لە وەزارەتى داد خەلافەتى ئیسلامى نوێ بۆتەوە!

Monday, 21/09/2009, 12:00

3034 بینراوە


لەم رۆژانەى رابردوودا , لەگەڵ برادەرێك دانیشتبووین باس كەوتە سەر هەریەكە لە فەرمانگەكەى خۆى برادەرەكەم شتێكى زۆر سەیرى بۆ گێرامەوە كە فەرمانبەرە لە وەزارەتى داد. ووتى لەم چەند مانگەى پێشوو بەتایبەتى لە نێوان رۆژانى 14\7 بۆ 20\7\2009 كە لەم ماوەیە دابوو ڕێكەوتى رۆژەكەى بەتەواوى نەدەزانى ووتى یەكێك لە شۆفێرەكانى وزارەت دیارە بە مخالف لە نزیك بەنزینخانەى عینكاوە راىگرتووە و لە دواوە خۆیان لێداوە بۆتە هۆى ئەوەى ئۆتۆمبێلەكەى زیانێكى مام ناوەندى پێبگەیەنرێ.
تائێرە قسەكەى هیچ سەرنجى رانەكێشتام بەڵام ئەوەى شێتى كردم ئەوەبوو كەوا گوایا هەموو شۆفێرەكانى دیوانى وەزارەتى داد و بەڕێوەبەرایەتى داواكارى گشتى و بەڕێوەبەرایەتى دادیەكان و ئەنجوومەنى شورا ئەوەى لە ناو بینایەى وەزارەت دەوام دەكەن كۆكراونەتەوە لاى بەڕێوەبەرێكى گشتى كەناوى(ئازاد) , گوایا ئەو ڕێگە چارە بۆ ئەم حالەتە بدۆزێتەوە و نەهێڵێت سەرەرۆى شۆفێرەكان بەردەوام بێت هەستاوە بە یەك یەك سوێندانى هەموویان واتا شۆفێرەكان بە قورعان راستەخۆ بەوەى هەموو یان پاراستنى ئۆتۆمبێلەكانیان بپارێزن .
دەك ئافەرین و هەربژى بۆ خۆت و ڕێگە چارە تۆ وەزارەتت بە دایانگاو لانكەى یاساكان دابنرێ بەڵاًم تۆ بێت تازە بەتازە بە قورعان سوێند بدەیت ووتیشى ئەو بەڕێوەبەرە گوایا تازە دانراوە و هیچ لە شێوازى ئیدارى نازانى تەنانەت یەكەم شتى كە كردبێتى ئەوەیە كە كوتەل و كوتلەمارى دروست كردووە لە دائیرەكەى خۆى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە