شەڕێكى حەیابەر لەناومەڵبەندى كەلاردا ڕووى دا لەنێوان ئافرەتێكى كۆنە بەعسى كەپاڵەوانى 31ئابە و زاواى پاڵەوانى ئەنفال تایەر وەسماندا ڕووى دا

Saturday, 27/03/2010, 12:00

1461 بینراوە


لەڕۆژى چوار شەممە ڕێكەوتى 24/3/2010 شەڕێكى حەیابەر ڕووى دا لەنێوان (م.ئامینە) كەئەندام بەشە لەمەڵبەندى كەلارو, وە لەگەڵ (عاێى) جێگرى لێپرسراوى مەڵبەندى كەلاردا,پێش ئەوەى بچینە سەر باسى شەڕەكە پێویستە هەر یەك لە (م.ئامینە) و (عاسى) بەكورتى بەهەموو لایەك بناسێنین.



(م.ئامینە)ى پاڵەوانى (31) ئاب كێیە؟!!

1- (م.ئامینە) ئافرەتێكى كۆنە بەعسى و یەكێكە لەنمونەى ئەو ئافرەتانەى كە وێنەى ژنى كوردى ناشرین كردبوو لەسەر دەمى بەعسدا,چونكە ئەم ئافرەتە بەبەردەوامى لەم بینایەى كەئێستا مەڵبەندە شەق و شڕەكەى (حەمە چاوجوان)ى لێیە,كاتى خۆى بیناى مونەزەمەى حیزبى .....

وەلەكاتى شەڕەكانى (31) ئابدا ئەم (م.ئامینە) یە,كارەساتێكى ئەخلاقى لێ ئاشكرا بوو,پاش ئەم ڕووداوە كەلەگەڵ شۆفێرەكەى خۆى ڕوودا,بوبەهۆى ئەوەى كە مێردەكەى تەڵاقى بدات ,پاشان ئەم (م.ئامینە)یە ڕووى كردە وڵاتى دانمارك,بەڵام لەگەرمەى هەڵبژاردنەكانى 7/3 دا دیسان زۆر بێ شەرمانە دواى ئەو حەیا چوونەگەڕایەوە ناو ماڵە گەورەكەى (ى.ن.ك)و بانگەشەى دەكرد بۆ لیستى هاوپەیمانى.
(عاسى) جێگرى لێپرسراوى مەڵبەندى كەلار كێیە؟

2-ئەم (عاسى) یە كە عاسی یە لەهەموو بەهایەكى ئەخلاقى مرۆڤایەتى چونكە, هەمیشە بەكەسێكى دوو ڕوو و درۆزن ناسراوە تەبعەن بە ئیجازەى (جلال عەوڵا).ئەم (عاسى)یە زاواى پاڵەوانى ئەنفال (تایەر وەسمان)ە,كەكەسێكى ئەنفال چى و كۆنەموستەشارێكى دڵسۆزى بەعس بووە تا 9/4/2009 لە شارەبان بەعسى بووەو ئازارى كوردى داوە ,ئێستا بەپشتیوانى ئەم (عاسى)ە ئەویش بووە بەكوردێكى دڵسۆزو ئێمەش خائین وخۆفرۆش ,هەر لەخۆت جوانە (حەمە چاوجوان)بۆ خۆت و مەڵبەندت ,كە جگە لەبەعسى و داوێن پیس و درۆزن ناوى كەسى ترت لە دەورت كۆنەبۆتەوە.



چۆنێتى ڕوودانى شەڕەكە...........



كاتێك (م.ئامینە) زۆر بەپەلەیە دەیەوێت (عاسى) جێگرى لێپرسراوى مەڵبەند ببینێت,پاسەوانى جێگیر مەڵبەند ئەڵێت كاك (عاێى)میوانى هەیەو ناتوانێت لەم كاتەدا كەس بیبینێت,(م.ئامینە) بەم قسانە هەڵ ئەچێت و سەردەمى بەعس ئاسا (م.ئامینە)زلەیەكى بەعسیانە ئەدات لەپەسەوانەكەى (عاسى) كەشریقەى هەموو لایەكى مەڵبەندى بەئاگا هێنا,پاشان پاسەوانەكەى (عاسى)یش دەستى لێ ئەكاتەوەو زلەیەك و شەقێكى لێ ئەدات,ئالێرەوە شەڕەكە پەرە دەسێنێت و ,بۆڵە بۆڵ و قاڵە قاڵ دروست ئەبێت ,تاو ئەو كاتەى خۆیان ئاسا دەست دەكەن بەلیژنە پێك هێنان و لێكۆڵینەوە ,بەڵام پرسیارەكە لێرەدایە,



ئایا ئەمە مەڵبەندە یان شەقاوە خانەیە؟

ئایا ئەمە ئەو مەڵبەندەیە كە كادریرەكانتان لێوە ڕۆشنبیر دەبن؟

ئایا ئەمە ئەو دیمكراتیەیە كە لە مەڵبەندەكەتانەوە فێرى بوون؟

ئایا ئەمە مەڵبەندە یان گردبوونەوەى كۆنەبەعسى و موستەشاراكانە؟

ئەگەر وانیە فەرموون بۆ وەڵام؟



كاكە (حەمە چاو جوان)گیان ئەم مەڵبەندەو ئەم كادیرە بەعسى و داوێن پیسو لەش فرۆشان هەر لەخۆت جوانە ,نمونەتان هەر زیاد بێت بۆ نەوەكانى ناو ماڵە گەورەكەى (ى.ن.ك).

2010



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە