خائین
Thursday, 08/09/2011, 12:00
1539 بینراوە
بۆ ئەو شەهیدانەی لەشەڕی كورد كوژیدا كوژراون نوسراوە
شۆخەكە
ڕەشپۆشەكە
وەفادارە غەمنۆشەكە
سكی برسی خۆی هەڵگوشی
تا بۆ گۆڕری خۆشەویستی چرا هەڵكا
هەموو ڕۆژێ لەسەر گۆڕی كوڵ ئەگریا
گوڵی سوری خۆشەویستی بۆ دائەنا
داری خەباتی بۆ ڕووان
لەسەر كێلەكەشی نووسی ،
پاڵەوانەكەی نیشتیمان .
***********
چەرخی چەپگەرد ،
واهاتوو چوو
هاوخەباتی ئەو شەهیدە
دەستیان چووە خوێنی یەكتر
بەڵام ڕەشپۆش هەرگیز هەرگیز
دڵدارەكەی لەیاد نەچوو.
***********
كە ئەمجارە بۆ سەر گۆڕی ئەو هاتەوە
بینی ئەوا دار بڕاوە !
لەجێگەی گوڵ ،
دڕكێكی سیس دانراوە !
بینی ئەوا كێل شكاوە ،
لەسەر گۆڕی كێلێكی تر هەڵبەستراوە
ناونیشانی خائینێكی لێ نووسراوە !
نیسانی 2005
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست