برازا دزەكەى جەلال تاڵەبانى دەڵێ .. خەڵك وەزعى باشە ، میللەت تێرە بەزەحمەت ڕادەپەڕێ !!

Sunday, 08/05/2011, 12:00

1530 بینراوە






باسى مەلا مەكە مەڵێ مەلاى نامەلا ، هەرمەلایە تۆ دەناسێ بەوەڵا .
وەرە لاى مەلاى مەلاقادر ، پێشمەرگەكەى ناو ئاگر .
تا پێناسەت كا وەك خۆ ، بتنێرێتەوە بۆ شارى كۆ .
هەر كەس و لایەنێك قسە بكاو ڕەخنەى هەبێ قبوڵە بەڵام كارەساتەكە لەوەدایە ئەو بنەماڵە دزانە بێنە سەرخەت و قسەیان هەبێ ، ئەوەتا برازا دزەكەى جەلال تاڵەبانى بەناوى سەڵاحى شێخ شەڕەف
كەجەنابى لەسایەیى حكومى گەندەڵى ئەوان بەوەزیرى كشتوكاڵ خانەنشینە لەسایتە ڕووڕەشەكەى كوردستانى نوێ بازاڕى كەوتۆتە ناوێ و جەنابیان دەڵێ ئەو میللەتە وەزعى زۆر باشە بۆیە ڕاناپەڕێ هەر نووسینە چەواشەكاریەكەشى بەناوى (بۆ خەڵكیان پێ ڕانەپەڕى ؟) ، كەوتۆتە پەلامارى مامۆستایانى ئایینى و بەمەلاى نامەلا دەیان شوبهێنێ و كەوتۆتە پەلامارى ئۆپۆزسیۆن و میللەت و شەقام و لەپەڕەگرافێكى نووسینەكەیدا كەخاڵبەندى بۆ كردوەو خاڵێ یانزەیە ئاوا وەڵامى خۆى دەداتەوە بۆ خەڵك ڕاناپەڕى ؟ نووسیوویەتى .. ((مووچە باش دەدرێ ، توانراوە چەند ملیار دۆلار لەدەوڵەتى ناوەند وەربگیرێ بڕژێتە ناو گیرفان و بازاڕى كوردستان ، ڕەنگە ناعەدالەتى هەبێ یا چاك بەرهەم نەهاتبێ ، بەڵام بەشێوەیەكى گشتى خەڵك وەزعى باشە و بەرەو باشى دەڕوات ، وەزعى ئابوورى خەڵك هێندە خراپ نیە تابێتە سەرجادە و ڕاپەڕێ)).
بەڵێ خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست ئەم برازا دزەى جەلال بەم شێوەیە وەڵامى خۆى داوەتەوە ، منیش هەوڵدەدەم وەڵامى بەشێك لەو چەواشەكاریانەى بدەمەوە جەنابى لەبنەماڵەكەى خۆیانەوە سەیر دەكا كەمنداڵى سەر بێشكە و لانكەشیان لەسەر حسابى ئەو هەموو خەڵكە ڕەش و ڕووتە بوون بەملیاردێرو بلیۆنێر .
جەنابى شێخ ، ئەگەر تانك و دۆشكە و چەكى قورس بەكارنەدەهات ، ئەگەر دەزگا و هێزە داپڵۆسێنەرە بەعسیەكانتان بەكار نەدەهێنا ، ئەگەر دەزگاى پاراستن و زانیارى و دژە تیرۆ و زیندانە تاریك و باندە تیرۆریەكان و ڕفێنەرو ئاسایشە مرۆڤكوژەكان نەدەبوون و نەدەهاتنە سەر هەموو كوچە و شەقام و زانكۆ و بازاڕێك ئەوە دەمێك بوو خەڵك ڕاپەڕى بوو لێتان و تەخت و تاجى هەردوو بنەماڵەى وێران و كاول كردبوو ؟ چونكە هەموو زەمینەكانى ڕاپەڕین لەبارەو هەیە ، بەڵێ زۆر بەڵێ زوڵم و زۆردارى و چەوسانەوەى ئەم دەسەڵاتە بنەماڵەیە لەحەد دەرچووە و هەموو سنورێكى بەزاندووە بۆیە من لەو مینبەرە پیرۆزەوە مژدەى ئەوەت دەدەمێ زوو یادرەنگ ئەو میللەتە هەر ڕادەپەڕێ ئەوسا من و تۆ یەكتر دەبینینەوە بزانە زەمینە لەبار بووە یان نا ؟ .
دواتر شتەكان هێندە تێكەڵى یەكتر مەكە ، ڕاستە جەنابتان نەخۆشى شەكرەتان هەیە و شت تێكەڵ دەكەن بەڵام بامن بۆت ڕاست بكەمەوە بۆ ئەوەى سەراو ژێر لەشتەكان حاڵى نەبى ، ئەوە بزانە خەڵك لێیى تێك نەچووە بەدواى هەڵاى ووڵاتە عەرەبیەكانیش نەكەوتووە وەك جەنابت دەیڵێى ، چونكە ئەوكاتەى خەڵك لەدەسەڵاتى گەندەڵى عومەرفەتاح ڕاپەڕى و خۆپیشاندنى كرد حوسنى موبارەك و بن عەلى هاوشانى جەلال تاڵەبانى لەشەرم شیخ خەریكى ڕابواردن و خواردنەوە بوون ، ئەوكاتەى لێرە لە 25 ى 7 نزیكەى دووساڵ بەرلەوان ئۆپۆزسیۆن سەرى هەڵداو نزیكەى ملیۆنێك دەنگدەر ووتى نەخێر بۆ پارتى و یەكێتى ، ئەوكاتە بن عەلى و موبارەك هاوشانى سەرۆكى هەرێم سەداسەدى دەنگە تەزویرەكانیان ئەژمار دەكرد بەڵێ ئێمە پێش ئەوان ووشیاربووینەوە بەڵام ئەوان پێش ئێمە ڕاپەڕین !!
منیش هەوڵئەدەم خاڵبەخاڵ وەڵامى ئەو خاڵبەندیە چەواشەكاریانەى جەنابت بدەمەوە ؟
1 _ مەسەلەى ئەوان هەر گوایە چاكسازیان دەوێ نیە ، ئەوان بەفیعلى چاكسازیان دەوێ بێگومان ئێمە قۆناغى ڕزگارى نیشتیمانیمان تەواو نەبووە ، ساحێبى ئەم سەركردانەى پارتى و یەكێتى بین و دەوڵەتى كوردى خەونى شاعیرانە بێت بێگومان قۆناغى ڕزگارى تەواو نەبووە شۆڕشێكمان دەوىًَ هەر لەژێر دەستى ئێوە نەجاتیمان بێ .
2 _ ڕاستە كورد كۆمەڵێك كێشەى هەیە بەڵام پێم وانیە كێشە لەوە گەورەتر هەبێ كەتۆ لەناو ماڵى خۆت یەك نەبى شێرى ناوخۆ بیت و ڕێوى و جاسوس و خزمەتكارى بێگانە بیت و كارت تەنها خۆچەمانەوە و سوجدە بردن و دەست گرتنى دوژمنان بێ ؟
ئەرێ جەنابى شێخ باسى بەرەو سەربەخۆیى بوونت كردوە لەم خاڵە؟ئەرێ پێم ناڵێیى كامە هەنگاوى بەرەو سەربەخۆیى بوون هەبووە ئۆپۆزسیۆن و شەقام و مامۆستایانى ئایینى ڕێگر بوون لەبەردەمى ؟ سەربەخۆیى بوون ئەوكاتە زیندە بەچاڵكرا كە جەنابت پێش پاسدارى ئێران كەوتوویى و هێنانت بۆ سەر بارەگاكانى دیموكرات لەكۆیە و تۆپباران كران ؟ ئەوكاتەى پارتى دەستى بەعسى گرت و لە 31 ى ئاب هەولێرى پێ گرتنەوە و تۆش خۆت كرد بەئێراندا ؟ ئەو كاتەى بارزانى سوپا و جەندەرمەى توركى هێناو ڕاوى ئێوە و پەكەكەى كرد ؟ پێم بڵًێ كامە هەنگاوبۆسەربەخۆیى نراوە ؟ ئەو هەنگاوەى جەلال بۆ یەكخستنەوەى ماڵى عێراقى ناى یان ئەو هەنگاوەى كە مادەى 140 یان فرۆشت بەرامبەر گرێ بەستە نەوتیەكان ؟ دواجار ئەوە ئێوەن هێزى پێشمەرگە بۆ مانەوەى خۆتان بەكاردێنن و حەڕەمى زانكۆى پێ دەشكێنن ، ئەوە معارەزەنیە مەسەلە بنەڕەتیەكان لەبیر خەڵك دەباتەوە ئەوە ئێوە بوون ئەو هەستە قەومیەتان كوشت ئەها ئەو كاتەى فڕۆكەوانەكەى هەڵبجەى كیمیاباران كرد ئازادتان كرد ئەوكاتەى پاكانەتان بۆ نزار خەزرەجى و سوڵتان هاشم دەكرد ئەو كاتەى وەفیق سامەرایى بوو بەڕاوێژكارى جەلال ، ئەو شەقام و معارەزە نین حكومەت ناشیرین دەكەن ئەوە حكومەتە خۆى لاواز و سیس و ناشیرین بووە كەدەسەڵاتى دوولق و مەڵبەندى نیە ؟ دەسەڵاتى نیە كارگوزارێك لەدهۆك موحاسەبە بكات ؟ ئەوكاتەى هێز دەگاتە دوكان ئینجا دەزانێ هێز جوڵاوە و نازانێ شیرینى گرێ بەستە نەوتیەكان لەكام بانق و خەزێنەى كام بنەماڵەى دز دایە ؟ .
3 _ عەفووت فەرموو جەنابى شێخ ئەوانەى ئێستا ئەو داوایە دەكەن ئەو جیلەیە كەدوایى ڕاپەڕین لەدایك بوون و لەناكاو كەوتن بەسەر حكومەتێكى گەندەڵى گەنج تۆقێن و دووبنەماڵەى مافیا و كۆمەڵێك دزو چەتە كەمنداڵەكانیان لەزانكۆ و قوتابخانە شاهانەكان و هەر ڕۆژەى سەیارەكى تازەیان پێ یە كەمامە كردویەتیى دیارى بۆ باوك و دایكیان ؟ ئەو جیلە بۆ دەقەیەكیش خۆش بەخت نەبووە تاحوكمڕان بێ ؟ تۆ ئەوەندە گەوجى خاڵە شێخ وادەزانى ئەوەى لەبەردەركى سەرا بوو هەمووى وەك تۆ بەوەزیر خانەنشینە یان وەك تۆ پۆستى حزبى و قائیمقامى و ئیدارى هەبووە ؟ بەڵێ پەنا بەخوا گەندەڵى و سیستەمى حوكمڕانى لەسەر دەستى ئەم نەوە پێگەیشتووەى شەقام و زانكۆكان چاك دەكرێ .
4 _ كورد نەك كێشەى دینى نیە كێشەى ئێوەشى نیە ئەگەر هەمووتان (هەردوو بنەماڵە بخرێنە دەریایى دوكانەوە) كێشەمان نیە ، وادەزانن ئەگەر ئێوە نەبن ژیان دەوەستێ ؟ دواجار كەس لارى نەیە لەوەى كەئێوە لەگەڵ حكومەتى بەعس موسڵمان و هاومەزهەب بوون بەڵكو ئێوە هەر جاش و نۆكەرى ئەو حكومەتە بوون .
5 _ بەڵێ خەڵك ووشیارە چیتر ڕێگەنادات ئەم سەركردانەى پارتى و یەكێتى یارى بەچارەنووسیوە بكەن و دوا ڕۆژى خۆمان نادەینە دەست دوو بنەماڵەى مافیا كەئایندەیان ناو قەفەزى زیندانە ، ئەوە میللەت بوو لەشەقام بوو وەرەوە هۆش بەزمانى خۆت گووتەنى مزاهەرە چیەكان ئەو حزبانەشیان جێ هێشت كەتۆ پێت وایە لەپشتیانەوە بوون.
6 _ ئەوە ئێوەن خەون بەشەڕى براكوژیەوە دەبینن و هێز و تانك و دەبابە دێنن بۆ سەركوتكردنى ئەو میللەتە ئەوە ئێوەن بەپیر ئەم بۆچوون و كردارانەوە دەچن .
7 _ ڕاستە حكومەتى كوردستان خەونى هەزاران ساڵى كوردە ، قەڵاى پاراستنى گەلى كوردە بەڵام بێ پارتى و یەكێتى ، بێ دەسەڵاتى گەندەڵى دوو بنەماڵە هەڵوەشاندنەوى ئەم حكومەت و پەرلەمانە زۆربەى زۆرى خەڵك قبوڵیەتى هەڵوەشێ ، چونكە كورد دەمێكە ووتوویەتى مزگەوتێك بۆ من نەبێ باكەر و گاى تێ كەن ، حكومەتێكیش بۆ ئەو میللەتە نەبێ هەر بۆ پارتى و یەكێتى بێ یاخوا من نەگەمە بەیانى هەڵوەشێ و بڕوخێ .
8 _ بەڵێ جەنابى شێخ سەلاحى ماستاوچى منیش بەعسم زۆر زۆر پێ چاكتر و پێ بەشەڕەفترە لەئێوە ؟ ئێوە كەمتان خەڵك بەكوشتدا لەشەڕى ناوخۆ ؟ لەشۆڕشى ئەیلولەوە تائێستا ئێوە ئەوەندەى كوشت و بڕى یەكتربوون ، ئەوەندە خەریكى دوژمنەكان نەبوون ؟ بەعسیش ئێوە خراپتان كرد ؟ كێ ئەنفالى كرد ؟ هەڵەبجە بۆ كیمیاباران كرا ؟ كێ پاسدارى هێنا ؟ بەرپرسێكى بەعسم پێ بڵێ كاتى خۆى لەكۆیە گردێكى داگیر كردبێ ؟ خانوویەكى خۆى هەبووبێ ؟ بەعس ئێوە بوون ، بەعس سەرۆك جاشەكان بوون ، بەعس خاوەن فایلەكان بوون ، مامى تۆ بوو بووبەجاش لە 66 و لە 83 و لە 91 ڕوومەتى ماچ كرد ؟ بەعس حەدى چى بوو نزیكى زانكۆى سلێمانى بكەوێ و لەناو جەرگەى شار ئەنفالیان بكات وەك ئەوەى 19 / 4 ئاسایشى سلێمانى كردى ؟ بەڵێ بەعس زۆر زۆر لەئێوە باشتر بوو !!
9 _ دزى و گەندەڵیەكانى ئێوەش زۆر هەڵدەگرێ لەسەرى بنووسرێ بیست ساڵ كەم نیە ، ئەوەى میسر و تونسیش بێ سەروبەرى نیە ئەوە تۆ بێ سەروبەرى نازانى لەداخان چى بكەى ؟ ئەگینا میللەت و شەقام و بەردەركى سەرا دەزانن چیان دەوێ و بۆ كوێ دەڕۆن .
10 _ شێخ بەهەموو سەقافەتى خۆیەوە لەم خاڵەدا دەڵێ .. (كەس لەسەر بیروڕا لەبەندیخانە نیە) ، ڕِاست دەكەى قوربان نەك هەر بەندیخانە لێرە كوشتن و ڕفاندنى ڕۆژنامەنووسانیش هەیە ئەوە شەهیدكردنى سەردەشت عوسمان ، سۆرانى مامە حەمە ، سوتانى كەناڵى نالیا ، ڕادیۆى دەنگ لەكەلار ، دەنگى گۆڕان لەهەولێر ، ئەو هەموو لێدان و كوتانەى ڕۆژنامەنووسان و ئەندام پەرلەمانەكان و زیندانى كردنى ئەو هەموو خوێندكار و گەنج و ڕۆشنبیر و مامۆستاى ئایینیە منیش پێموایە لەكەم وڵات ئەم دیاردەیە هەبێت .
11 _ ئەم خاڵە لەسەرەوە باسم كردوە بۆ خوێنەرانى بەجێ دێڵم جەنابى وادەزانێ هەرچى سمێڵى سووربێ هەمزاغایە ، وادەزانێ هەموو كوردستان وەك ئەو بەوەزیرى كشتوكاڵ خانەنشینە كەلەژیانیدا سەركە توورێكیشى نەچاندووە نەوەك وەزیرى ، نازانێ هەر ڕاگەیاندنە چەواشەكارەكەى خۆیان دەیگووت تەنها لەسلێمانى دەیان هەزار كرێچى هەیە !!
12 _ شێخ لەدواخاڵدا بەناچارى دان بەڕاستیەكى حاشا هەاَنەگر دادەنێ و دەڵێ .. هەرچەندە پڕوپاگەندەى معارەزە لەسەر گەندڵى و مشەخۆرى تاحەدێك كارى كردووە ، ئەمەش كردارێكى چاكە دەبێ هەموو كەسێكى بەویژدان و نیشتیمانپەروەر پشتیوانى بكات .
لەكۆتایدا دەڵێم بەڵێ زۆر ڕاستە جەنابى شێخ ڕەزا فەرموویەتى ..
لەبەر قاپى سەرا سەفیان دەبەست شێخ و مەلا و زاهید
تەوافى كەعبە بۆ ئەربابى حاجەت گردى سەیوان بوون
عەرەبە ئینكارى فەزڵى ئێوە ناكرێ ئەفزەڵن ئەمما
سەلاحەدین كەدونیاى گرت لەزمرەى كوردى بابان بوو
هیوادارم تۆش ئەوەندەت بەس بێ ، ئەوەى تریش كەلەكۆتایى نووسیووتە چەند دێرە شعرێكى شاعیرانى مەزنى كوردە دەربارەى سەراى ئازادى انشااللە پەنا بەخوا كەئەو ڕاپەڕینە جەماوەریە سەركەوتنى بەدەست هێنا ، ئێمەش بەیادى ئەو شاعیر و كەڵە پیاوە مەزنانە جارێكى تر شیعر بۆ بەردەركى سەراى ئازادى دەنووسین و دەڵێین ..
ئەو شەقام و دەرگایەیى ئێوە ناوتان نابوو سەرا
واكوڕان و كچانى شار كردیان بەسەراى ئازادى .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە