پارتی لە مەخمور فەشەلی هێنا (نامەیەكی كراوە بۆ سەرۆكی پارتی)

Tuesday, 08/09/2009, 12:00

2953 بینراوە


كۆمەڵێك كادیر ئێمە وەك كادیران و خەڵكی دەڤەری مەخمور ناڕەزایی لە رەفتاریە ناشیرینەكانی ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی مەخموری پارتی دەردەبرین پێمانوابو خودی مەسعود بارزانی بە دیراسەكردنەوە كەسێك بۆ بەرپرسی لق دادەنێت لەم دەڤەرە، بەڵام وا دەرنەچوو چونكە دەڤەری مەخمور هیچی كەمتر نییە لە باقی دەڤەرەكانی دیكەی كوردستان و بگرە لە رووی جوغرافی و سیاسیەوە گرینگتریشە،بەداخەوە لەجیاتی ئاوەدانكردنەوەو خزمەتكردنی خەڵكی ئەو ناوچەیەی كوردستان كەسێكی رەفیق حیزبی بەعسی وەك ئەحمەد كانیان كردیتە مەسول لق،ئەو كابرایە نەك هەر خۆی ناپاكە بەڵكو داوێن پیسیشە و درۆزنیشە،ئەحمەد كانی بە بنەماڵە بەعسی بونە و دایكیشی بەعسی بونە.
ئەحمەد كانی رۆژانە ئیهانەی خەڵك دەكات و لێناگەرێ كەس بیبینێ و تا ئێستا چارەسەری یەك كێشەی خەڵكی نەكردووە لە ناوچە بگرە كێشەی زۆریشی ناوەتەوە، بێگومان ئەحمەد كانی خەڵكی مەخمور نیە و هیچیش لە مەخمور نازانێت ،مەخمور خەڵكی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی زۆرە بۆئەوەی ببنە مەسول لق وەك نەریمانی مەلا عەزیز و حمدامین سادق كە دوو پێشمەرگەی كۆنن بەڵام ئێمە وەك كادیرانی پارتی لەوە سەرمان سوڕماوە دەبێت چ حیكەمەتێك هەبێت كە ئەونە بەرپرسیارێتیان نادرێتێ و ئەحمەد كانی دێنن و دەیكەنە بەرپرسی لقی مەخمور.
ئەحمەدكانی هەموو شتێكی لە لای خۆی قۆرخ كردووە وەك پارە و سەیارەكانی لق و كەس بەتەواوی نازانێ نەسریەی لق چەندە و چۆن سەرف دەكرێ،
ئەحمەد كانی لەلایەن فازل میرانی پشتگیری دەكرێ و كوتلەی ئەوە بۆیە زۆر بێمنەتە و ئێمە چەند جار چوینە مەكتەبی سیاسی بەس لەبەرئەوەی فازل میرانی پشتگیری دەكرد گوێمان لێ رانەدەگیرا و قسەكانمان ئیهمال دەكرا.
ئەحمەد كانی وەك كەسێكی ترسنۆك و هیچ نەزان بۆتەمایەی نوكتەی ناو كادیران و رۆژانە بۆ پێكەنین دەیگرێڕنەوە.
بۆیە لێرەوە هەندەك پێشنیار دەكەین بۆ سرۆكی پارتی:
1-هەمو كادیرەكانی مەخمور بە جیا ببینیت بۆئەوەی كێشەكانیت پێ رابگەیەنین.
2-ئەحمەد كانی لابدرێت و كەسێكی دیكە دابنرێت كە شایەن بێت و خەڵكی مەخموربێ نەك لە دەڤەرێكی دیكەوە بۆمان ئیستیراد بكرێ
3-فەشەلی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجمونەی پاریزگای نەینەوا لەو ناوچەیە روون بوو بۆیە شەوە خەتای ئەحمەد كانی بوو چونكە زۆر زەعیفە بۆیە داواكارین لێكۆلینەوەی لەگەڵ بكەن و سزای بدەن
ئەگەر ئەو خاڵانە جێ بەجێ نەكرێت ئێمە لێرەوە لە مینبەری بوێری كوردستان پۆست رایدەگەیەنین كە بەرپرس نین لە شكستی پارتی لەو ناوچەیە بێگومان هەرەسێكی وەها دینێ كە رەنگە ئەوانەی دەمێننەوە بە پەنجەكانی دەست بژمێردرێن
ئەگەرێكی دیكە ئەوەیە كە زۆربەی كادیرەكانمان پەیوەندی بە نەوشیروان مستەفاوە دەکه‌ن و دەبنە گۆڕان و لە ئێستاوەش كار دەكەن بۆ سەرخستنی ئەو لیستە بۆ پەرلەمانی عێراق لە دەڤەرەكە.

7/9/2009
كۆمەڵێك كادیری پێشكەوتووی پارتی لقی مەخمور

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە