ جار له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه شایعه‌ی جۆراوجۆر، كه به‌شێكی له‌و پڕوپاگه‌نده‌ی له هه‌ڵبژاردندا ده‌گیرێته به‌ر به‌رامبه‌ر لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی و به‌تایبه‌تتر به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ دروست ده‌كرێت، هیچ وه‌ڵامێكتان هه‌یه بۆ ئه‌و شایعانه؟
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: ئێمه ده‌زانین ئه‌و جۆره پڕوپاگه‌ندانه لاوازبوونی ئه‌و لیستانه ده‌رده‌خات، هه‌ر لیستێك به‌هێز بێت و به‌رنامه‌ی خۆی هه‌بێت، سه‌رقاڵ ده‌بێت به خۆی و به‌رنامه‌ی خۆیه‌وه و هوڵ نادات خه‌ڵك عه‌یبدار بكات، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ته‌بیعه‌تی نمایشی كاڵای هه‌یه هه‌ركه‌سێك كاڵای خۆی به‌هێز بێت، حه‌ق وایه باسی كاڵای خه‌ڵكی تر نه‌كات، هه‌ندێ شت ده‌وترێت كه یه‌كگرتوو یان كۆمه‌ڵ ده‌نگ به لیسته‌كه‌یان ناده‌ن، هیچ ئه‌ساسێكی نییه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن، دڵی خۆیان خۆش ده‌كه‌ن، هۆشیاری و رێكخستنی ئه‌و دوو لایه‌نه له‌و ئاستی ده‌رچووه، كه متمانه به سه‌ركردایه‌تییان ناكه‌ن و له به‌رنامه و كاریان دڵنیا نه‌بن، ئێمه نامانه‌وێت به‌ره‌ی دژ به‌یه‌ك دروست بكه‌ین. ئێمه هه‌ركه‌س له‌گه‌ڵمان بێت بۆ ئه‌وه چاكسازی له وه‌زعی كوردستاندا بكات و كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌واو بن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كارا بێت و حكومه‌ت به رۆڵی خۆیان هه‌ستێت، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بن هاوكارییان ده‌كه‌ین، ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كی سیاسی كاتییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و په‌رله‌مان بچین، رێكخستنی ئێمه سوپاس بۆ خوا هۆشیار و تێگه‌یشتووه، به‌ڵام ده‌بێت جه‌ماوه‌ری گشتی ئه‌و دوو لایه‌نه له‌وه دڵنیا بن كه له‌م لیسته‌دا به هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه رێزیان گرته‌وه له بنه‌ما ئه‌خلاقییه ئیسلامییه‌كان و پهیامهكهشمان به روونی دیاره كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێدایه كه جه‌ماوه‌ری موسڵمانی كوردستان ده‌یه‌وێت، جێی نیگه‌رانییه كه‌سانێك وا تێبكۆشن به ئیسلامی‌بوون، یان ئیسلامینهبوونى لیستێك ده‌ربكه‌وێت، لیستێك وشه‌ی ئیسلامی تێدا بێت، نابێته ئیسلامی، لیستێكش وشه‌ی ئیسلامی تێدا نه‌بێت، نابێته نائیسلامی، به‌ڵكو ناوهڕۆك و ئامانجه‌كان گرنگن له‌گه‌ڵ میكانیزم و هۆكاره‌كان، رابردووی ئه‌و لیسته و به‌تایبه‌تیش جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ كه رابردوویه‌كی دیاریان هه‌یه، له‌وه گه‌وره‌تر و قهدرزانراوترن كه به پڕوپاگه‌نده، خه‌ڵك رای بگۆڕێت له‌گه‌ڵیاندا.
سایتی وا بووه شتی وای نوسیوه كادیرانی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ ده‌نگ ناده‌ن، ته‌حه‌دامان كردوون یه‌ك ناومان بۆ بڵێن، یان كه‌سانی تر شتی وایان وتووه، وتوومانه ته‌نها ناوێكی سیانیمان پێ بڵێن نه‌یان توانیوه‌و ده‌ركه‌وتووه كهقسهكان هیچ ئهساسێكیان نه‌بووه ،ئه‌وه‌ش كه ئه‌و قسانه ده‌كات له‌هه‌ر سایت و ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندندا ئاماژه‌ی پێ بكات ده‌زگاكه عه‌یبدار ده‌كات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست